• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 260
  • چوار شەممه 22/2/1395
  • رۆژژمێر :

دوبارەخوێندنی وتاری ڕێبەری له شاری سنەلە ساڵ 1388 (بەشی دوم)

 ڕێبەری له شاری سنە

 

 

حەزرەتی ئایەتولڵا خامنەیی هەڵسوکەوتی نەیارانی شۆڕشیان له ساڵه سەرەتاییەکانی خەباتدا به هۆکارێک زانی بۆ له کیسچوونی گەلێک هەلی کاری ئاوەدانکردنەوه و سەرمایەگوزاری له پارێزگاری کوردستان و ئاماژەیان بەوه دا:که دەوڵەتەکان گەلێک کاریان ئەنجام داوه به چەشنێک که ئەمڕۆ به پێچەوانەی سەردەمی ڕژێمی سەر کوتگەری پەهلەوی،بەرپرسان سەردانی شار و پارێزگاکان دەکەن وخەڵکی دوورترینشوێنی وڵات بینەری بەشداری سەر کۆمار و وەزیرەکان و بەرپرسانی دیکەن.
ڕێبەری شۆڕش ئاماژه له سەر پێویستی به وریابوون و هۆشیاری له ئاستی پیلانه ئاڵۆزەکانی زلهێزەکاندا جەختیان لەوه کردەوه:دوژمن وێڕای به ئاکام نەگەیشتن له گەلێک بواردا،دیسان بێ دەنگ نابێت و له خۆڕاگری گەل و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران تووڕەیه،بۆیه دەبێ هەمووان به تەواوەتی وریا بن و جم و جووڵی دوژمنیان له ژێر کۆنترۆڵ و چاودێریدا بێت ،چون ئەگەری ئەوه هەیه دوژمن وێڕای گۆڕانکاری له پلانی پیلانەکانی،مەبەستگەلێکی گڵاوتر و پیستری له زەیندا بێت.
ئایەتولڵا خامنەیی له بەشێکی دیکه له قسەکانیاندا،هەڵبژاردنیان به ئەزموونێکی گەورەی نەتەوەیی له قەڵەم دا و به بیریان هێنایەوه:بەشداری کارا وگشتگیری خەڵک له هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری،پرسێکی زۆر گرینگه و ئاوبڕووی نەتەوەیی و خۆڕاگری زۆرتر دەکات و دوژمنیش له مەبەسته گەندەڵەکانی بێ هیوا دەبێ.
ئەوان وێڕای هەستیاری دوژمنه پڕ قینەکانی گەلی ئێران له ئاستی ئەم هەڵبژاردنەوه وتیان:دوژمنان له پڕوپاگەندەیێک که هێدی هێدی و نزیک به یەکساڵی پێش دەستیان پێکردووه له هەنگاوی یەکەمیدا دەخوازن که هەڵبژاردن له ئێران نەمێنێت،ئەڵبەت که ئەم بیرۆکەیه سەر کەوتوو نابێت؛بەو چەشنه که سەردەمێک سەبارەت به هەڵبژاردنی نوێنەرانی پارلەمان ئاوەها گەڵاڵەیێکیان هەبوو،بەڵام به ئیزنی خوای گەوره و ئیرادەی گەل ئەم پیلانه پووچەڵ کرایەوه.
حەزرەتی ئایەتوولڵا خامنەیی دووەمین هەنگاوی نەیارانیان به بەشداری نەکردنی گەل له دەنگدان زانی و جەختیان کردەوه:گەلی وریای ئێران ، ڕێک له خاڵی بەرانبەری دوژمنانەوه، به جۆش و خرۆش فئاگادار و به ذانایی تەواوەوه له دەنگداندا بەشداری کارایان دەبێ ، چون هەڵبژاردن ئابڕوو ئامێرێکه بۆ بردنه سەری ورەی نەتەوەیی که یەکێک له تایبەتمەندیەکانی ڕێژەی گەشەی نەتەوەیی یه.ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ،ئەو ئیمکانات و پێداویستیه زۆرەی که له ئەستۆی سەرۆک کۆماردایه، له هۆکارەکانی بایەخدان به هەڵبژرادنی 22ی جۆزەردان زانی وئاماژەیاندا:گەلی گەورەی ئێران بۆ خۆی مافی،«ماف و هێزی بڕیاردان» له ڕەوتی بەڕێوەبردنی وڵاتدا هەیه و لەوەش شارەزایه که ئەگەر سەڕوک کۆماری هەڵبژێردروای خاوەنی وزه و جووڵەی باش بێت دەتوانێ زۆر خزمەتی مەزن بکات.