ئەم 10 هەڵەیە بەرامبەر ددانت ئەنجام مەدە
هەمووكات پزیشكەكانی ددان ڕێنمویمان دەكەن ددانەكانمان خاوێن بكەینەوە بۆ ئەوەی خاوەنی ددانی تەندروست و بریقەدار و جوان بین ، بەڵام ئاگاداربە شۆردنی ددان لەم كاتانەدا زیان بە ددان دەگەیەنێت نەك سوود ، بۆ ئەوەش پێویستە زۆر ئاگاداربین .
1-بەكارهێنانی یەك جۆر فڵچە بۆ خاوێنكردنەوەی ددان بەشێوەیەكی بەردەوام : دوای دوو بۆ سێ مانگ لەبەكارهێنانی فڵچەی خاوێنكردنەوەی ددان پێویستە فڵچەكە بگۆڕیت ، چونكە دوای ئەو ماوەیە فڵچە توانای خاوێنكردنەوەی ددانی نامێنێت .
2-تەماشانەكردنی ددان لەكاتی شۆردنی دداندا : ئەگەر تا ئێستا بەم شێوەیە ددانت شتوە ئەوە هەوڵبدە ئەم هەڵەیە دوبارە مەكەرەوە ، كاتێك ددانت دەشۆیت تەماشای خۆت بكە بۆ ئەوەی ئەو شوێنانە بەتەواوەتی ببینیت كە خاوێنی دەكەیتەوە .
3-پەلەكردن لە شۆردنی ددان وادەكات ددان خاوێن نەبێتەوە و ئەم شۆردنەش هیچ سودێك بە ددان ناگەیەنێت .
4-پەستانی زۆر مەخەرە سەر ددانەكانت ، چونكە ئەمە خوێن لە پوكت دەهێنێت و زیان بە مینای ددانت دەگەیەنێت بەمەش ددانەكانت ناپارێزراو دەبێت .
5-خاوێنكردنەوەی ددان دوای نانخواردن : دوور بكەورەوە لە شۆردنی ددانەكانت دوای خواردنی میوە و مزرەمەنی و چا خواردنەوە ، لانی كەم پێویستە 30 خولەك دوای خواردنی خواردەمەنی ددانەكانت خاوێن بكەیتەوە ، جگە لەوەش چاكتر وایە پێش ئەو ماوەیە ئاو لە دەمت وەربدەیت بۆ ئەوەی ترشەڵۆكی میوە یان ڕەنگی چا بە ددانتەوە نەمێنێت .
6- بەكارهێنانی فڵچەی تیژ و زبر بۆ خاوێن كردنەوی ددان تەنها زیان بە ددانەكە دەگەیەنێت .
7-خاوێنكردنەوەی ددان بە شێوەیەكی كوێرانە :ددانەكانت بە ڕێكی خاوێن بكەرەوە ، خاوێنكردنەوەی ددان بەشێوەیەكی كوێرانە هیچ سودێك بە ددان ناگەیەنێت .
8-بەكارهێنانی دەرمانی خاوێنكردنەوەی ددانی ناتەندروست ، لەم ماوەیەی دوایدا بەكارهێنانی ئەو دەرمانە ددانانەی ڕێژەیەكی زۆر خومرەی تیادایە زۆر بڵاو بوە و ئەمەش زیان بە ددان دەگەیەنێت ، لەبەر ئەوە كاتێك دەرمانی خاوێنكردنەوە بۆ ددانەكانت دەكڕێت ئەوە پێویستە تەماشای ئەو بڕە خومرەیە بكەیت كە تێی كراوە .
9-بەكارهێنانی بڕێكی زۆر لە دەرمانی ددان بۆ خاوێنكردنەوە ، تەنها هێندەی دەنكە بەزالیایەك بەسەر بۆ خاوێنكردنەوەی ددان .
10-زیاتر لەوەی پێویستە ددانەكانت مەشۆ ، چونكە ئەم هەڵەیە زیان بە مینای ددان و پوكت دەگەیەنێت .
سەرچاوە: صحتى
وێستگە ستایل