• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 359
  • یەكشەممه 26/2/1395
  • رۆژژمێر :

دوبارەخوێندنی وتاری ڕێبەری له دیداری مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆەکانی کوردستان

ڕێبەری له کوردستان


ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی پێش نیوەڕۆی 27ی گوڵان له کۆبوونەی پڕجۆشی هەزاران کەس له مامۆستایان و خۆیندکارانی به ئەزموون وزانای زانکۆکانی پارێزگای کوردستان به شروڤەی چوارچێوەکانی گەشەی ڕاستەقینه، لەم وتوێژانه داخوازیان کرد له شیکاری و خوێندنەوەی مۆدێلی نەتەوەیی وخۆجێیی بۆ پەرەسەندن ئەنجام بدەن و جەختیان کردەوه: پێویسته پەرەسەندن و عەداڵەت ببێته پرۆسەی دەیەی چوارەمی شۆڕش ،تاکوو به گەڵاڵه و بەرنامه وبەڕێوەبردنی مۆدێلی نەتەوەیی، ئێرانی ئیسلامی و گەلی مەزنی ، له کۆتایی ئەم دەیەیه بینەری هەنگاونانی کاریگەری لەم بواره دابن.
حەزرەتی ئایەتولڵا خامنەیی (مدطله العالی) چەمکی ڕاستەقینەی گەشەکردنیان لەگەڵ چەمکی ڕۆژئاوایی به جیاواز زانی و وتیان: ئەڵبەت ئەم دوو چەمکه وێڕای هەبوونی جیاوازی جۆراجۆر ڕەنگە خاوەنی هاوبەشیش هەبن که دەبێ له سەریان ورد بینەوه. ئەوان دابەشکردنی وڵاتیان به گەشه سەندوو و گەشەنه کردوو به پیلانێکی تاکتیکی ڕۆژئاوایەکانیان زانی و وتیان : لەم تاکتیکەدا چەمکی گەشە کردن تێکەڵ به هەندێ بایەخی ڕۆژئاوایی یان وەکو ڕۆژئاوایی بووه به چەشنێ که له دیدی ڕای گشتیدا وڵاتی گەشەسەندوو وڵاتێکه ڕۆژئاوایی یان وەکو ڕۆژئاوا که کەلتوور و داب و نەریتی ڕۆژئاوایی هەبێ، له حاڵێکدا ئێمه ئەم تێگەیشتنه قەت پەسەند ناکەین. ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بارودۆخی مێژوویی وجوگرافی،ڕامیاری،کەلتووری به سەلمێنەری مۆدێل و شێوەی گەشەکردنی هەر وڵاتێک زانی و وتیان: وێڕای جیاوازی زۆر له دیدی گشتیدا ناتوانین مۆدێلێکی یەکسانمان له جیهاندا بۆ پەرەسەندن هەبێ.
حەزرەتی ئایەتولڵا خامنەیی لەم بوارەوه به بیریان هێنایەوه: ئێمەیش به سەرنج له مێژوو و کەلتوور و دیکەی بارودۆخه تایبەتیەکانی ئێران ناتوانین به پەیڕەوی له مۆدێلە ئامریکایی، ئەورووپی،ڕۆژئاوایی یان و دیکەی مۆدێلەکان بەرەو پەرەسەندن بچین.
بەڵکوو زیرەکی لەمه دایه که به دووی گەڕان بۆ مۆدێلی خۆجێیی هەستینەوه که ئەرکی سەرەکی ئەمه له سەر شانی خوێندکاران وزانایانی زانکۆدایه.
ئەوان له شرۆڤەی پرسێکی گرینگ لەم بوارەوه وتیان: جێگە و پێگەی کاریگەی شوناس و ئاکار له هەڵبژاردنی شێوه و مۆدێلی پەرەسەندنی گەل،زۆر گرینگه.
ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی له باسی شیکاریان له سەر ئەم کێشەیه وتیان: ئەگەر بنەمای «پاره و داهات»له کۆمەڵگایێک زاڵ بێت و چێژ وەرگرتن ببێت به هۆکاری ژیان و گەشەکردن ،له بەرانبەری ئەمەدا ڕوانگه و ئیدئۆلۆژیەکی دیکه کۆکردنەوەی داهات و پاره به هەر شێوەیێک پێ قەبووڵ نیه وناتوانێ لەگەڵ خواستی ئەم کۆمەڵگایانه گەشەی ڕاستەقینه بکات.
حەزرەتی ئایەتولڵا خامنەیی وێڕای قووڵبوونەوه له باسی مۆدێلی پەرەسەندن بۆ هەر نەتەوه و ڵاتیک ئاماژەیان به هەندێ خاڵی بەهێزی مۆدێلی گەشەی ڕۆژئاوای کرد و وتیان: ئێمه وێڕای خوازیاری مۆدێلی نەتەوەیی بۆ پەرەسەندن دەبێ خاڵه بەهێزەکانی وەکو هەستی وەستان له ئاستی مەترسی،داهێنان،ڕێک وپێکی و دلێری به کاری باشی ڕۆژئاوایەکانی بزانن.
ڕێبەری مەزن به هەڤڕابوونی عەداڵەت لەگەڵ گەشەکردندا به یەکێک له تایبەتمەندیەکانی زانی،که دەبێ له رێکخستنی مۆدێلی گەشەکردنی ئێراندا بەر چاو بگیردرێ. بەڕێزیان له تیشک خستنه سەر مەنتیقی پێوەندایەتی نێ وان گەشەکردن و عەداڵەتدا به بیریان هێنایەوه.له مۆدێله ڕۆژئاوایەکان ،زیادکردنی داهاتی ناخالسی نەتەوەیی له تایبەتمەندیه گرینگەکانن،بەڵام  له ڕوانگەی ئیسلامیدا ئەگەر له وڵاتێک نایەکسانی و مەودای نێوان چینەکان زۆر بێ،بەم چەشنەش ئەگەریش داهاتی ناخالسی نەتەوەیش10 بەرانبەریش بکرێت دیسان گەشەی ڕاستەقینه بەدی نایەت.
حەزرەتی ئایەتولڵا خامنەیی له شرۆڤەکردنی ناوەک وبنەمای مۆدێلی ڕاستەقینەی گەشە کردندا ئاماژەیان به ڕوانگەی تایبەتی ئیسلام له سەر مرۆڤ کرد و وتیان: مرۆڤ له ڕوانگەی ئیسلامەوه خاوەنی 2 جیهانی(ئەم دنیا و دواڕۆژه) و هەر دوو دەبێ پێکەوه ئاوەدان بکرێتەوه و لەگەڵ ئەو بیرۆکەیه که تەنیا ڕەهندی مادی مەبەستەیەتی به تەواوەتی جیاوازیان هەیه.
دوور کەوتنەوه له دنیا و به تەنیا چڕ بوونەوه له دواڕۆژ (ئاخیرەت)دیان دوور کەوتنەوه له ئاخیرەت خەڵک و سەرنجی تەواو به پووڵ و پاره و کەمتر خەمی به ئاسەوارەکانی و پێویسته مادیەکانی ژیانی تاکەکەسی و بنەماڵە،سێ لادانی گەوره بوون که ڕێبەری شۆڕش ئاماژەیان پێدان وجەختیان کردەوه: له گەشەکردنی ڕاستەقینەدا هاوسەنگی نێوان ئەم دنیایه ودواڕۆژ له تایبەتمەندیه گرینگەکانن و دەبێ له بەرنامەی تاکەکەسی و گرووپی ،کۆمەڵایەتی وباری کارگێری وڵات له سەریان به باشی ورد بینەوه.