حەزرەتی ئایەتوولڵا خامنەیی یەکەمین و گرینگترین پرسی هەڵبژاردنیان به بەشداری بەربڵاوی خەڵک زانی و وتیان : دووەمین پرس له هەڵبژاردنی داهاتوو ئەوەیه که خەڵکی له نێوان یەکێک له کاندیدەکان ، پاش تێپەڕبوونیان له یاسای ئەنجومەنی پارێزگاری له قانوونی ئەساسی بتوانن باشترین و سالمترینی ئەوان هەڵبژێرین.ئەوان هەر لەم بارەوه وتیان: تەواوی ئەو کاندیدانەی که ئەنجومەنی پارێزگای و چاودێری له دەستوور ناویان ڕادەگەێنێت ، سالم وساڵەحن،بەڵام نابێ له پرسێکی گرینگ وەکو هەڵبژاردنی سەڕوک کۆماری چاو له لانی کەمی تایبەتمەندیەکان بکەین،بەڵکوو دەبێ به پاڵپشتی له تایبەتمەندیەکان ، له نێوان ئەوە کاندیدا ساڵحانەدا، باشترین و ڕێک و پێکترینیان هەڵبژێرن.
حەزرەتی ئایەتولڵا خامنەیی به ئاماژه بەوەی که من قەت قسەیێک له سەر ناوی کەسێک ناڵێم ڕوو به خەڵکی وتیان: کەسێک هەڵبژێرن که له ژانی گەل شارەزا بێت و له کۆسپەکانی خەڵک بزانێت و هەست به ئازارەکانیان بکات و لەگەڵ خەڵکی یەکگتوو و خۆشڕوو وساکار بێت، ژیانی ساکاری هەبێ،خۆی و خزمانی له گەندەڵیدا گڵاو نەبن.چونکه ئاکامی خراپ به دووی پارەپەرستی و تەجەمولاتەوه هەیە.
ئەوان له باسی پێویستی دوورەپەرێزی بەرپرسان له زیادەڕڕەووی و تەجەم.لدا ئاماژەیان به ناونانی ئەم ساڵ به ناوی هەنگاونان بەرەو ڕێفۆرم له شێوەی بەکاربەری دا و وتیان :هەستانەوه دژی زیادەڕەوی و تەجەمول و دروستکردنی کەلتوورێک لەم بارەوه، پێویستی به گەلێک ساڵ تێکۆشان هەیه، له سەر ئەم تایبەتکاریانه سەرنج له کاندیداکان بکەن و به وریایی و زانایی یەوه دەنگ به باشترین کەس بدەن که خوایش به ڕلستی پاداشتی ئێوه دەداتەوه.
حەزرەتی ئایەتولڵا خامنەیی هەروەها ئەو کاندیدا بەڕێزانەیان که خەریکی پروپاگەنده و دەرخستنی ڕوانگەی خۆیانن، جەختیان له میانەڕەوی،دوورکەوتنه له ڕووخاندن و سووکایەتی و جەخت له ڕاستی و دروستی کردەوه و وتیان: هەندێ جار کاندیداکان پرسگەلێکی پێچەوانەی ڕاستی سەبارەت به دۆخی وڵات وپرسی ئابووری ڕادەگەێنن که ئەمه خەڵکی نیگەران دەکات ومرۆڤ ناتوانێ بڕوای بەوه هەبێ که دەربڕینی ئەو هەموو قسه پێچەوانانه ،له ڕوانینی دروست وڕاستەوه دەرهاتبێ.
ئەوان ئەوەیان به بیری کاندیداکان هێنایەوه: کەسێک لایەنگری لەم قسه ڕووخێنەرانه-که انشاءلله هەڵەیه-ناکات.بەم پێیه کاندیدا بەڕێزەکان وریا بن که بەو قسانەی که زۆرێکیان دوورن له ڕاستی،ڕای گشتی تێک نەدەن.
حەزرەتی ئایەتولڵا خامنەیی له کۆتایی پەیڤەکانیدا جەختیان کردەوه:گەل و بەرپرسانی ئێران ،دەسەڵاتی ئیسلام که گەرەتنی ئاوەدانی دنیا و ئاخیرەته وەکو مەبەستی سەرەکی بۆ خۆیان هەڵبژێرن و لەم  ڕێگەیەش تا کۆتایی ڕاوەستاو بن و هیچ زەخت و گوشارێکیش ناتوانێت له سەر ئیرادەی بەرپرسانی- که به پاڵپشتی گەلەوەیه- کاریگەر بێت.