• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 71
  • دوو شەممه 10/3/1395
  • رۆژژمێر :

30 ده‌قیقه‌ پێش خه‌وتن واز له‌ كۆمپیوته‌رو ئایپاد بهێنه‌

كۆمپیوته‌ر

 

توێژینه‌وه‌ زانستیه‌كان گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌ ماوه‌ی‌ 30 ده‌قیقه‌ پێش خه‌وتن كۆمپیوته‌رو ئایپاد به‌كار ده‌هێنن هه‌ست به‌ كه‌م خه‌وی‌ و خه‌و زڕان ده‌كه‌ن به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا كتێب ده‌خوێننه‌وه‌ چونكه‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ كتێب پێش خه‌وتن هۆكارێكی‌ باشه‌ بۆ خه‌وێكی‌ ئارام و بێ‌ پچڕان
جان جرونلی‌ توێژه‌رو مامۆستا له‌ زانكۆی‌ بیرجنی‌ نه‌رویج ده‌ڵێت كه‌ ئه‌و تیشكه‌ی‌ كه‌له‌ ئایپادو كۆمپیوته‌ره‌وه‌ ده‌رده‌چێت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ شوێنێكی‌ تاریكدا سه‌یر بكرێت جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ زیانی‌ بۆ چاوه‌كان هه‌یه‌ هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ خه‌و زڕان و كه‌م خه‌وی‌ و سه‌رئێشه‌ یه‌ ، جان ئه‌وه‌شی‌ وتوه‌ كه‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ كتێب  پێش خه‌وتن مێشك ئارام ده‌كاته‌وه‌و خه‌و ڕێك ده‌خات
جان توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ له‌سه‌ر 16 كه‌س كردووه‌  كه‌ ئه‌م كه‌سانه‌ هیچیان جگه‌ره‌ خۆر نه‌بوون و هیچ كێشه‌یه‌كی‌ ته‌ندروستیان نه‌بووه‌ و دابه‌شی‌ كردوون بۆ دوو پۆل پۆلێكیان پێش خه‌وتن كتێبیان خوێندۆته‌وه‌و پۆله‌كه‌ی‌ تریان كۆمپیوته‌رو ئایپادیان به‌كار هێناوه‌ ، له‌ له‌ ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ كتێبیان خوێندۆته‌وه‌ توشی‌ هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌بوون و خه‌وێكی‌ ئارام و بێ‌ پچڕانیان هه‌ بووه‌ به‌لاَم ئه‌وانه‌یان كه‌ پێش خه‌وتن كۆمپیوته‌رو ئایپادیان به‌كارهێناوه‌ توشی‌ خه‌وزرَان و سه‌رئێشه‌ و ڕاچڵه‌كین بوون له‌خه‌ودا
جرونلی‌ ئه‌وه‌شی‌ وتوه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌ ژوری‌ خه‌وتندا هیچ ئامێرێكی‌ وه‌كو كۆمپیوته‌رو ئایپاد و هاوشێوه‌كانیان نه‌بێت  ئه‌و ژووره‌ ته‌نها بۆ خه‌و به‌كار بێت .

 

پیام تی ڤی