بۆ ئەوەی مێشكت بەهێزبێت ئەم خواردنەوانە بخۆرەوە
كەس نیە ئارەزووی ئەوە نەكات خاوەنی مێشك و جەستەیەكی بەهێزنەبێت ، بۆ ئەوەش دەتوانیت ئەم جۆرە گیراوانە بخۆیتەوە .
1-چای سەوز : خواردنەوەی ئەم جۆرە چایە مێشك بەهێز دەكات بەهۆی ئەوەی بڕێكی زۆر(Flavonoids & Polyphenols ) لە پێكهاتەیدا هەیە ئەمەش دژە ئۆكسێنەرێكی سروشتی بەهێزە و ڕێگری دەكات لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان و دڵ دەپارێزێت لە نەخۆشی و مێشك بەهێز دەكات و خانەكانی مێشك لە جەڵتە دەپارێزێت و ڕێگری دەكات لە كلۆربوونی ددانەكان ، هەر هیچ نەبێت پێویستە ڕۆژانە كوپێك چای سەوز بخۆیتەوە .
2-چا بە نەعنا زۆر بەسوودە بۆ بەهێزكردنی خانەكانی مێشك و چارەسەرێكی باشە بۆ ئەو كەسانەی كێشەی هەرسی گەدەیان هەیە .
3-شۆكۆلاتەی گەرم بخۆرەوە بۆ ئەوەی لەنەخۆشی دڵ پارێزراوبیت ، خواردنەوەی شۆكلاتە ڕێژەی دەردانی سیرۆتۆنین لەجەستە زیاد دەكات و ئەمەش مێشك دەپارێزێت لە خەمۆكی و ئەگەری توشبوون بەنەخۆشیەكانی دڵ كەمدەكاتەوە .
4-شەربەتی تەماتە: باشترین سەرچاوەی لایكۆپینە بۆ جەستە و ڕێگری دەكات لە توشبوون بەنەخۆشیەكانی گەدە و پەنكریاس و دوانزە گرێ و ملولەكانی خوێن و شێرپەنجەی منداڵدان و توانای مێشك زیاد دەكات .
5-ئێستا پرتەقاڵ لە بازاڕەكاندا زۆرە ئەم میوەیە چاوەكانتت دەپارێزێت لەتوشبوون بە ئاوی سپی و دژە ئۆكسێنەرێكی بەهێزە خانەكانی مێشك لە زوو پیربوون دەپارێزێت و ڤیتامین (سی ) بە جەستەت دەدات و بەرگری لەش بەهێز دەكات دەتوانیت ئەم میوەیە بە فرێشی بخۆیت یان بیكەیت بەشەربەت و بیخۆیتەوە .
سەرچاوە:سقف نفسك
وێستگە ستایل