له کۆبوونەوه لەگەڵ کۆڕی مامۆستاکانی زانکۆدا له سەر شێوەی گەشە کردن باسی خۆیان درێژه پێدا و وتیان: سەرنجی تەواو به سەربەخۆیی وڵات و دوور کەوتنەوه لەو ڕێگەیانه که وڵات بەرەو کوێلایەتی و سەرشۆڕشی و وابەسته بوون دەبەن، به یەکەمین پێویستی گەشە کردن له قەڵەمیان دا.ئەوان ، به ئاماژە له سەر ئەو وڵاتانەی که له زانست و تکنۆلوژی و بەرهەمی داهاتدا گەشەیان کردووه، بەڵام به بابەتگەلی جۆراوجۆرەوه وابەسته به زلهێزەکانی جیهانن وتیان : به شۆین کەوتنی ئامریکا و ئەوانی دیکه، به خاڵی گەشەکردن ناژمێردرێ وبایەخێکی نییه. بەم پێییه دەبێ له مۆدێلی گەشەکردنی نەتەوەییدا ، پرسی سەرەخۆیی وڵات له ئامانجەسەره کیەکان بێت. ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی له باسی « جیهان بوون »و بوونی وڵاتەکان به ئامێری ماشینی وڵاتانی ڕۆژئاوایان ردەکردەوه و وتیان: ئەگەر وابێت که جیهانی بوون به دروستی بەدی بێت،دەبێ وڵاتەکان سەربەخۆیی خۆیان له بڕیاری ڕامیاری و ئابووریدا هەبێت. حەزرەتی ئایەتوولڵاخامنەیی ،بەرهەمهێنانی زانستیان له دیکەی پێویستەکانی مۆدێلی ڕێک وپێکی ودروستی گەشەکردن زانی و وتیان: دەبێ له باسی زانستیش وەکو چەمکی ئابووری،نێوان هەنارده و هاوردەی زانستی،هاوسەنگی باشی هەبێت.
ئەوان پەرەسەندنه زانستیەکانی ئەم سێ دەیەیەی به باش زانی و کرانەوەی باسی بەرهەمی زانست له زانکوکانی به مایەی شادمانی له قەڵەم دا. هەر چەند ڕایانگەیاند: به هۆی دواکەوتووی زۆرمانەوه دەبێ پێشڤەچوونی زانستی له هەموو بوارەکاندا پەره پێ بدەین و به دەرخستنی تێز و بیرۆکەی خۆمان گەشەی زانست زیادتر بکەین و پێویسته سەرنج له سەر زانست له مۆدێلی گەشەکردنی نەتەوەییدا بخرێته بەرچاوی هەموومانەوه.
حەزرەتی ئایەتولڵا خامنەیی،بەشداری له گۆڕەپان و بەرەنگاری لەگەڵ ناوندەکانی زۆردارانیان له دیکەی تایبەتکاریەکانی مۆدێلی گەشەکردنی ڕاستەقینه زانی و ڕایانگەیاند:به ترس و بێدەنگی،هیچ وڵات و نەتەوەیێک پەرسەندوو نابێت.
ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بێ دەنگی و کەمتەر خەمی ناوەندەکانی دەسەڵاتی جیهانی به تایبەت ڕێکخراوەی نەتەوەکگرتووەکان له ئاستی جەنایەتی زایۆنیەکان له شەڕی 22 روژەی غەزه و هەڵس و کەوت لەگەڵ مافی ناوەکی «ئەتۆمی» گەلی ئێران و کوشتنی کەسانی مەدەنی به دەستی هێزه ئامریکیەکان له وڵاتانی دراوسێی ئێران نموونەیێک له دەستدرێژی هەژێنەری جیهانی ئێستایان زانی و وتیان: گەلێک زیندووه که بەرەنگاری ئەم کێشانه بێتەوه و تەواوی چین و توێژەکانی گەلی ئێمەش لەم هەموو ساڵانەدا ڕق و نفرەتی خۆیان دەربڕیوه.

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی به ڕخنە لەو کەسانەی که له ئاستی هەستی خۆراگری گەلی ئێراندا ناڕازین، وتیان: ئەمڕۆژه دیکەی نەتەوەکان کاتێ باس له جەنایەکانی ئەمریکا و زایۆنیەکان دەکرێت، له شۆڕشی ئیسلامی پەند وەردەگرن و نەبەزی خۆیان ڕادەگێنن.
بەڵام به داخەوه له ناو خۆدا هەندێک هەست به شەرم و به سەرشۆڕی دەکەن هەر وەکو سەردەمی پەهلەوی که هەندێ کەس به خوێندنی نوێژله بەرچاوی خەڵکەوه هەستیان به شەرم دەکرد.

