دابه‌شبوونی سووریا کێشه و گرفته‌کانی ئێستای ئه‌م وڵاته زیاتر ده‌کات
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگەیاند که دابه‌شبوونی سووریا به جێگه‌ی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه و گرفته‌کانی ئێستای ئه‌م وڵاته، کێشەکان یه‌کجار گه‌وره‌تر دەکاتەوە. ئامانجی ئه‌مه‌ریکا له سووریا پاراستنی پێکهاته‌ی سه‌رجه‌م خاکی ئه‌م وڵاته و هه‌وڵدان بۆ هەنگاونانی سووریا بۆ سه‌رده‌می تێپه‌ڕینی سیاسییه.
ئانتۆنی بیلێنگن" جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له وەڵامی پرسیارێک سه‌باره‌ت به پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی کوردی له باکووری سووریا، گوتی: هه‌ڵوێستی ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌م باره‌یه‌وه ڕوون و ئاشکرا بووه و به هێچ شێوه‌یه‌ک نه‌گۆڕدراوه. ئێمه له یه‌کێتی و یه‌کپارچه‌یی سووریا و پاراستنی پێکهاته‌ی سه‌رجه‌م خاکی ئه‌م وڵاته پشتیوانی ده‌که‌ین. پێکهاته و بنه‌ماکانی ئه‌م وڵاته ده‌بێت یه‌کپارچه‌یی و یه‌کڕیزیی خۆیان بپارێزن. دابه‌شبوونی خاکی سووریا لە بری چاره‌سه‌رکردنی کێشه و گرفته‌کانی ئێستای ئه‌م وڵاته، کێشه و گرفتی گه‌وره‌تری لێدەکەوێتەوە. ئامانجی ئه‌مریکا له سووریا پاراستنی پێکهاته‌ی سه‌رجه‌م خاکی ئه‌م وڵاته و هه‌وڵدان بۆ هەنگاونانی سووریا بۆ سه‌رده‌می تێپه‌ڕینی سیاسییه.
"ئانتۆنی بیلێنگن" له درێژه‌ی لێدوانه‌کانی خۆی ئاماژه‌ی به هێرشه مووشه‌کییه‌کانی داعش بۆ سه‌ر خاکی تورکیا کرد و ڕایگەیاند: لهمبارەوه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵاتی تورکیا له هاوکاری و په‌یوه‌ندییه‌کی یه‌کجار نزیک داین. چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ "فه‌ره‌یدوون سێنێرلی ئۆغڵوو" جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیمان هه‌بووه. به‌رپرسه‌کانی هێزی چه‌کداریی هه‌ر دوو وڵاتیش پێکه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌کی نزیکدان. هێرشه‌کانی داعش بۆ سه‌ر خاکی تورکیا، له ئەنقەرە، ئەستەنبۆڵ و شاره‌کانی دیکه‌ی تورکیا به شێوه‌یه‌کی جیدی لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی بۆ ده‌که‌ین و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانمان له په‌یوه‌ندییه‌کی نزیک و به‌رده‌وام داین.
کوردپرێس