• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 235
  • یەكشەممه 9/3/1395
  • رۆژژمێر :

حەوت هۆكاری حساب بۆ نەكراو كە لە جەڵتەی دڵ نزیكت دەكەنەوە
 

جەڵتەی دڵ

 ناسینی هۆكارە شاراوەكانی جەڵتەی دڵ گرنگی خۆی هەیە و دەكرێت بە رێگە گرتن لە هۆكارەكانی جەڵتەی دڵ رێژەی كردن كەمتر بكرێتەوە.

لێرەدا ئاماژە بەم هۆكارانە دەكەین:

1.خەمۆكی: خەمۆكی درێژ خایەن دەبێتە هۆی نەخۆشی دڵ و دەمارەكان و لە كۆتاییدا جەڵتەی دڵ.

2.لە كەشوهەوای سارد خۆتان بپارێزن: كەشوهەوای زۆر سارد دەبێتە هۆی تەسك بوونەوە و بچووك بوونەوەی خوێنبەرەكان و لە ئاكامدا بەرز بوونەوەی لەناكاوی پەستانی خوێن، واتە چەندە كەشوهەوا ساردتر بێت، جەڵتەی دڵیش زۆرتر دەبێت.

3.فشاری كار كەم بكەنەوە: ئەوانەی بە سەختی كار دەكەن مەترسی جەڵتەی دڵیان لێ دەكرێت.

4.ئاگاداری ئاستی میلۆپرۆكساید بن: بە توێژینەوەكان ئاستی میلۆپرۆكساید نیشانەی هەوكردنی لەش كە پێكهاتەی خرۆكە سپییەكانە، باشترین هێمایە بۆ دیاریكردنی مەترسی جەڵتەی دڵ. بەرز بوونەوی ئاستی میلۆپرۆكساید دەبێتە هۆی روودانی جەڵتەی دڵ. بۆ ئەم‌ مەبەستە خۆراكە چەورەكان كەم بكەنەوەو خواردنی میوەو سەوز زیاد بكەن.

5.شەكر و كاربۆهیدراتەكان: جۆرەكانی شیرینی دەبنە هۆی قەڵەوی و ئەوەش مرۆڤ لە جەڵتەی دڵ نزیك دەكاتەوە.

6.شەقیقە مەترسی هەیە: بە پێی توێژینەوەكانی ئەمریكا مەترسی جەڵتەی دڵ لەم كەسانەدا زۆرترە كە تووشی ژانە سەری لایەكی سەر واتە شەقیقە دەبن بەتایبەتی خانمان.

7.هەموو جۆرە مەعجونێك بۆ ددانتان بەكار مەهێنن: بە توێژینەوەكانی بەریتانیا بەكارهێنانی ژمارەیەك لە مەعجونەكان كە مادەی بەهێزی كلۆرڤاكسیدینی تێدایە زیانی بۆ سەر تەندروستی دڵ و دەمارەكان هەیە و مەترسی جەڵتەی دڵ و مێشكی لێ دەكەوێتەوە.

 

تۆڕی هەواڵی خەڵک