حەزرەتی ئایەتولڵا خامنەیی جەختیان کردەوه : بۆچوونه پتەو و ڕاشکاوەکانی گەلی بەهێزی ئێران سەبارەت به پرسه نێونەتەوەییەکان بەردەوامه و دەبێ به شانازییەوه باسیان لێ بکرێ تاکوو خەڵکی جیهان باشتر ئەم مەزنایەتی که هی خەڵک و سیستەمی هەڵبژێردراوی خەڵکه سەرنج بدەن.
ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی له بەشێکی دیکه له قسەکانیاندا له کۆڕی دیداری لەگەڵ خوێندکاران، مامۆستایانی زانکۆکانی کوردستانیان زۆر پڕ هیوا و به شادومانی له قەڵەم دا و وتیان: گەنجانی خوێندکاری ئەم ناوچەیه وەکو دیکەی بەشەکانی وڵات به هەستی پەرسەندن و داهێنان خەریکی کار و تێکۆشانن و من دڵنیام  به پاراستنی ئەم ڕوانگەیه داهاتوو گەشاوەتر دەبێت.
گەنجانی خوێندکاری ئەم ناوچەیه وەکو دیکەی بەشەکانی وڵات به هەستی پەرسەندن و داهێنان خەریکی کار و تێکۆشانن و من دڵنیام  به پاراستنی ئەم ڕوانگەیه داهاتوو گەشاوەتر دەبێت. ئەوان بابەت و ڕاگەیێندراوەکانی نوێنەرانی مامۆستایان و خوێندکارانیان به سوود زانی و فرمانی دا به وەزیرەکتنی خوێندنی باڵا، تەندروستی وبریکاری زانستی سەرۆک کۆمار به تاوتوێ کردنی پێشنیاره ڕاگەیندراوەکان، ڕێگای به پراکتیک کردنی ئەوان به چەشنی شیاو و ئاوەزمەندانه بدۆزنەوه.
حەزرەتی ئایەتولڵا خامنەیی هەموویان بەرەەو کاری قووڵ و دوورەپەرێزی له کاری ڕووکەش بانگهێشت کرد و وتیان دەبێ کۆڕ و کۆبوونەوەی بەرپرسان لەگەڵ خوێندکاران زۆرتر بێت تاکوو به یارمەتی یەکدی ڕەوتی گەشەی وڵات توندتر و بەپەلەتر بچێته پێشەوه.
ئەوان له بەشێکی دیکه له قسەکانیان به ئاماژه له سەر دروشمه ئیسلامی و شۆڕشگێڕیەکانی خوێندکارانی زانکوکانی کوردستان وتیان: دوژمنان و ناحەزان گەلێک پووڵ و پارەیان خەرج کرد تاکو کورد له دیکەی بەشەکانی ئێران جیا بکەنەوه، بەڵام ئەوەی لەو جەماوەره مەزنەی ڕۆژی شەمه له گۆڕەپانی ئازادی سنه و دوێنێ له مەریوان پیشان درا سەلمێنەری ئەوه بوو که تەواوی بەشەکانی گەلی ئێران یەکگرتوو و پێکەوه ڕێگەی ئامانجه ئیسلامی، نەتەوەیەکانیان له بەر گرتووه.
حەزرەتی ئایەتولڵا خامنەیی: جۆراجۆری له نەتەوە و هۆزەکانیان به هەلێکی ڕاستەقینه زانی و وتیان: هۆزەکانی ئێران له فارس، کورد، تورک،لوڕ؛بەلووچ،عەرەب وتورکمەن و... دەتوانن به پتەوکردنی یەکێتی هەنووکەیی،به چەشنێک کێبەرکێی ڕاستی نەتەوەی بۆ پەرەسەندنی وڵات خەریکی داهێنان بن و ببنه بنەمای خێر و بەرەکاتی زۆر.
له سەرەتایی ئەم دیدارەدا هەندێ له مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ ڕوانگه و بەرنامەکانی خۆیان خسته بەر شرۆڤه و لێکۆڵینەوه.