• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 78
  • پێنج شەممه 2/2/1395
  • رۆژژمێر :

عێراق ڕه‌تی کرده‌وه‌ تورکیا به‌شداری ئازاد کردنی نه‌ینه‌وای کردبێت

سوپای عێراق


کۆمیتەی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌کانی سوپای عێراق هه‌واڵی به‌شداری کردنی هێزه‌ سەربازییەکانی تورکیای له‌ ئۆپراسیۆنی گرتنه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا ڕه‌ت کرده‌وه‌.
به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، فه‌رمانده‌یی هاوبه‌شی سوپای عێراق ڕۆژی دووشه‌مه‌ هه‌واڵی به‌شداری کردنی هێزه‌کانی تورکیا له‌ ئازاد کردنی نه‌ینه‌وای به‌ درۆ خسته‌وه‌ و داوای له‌ مێدیاکان کرد خۆیان ببوێرن له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆ.

فه‌رمانده‌یی سوپای عێراق جه‌ختی کرد که‌ به‌شداری هێزه‌کانی تورکیا له‌ ئازاد کردنی نه‌ینه‌وا درۆیه‌کی گه‌وره‌یه. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌م پارێزگایه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه‌کانی عێراق و خه‌ڵکی مووسڵ و عه‌شیره‌کانی ناوچه‌که‌ ئازاد بووه.

شایانی باسه‌ که‌ ئۆسامه‌ نۆجه‌یفی سه‌رۆکی ئیتیلافی موتحه‌دوونی عێراق له‌ به‌شداری هێزه‌کانی تورکیا له‌ ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له‌ دژی داعش له‌ پارێزگای مووسڵی عێراق، هه‌واڵی دابو.

هه‌روه‌ها ژووری شه‌ڕی مێدیایی له‌ دژی داعش ڕایگه‌یاند که‌ به‌هۆی بۆردمانی فڕۆکه‌ی ئێف ۱۶وه‌ زیاتر له‌ ۱۰ تیرۆریست له‌ ته‌لعەفەر کوژراون و چه‌ندین کارگه‌ی بۆمبی داعش ته‌قێندراوه‌ته‌وه.

له‌ لایه‌کی دیکه‌قوه‌ پۆلیسی عێراق له‌ ڕفاندنی ۹ ئه‌ندازیار له‌ ناوچه‌ی ئه‌لمشته‌لی به‌غدا هه‌واڵی دا، دوێنێ ئێواره‌ ۹ ئه‌ندازیار له‌ به‌غدا له‌ کاتێکدا سه‌رقاڵی پڕۆژیه‌ک بوون له‌ لایه‌ن چه‌ندین چه‌کداری نه‌ناسراوه‌وه‌ ڕفێندران.