هۆكارەكانی سەرنەكەوتنی پەیوەندی هاوسەرگیری
ئەو دوو كەسەی دەیانەوێت بەیەكەوە ژیانێكی هاوبەش بەسەر ببەن پێویستە باش لەیەكتر تێگەیشتبێتن و ئامادەبن بۆ هەموو ئەو شتانەی ڕوبەڕویان دەبێتەوە لە ژیانیاندا ، خۆشەویستی و تێگەیشتن و ڕێزگرتن بنەما سەرەكیەكانی پێكهێنانانی خێزانێكی بەختەوەرن .
تێنەگەیشتن و یەكنەگرتنەوەی بیروڕاكانی هاوسەرەكان و هەوڵنەدان بۆ تێگەیشتن لەیەكتری ڕێزنەگرتن و متمانە نەبون بەیەكتری ئەنجامەكەی جیابونەوە و هەڵوەشاندنەوەی خێزان دەبێت .
پێویستە كاتێك دوو كەس هاوسەرگیری دەكەن لەیەكتر تێبگەن و خۆشەویستی بكەنە بنەمای ژیانیان و ئەگەر لەسەرەتای یەكتر ناسینەوە نەتوانن لەیەكتر بگەن و ڕێز گرتن نەبێت لە نێوانیاندا ئەوە جیابونەوە زۆر باشترە پێش ئەوەی هاوسەرگیری بكەن .
ئەگەر هەندێك هۆكاریش ببێتە مایەی كەمبونەوەی ڕێزگرتن و خۆشەویستی نێوان دوو هاوسەر ئەوە پێویستە هەردوولا چاو بخشێننەوە بە پەیوەندیەكەی نێوانیان .
سەرچاوه:وێستگە ستایل