فەرمانی وەرگرتنەوەی مافی شارۆمه‌ندی له شێخ عیسا قاسم واژۆ کرا
حه‌مد بن عیسا ئالی خه‌ڵیفه، پاشای به‌حره‌ین فه‌رمانی دادگای ئالی خه‌ڵیفه‌ی به‌حره‌ین که به پێی ئه‌م فه‌رمانه مافی په‌نابه‌ری له شێخ عیسا قاسم سه‌ندووه‌ته‌وه، واژۆ کرد.
له سه‌وتی مەنامه، فه‌رمانی لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی شارۆمه‌ندی له شێخ عیسا قاسم، ڕێبه‌ری شیعه‌کانی به‌حره‌ین له لایه‌ن حه‌مد بن عیسا ئالی خه‌لیفه، پاشای به‌حره‌ین واژۆ کرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته و به واژۆ کردنی ئه‌م فه‌رمانه، لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی شارۆمه‌ندی له شێخ عیسا قاسم کۆتایی پێهاتووه و ده‌وڵه‌تی به‌حره‌ین ده‌توانێت بێ هیچ به‌ربه‌ستێک بیخاته بواری جێبه‌جێ کردن و ئه‌م ڕێبه‌ره له به‌حره‌ین ده‌ر بکات.
شایانی باسه که ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا ڕژیمی ئالی خه‌ڵیفه به مه‌به‌ستی سه‌رکوت کردنی زیاتری دژبه‌ر و ڕخنهگهرهکانی خۆی، مافی شارۆمه‌ندی له شێخ عیسا قاسم سه‌نده‌وه.
کاره‌که‌ی ڕژیمی ئالی خه‌ڵیفه له سه‌ندنه‌وه‌ی مافی شارۆمه‌ندی له ڕێبه‌ری شیعه‌کانی به‌حره‌ین، ناڕه‌زایه‌تی زۆری ناخۆیی و بیانی به‌دواوه بووه.
شێخ عیسا قاسم ڕایگه‌یاند که له دوای بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رمانه سته‌مکارانه به‌حره‌ین چۆڵ نکات و به‌رگری له خۆی ده‌کات.
ئەهلو بەیت(ع) ،