• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 77
  • پێنج شەممه 7/5/1395
  • رۆژژمێر :

نووسینگه‌ی هه‌رێم له‌ تاران هه‌رگیز داناخرێت
 


نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان له‌ تاران هاوکات له‌گه‌ڵ ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی هه‌واڵی داخرانی نووسینگه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ تاران، ڕیاگه‌یاند که‌ ئه‌م نووسینگه‌ هه‌رگیز داناخرێت.
 

مامۆستا نازم ده‌باغ سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ به‌ هه‌واڵنێری مێهری وت: نووسینگه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ تاران دانه‌خراوه‌ و داشناخرێت.

ئه‌و زیادی کرد: بیناکانی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم له‌ تاران له‌ لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ به‌ کرێ گیراون و ئه‌گه‌ر به‌ هۆی کێشه‌ی داراییه‌وه‌ کرێ مانگانه‌که‌ی نه‌درێت، ئه‌وه‌ ناچار ده‌بین که‌ بیناکه‌ چۆڵ بکه‌ین، به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌ مانای داخستنی نووسینگه‌ی هه‌رێم له‌ تاران نییه‌.

ده‌باغ جه‌ختی کرد: هه‌رێمی کوردستان له‌ تاران ۳ بینای هه‌یه‌ و ئێمه‌ هیوادارین که‌ ناچار نه‌بین نووسینگه‌ی هه‌رێم چۆڵ بکه‌ین، به‌ڵام ئەگه‌ر ئه‌مه‌ش ڕوو بدات خودی چالاکییه‌کانی نوێنه‌رایه‌تییه‌که‌ ڕاناوه‌ستێت.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌ داراییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و نه‌ناردنی بودجه‌ی نووسینگه‌ی هه‌رێم له‌ ئێران وتی: ئه‌م کێشانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بڕینی بودجه‌ له‌ لایه‌ن حکوومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا، هه‌ڵبه‌ت دابه‌زینی نرخی نه‌وت و شه‌ڕی دژ به‌ گرووپی تیرۆریستی داعشیش تێچووی زۆری هه‌بووه‌ و له‌ ڕاستیدا قه‌یرانی دارایی ئێسته‌ و نه‌ناردنی بودجه‌ی نووسینگه‌ی هه‌رێم له‌ تاران په‌یوه‌ندی به‌ بابه‌ته‌ سیاسیه‌کانه‌وه‌ نییه‌.

 

ئاژانسی مێهر، گرووپی نێونه‌ته‌وه‌یی