• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 157
  • سێ شەممه 14/2/1395
  • رۆژژمێر :

 سەمبولی بوردەباری وخۆڕاگری

حەزرەتی ئيمام مووسا کازم (ع)


ئالی بەیتی پێغەمبەر لەسەردەمی خۆ دا وەک ئەستێرەی گەش دەرکەوتوون.

نزیک کەوتنە وە لەم کەسایەتییە پایەبەرزانە بەردەوام بایخێکی زۆری بووە و زانایان لەسای ئەم پێوەندییە زانستی ومەعنەوییەدا ئاستی زانیاری و ماریفەتی خۆیان بەرزکردۆتەوە.
هەرلەوچوارچێوەدا نەتەنیا موسوڵمانان بگرە ناموسوڵمانانیش بەدرێژایی مێژوو، لە زەریای زانست و کەرامەتی ئەم مرۆڤە پایەبەرزانە کەڵکیان وەرگرتووە.
لەساڵڕۆژی شەهادەتی ئیمام مووسای کازم داین. ئەو کەسایەتییە بەرزەی ساڵی 183 کۆچی ، 799 ی زایینی ، لە وا ڕۆژێکدا لە زیندانی هارونی خەلیفەی عەبباسی شەهیدکرا.
کازم واتە کەسێک کە توانای بەرەنگاربوونەوەی توڕەیی هەیە و دەتوانێ بەسەری دا زاڵ بێت.
ئەم ناسناوە شیاوی کەسایەتییەکی وەک ئیمام مووسای کازمە کەبەشێکی ساڵانی ژیانی لەتاراوگە وزیندان وەپشت سەر نا و بۆ بەرزکردنەوەی زانستە ئیسلامییە کان و پەرەپێدانیان ، زەحمەتێکی زۆری کێشا.
سەردەمی ژیانی ئیمام مووسای کازم، هاوکات بوو لەگەڵ دەسەڵاتی چە ند خەلیفەیەکی بەنی عەبباس. لەوسەردەمەدا زوڵم و سەرەڕۆیی دەسەڵاتدارانی عەبباسی گەیشتبووە ئەو پەڕی خۆ.
سەرباری ئەو هەموو کەندوکۆسپەی دەخرایە سەر ڕێی ئیمام کازم لەلایەن عەبباسییەکانەوە، بەڵام ئەوحەزرەتە قەت پشتی نەکردە ئەرک و بەرپرسایەتی کۆمەڵایەتی ودینی و مەعنەوی خۆی.
بەرەنگاربوونەوەی بیروبوچۆنی چەوت و هزروئەندێشەی پووچەڵی سەردەم،گرینگترین چالاکیی ئیمام مووسای کازم دێتە ئەژمار.
ئیمام مووسای کازم (ع) ئەفەرمووێ:
بانترین شت  که مرۆڤ لەخوداوە نزیک دەکاتەوە پاش ناسینی خودا ،نوێژ و چاکەکردن بەرامبەر دایک و باوک و واز هێنان لە خۆبه زلزانی  و فەخرفرۆشییە.
چالاکی ئەو حەزرەتە لە دووبەرەدا دەستی پێ کرد، یەکیان خەبات دژ بە دەسەڵاتداریەتی ملهوڕان و نەچوونە ژێرباری ملهوڕان و ئەوی دیکەشیان ڕێنمونی کردنی خەڵکە.
دلۆڤانی و کەرەمی ئیمام مووسای کازم ویردی سەر زمانان بوو و خەڵک بە کەسایەتییەکی نەرم و نیان و بوردەبار و بێ فیزیان دادەنا.
ئەو حەزرەتە سەرباری زوڵم وستە م و ملهوڕی دەسەڵاتدارانی بەنی عەبباس، هەر کە هەلێکی دەس کەوتبایە بۆ بڵاوکردنەوەی ڕاستییەکانی ئیسلام، دەکار دەهێنا.
لەساڵڕۆژی شەهادەتی ئیمام مووسازی کازم (ع) سەمبولی بوردەباری و خۆڕاگریدا سەرەخۆشی لە هەمووان دەکەین.

سایتی رادیۆ کوردی