• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 76
  • دوو شەممه 10/3/1395
  • رۆژژمێر :

 لێبووردن یان تۆڵه‌‌کردنه‌وه‌

 لێبووردن یان تۆڵه‌‌کردنه‌وه‌

 

زۆر جار له‌ ناو ژیانی ئێمه‌دا هه‌ل‌ومه‌رجی نائاسایی ڕوو ئه‌دات و هه‌موو شتێک به‌ گوێره‌ی دڵی ئێمه‌ و داخوازی ئێمه‌ ناڕواته‌ پێشه‌وه‌. زۆر جار بۆی هه‌یه‌ ته‌نانه‌ت له‌ لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌وه‌ که‌ چاوه‌ڕوانیمان نه‌کردووه‌ له‌ده‌رحه‌ق ئێمه‌دا خه‌تا و تاوانی گه‌وره‌ بکرێت و به‌ شێوه‌ی زانایانه‌ یان له‌ ڕووی نه‌زانین و ڕوداو مافی ئێمه‌ پێ‌شێل بکه‌ن.

هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه‌ ئێمه‌ بۆ خۆمان له‌ ده‌رحه‌ق که‌سانی‌تردا هه‌ڵه‌ و تاوان بکه‌ین و بیانڕه‌نجێنین و تووشی خه‌سار و ناخۆشی‌یان بکه‌ین. پرسیار ئه‌مه‌یه‌ له‌م کاتانه‌دا ئه‌بێ چی بکرێت؟ ئایا یه‌که‌م ڕێگایه‌ک وا به‌ زه‌ینی زۆربه‌ی ئێمه‌ ده‌گات، تۆڵه‌کردنه‌وه‌یه‌؟ به‌ داخه‌وه‌ ئێمه‌ ده‌بینین زۆر جار له‌ هه‌ل‌ومه‌رجی وا دا زۆر که‌س به‌رله‌وه‌ی به‌ هه‌ر خاڵ و ڕێگایه‌کی‌تر بیر بکه‌نه‌وه‌، هه‌ر له‌ یه‌که‌م هه‌نگاودا به‌رنامه‌ و پلانی ئه‌وه‌ داده‌نن که‌ به‌ چ شێوه‌یه‌ک تۆڵه‌ بکه‌نه‌وه‌.

به‌ڵام ڕاستی‌یه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مه‌ ڕێگایه‌کی ژیرانه‌ و زانایانه‌ نییه‌ و له‌ ناو ده‌رس و وانه‌ دینی و ئایینی‌یه‌کانی ئێمه‌دا زۆرتر له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ داکۆکی کراوه‌ که‌ لێبووردن زۆر باش‌تر و بایه‌خ‌دارتره‌ له‌ تۆڵه‌کردنه‌وه‌.

حه‌زره‌تی ئیمام عه‌لی دروود و سڵاوی خوای له‌ سه‌ر بێت له‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ شوێنێک‌دا ده‌فه‌رمێ: په‌له‌کردن و خێرابوون له‌ تۆڵه‌کردنه‌وه‌دا، سفه‌ت و ڕه‌وشتی مرۆڤی گه‌وره‌ و هه‌ڵکه‌وتو نییه‌.

 

دیاره‌ مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌و حه‌زره‌ته‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ر له‌ هه‌نگاونان بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه‌ ده‌بێ بیر له‌وه‌ بکه‌ینه‌وه‌ که‌ ئایا به‌ ڕاستی جێگا و ئیمکانی لێبوردن و عه‌فو هه‌یه‌ یان نا. هه‌روه‌ها ئه‌و حه‌زره‌ته‌ له‌ شوێنێکی‌تردا هه‌ر له‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌فه‌رمێ: په‌له‌کردن و خێرابوون له‌ لێبوردن‌ له‌ هه‌ڵه‌ تاوان ڕه‌وشتی ئینسانی به‌رزه‌و خێرابوون بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه‌ ڕه‌وشتی مرۆڤی نه‌وی‌یه‌.