سیر به‌یه‌كێك له‌چاره‌سه‌ره‌كانی دان ئێشه داده‌نرێت
بێگومان هه‌ریه‌ك له‌ئێمه له‌كاتی دان ئێشه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین، به‌زوترین كات چاره‌سه‌ر وه‌ربگرین بۆئه‌وه‌ی له‌ئازاری ددان ڕزگارمان ببێت، به‌ڵام پزیشكان له‌تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌یاندا ده‌ریانخستووه چاره‌سه‌ری دان ئێشه به‌شێوه‌ی سروشی ده‌توانیت سود له‌یه‌ك ده‌نك سیر وه‌ربگریت بۆنه‌مانی ئازاری ددان.
ماڵپه‌ڕی (mhealthtips) بڵاویكرده‌وه، سیر به‌یه‌كێك له‌چاره‌سه‌ره‌كانی دان ئێشه داده‌نرێت، هه‌رچه‌نده سیر بۆنێكی ناخۆش‌و بێزاركه‌ری هه‌یه بۆكه‌سی به‌رامبه‌ر ، به‌ڵام ده‌توانین سودی لێوه‌ربگرین بۆئازاری ددان، دتوانیت یه‌ك ده‌نك سیرقاش بكه‌یت له‌گه‌ڵ كه‌مێك زه‌یتی گوێزی هیندی دواتر بیخه‌ره سه‌ر ئهودانهی ئازاره‌كه‌ی ههیهوتهنها بۆماوه‌ی یه‌ك خولهك بالهسهری بێت دواتر هه‌ست به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كه ده‌كه‌یت.
ڕۆنی گوێزی هیندیو سیر به‌یه‌كێك له‌دژه به‌كتریاكان داده‌نرێت ، چونكه به‌كتریای ناو ددانه‌كان لاده‌بات.
ژێده‌ر: سایتی رادیۆ ناوخۆ