ئێران ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌کان له عه‌ره‌بستانی ئیدانه کرد
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ته‌قینه‌وه‌کانی له ناوچه جیاوازه‌کانی عه‌ره‌بستان، به تایبه‌ت نزیک له مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)ی ئیدانه کرد.
به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌کانی دوێنێ شه‌وی عه‌ره‌بستان که له نزیک مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و ناوچه‌ی قه‌تیف ڕووی دا، ئه‌م هێرشانه‌ی ئیدانه کرد.
ئه‌و له‌مباره‌وه وتی: هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی که به ده‌یان جار له لایه‌ن ئێرانه‌وه ڕامان گه‌یاندووه تیرۆریزم له هه‌ر جۆرێکیدا بێت و له هه‌ر شوێنێکی جیهاندا بێت به توندی ئیدانه ده‌که‌ین و ده‌بێت شلگێرانه له لایه‌ن هه‌موو وڵاتانی جیهانه‌وه دژایه‌تی سه‌رچاوه و بنکه‌کانیان بکه‌ین.
ئه‌و هه‌روه‌ها زیادی کرد: ئه‌م تیرۆریزمه لغاوبڕیاوهی که ئێمه ئه‌مڕۆ له ناوچه‌که‌دا ده‌یبینین نیشانی ده‌دات که ئه‌م دیارده نه‌حسه، هیچ سنوور و نه‌ته‌وه‌یه‌ک ناناسێت و هیچ ڕێگه‌چاره‌یه‌کی نییه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو جیهان پێکه‌وه بنبڕی بکه‌ن.
دوو خۆکوژ ئێواره‌ی دوێنێ له نزیک مزگه‌وتی عه‌مران له شاری قه‌تیف خۆیان ته‌قانده‌وه، به‌ڵام نه‌یان توانی بچنه نێو مزگه‌وته‌که و هه‌ر له ده‌ره‌وه ته‌قینه‌وه‌کانیان ئه‌نجام دا.
چه‌ند خوله‌کێک به‌ر له‌م دوو ته‌قینه‌وه، که‌سێکی خۆکوژی دیکه خۆی له ناوه‌ندی پۆلیسی نزیک له مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له شاری مه‌دینه‌ی پیرۆز ته‌قانده‌وه.
کاناڵی هه‌واڵی سی ئێن ئێن ڕاپۆرتی دا که له ته‌قینه‌وه‌کانی مه‌دینه، ۶ که‌س که چواریان پۆلیسن کوژراون.
سەرچاوه: مێهر نیوز