• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 230
  • سێ شەممه 31/1/1395
  • رۆژژمێر :

هەوڵدانی ئیسرائیل بۆ دەستەڵاتدارەتی بەسەر جۆلان

ئیسرائیل

سەرەڕای نەیارەتیی کۆمەڵگەی جیهانی لەگەڵ دەستەڵاتدارەتیی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ناوچەی داگیر کراوی جۆلان لە سوریا ، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی ئیدعای کردووە کە بەرزاییەکانی جۆڵان بۆ هەمیشە بەشێکی جیا نەکراوی ئەو ڕژێمە دەبێت .

بنیامین نەتانیاهۆ ، سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی ڕۆژی یەکشەممە لە کۆ بوونەوەی کابینەی ئەو ڕژێمە کە بۆ یەکەم جار لە ناوچەی داگیر کراوی جۆلان دا بەڕیوە چوو ، بە جەختکردن لە سەر دەستەڵاتدارەتیی ئەم ڕژیمە بە سەر ناوچەی جۆلانی سوریا ، گوتی : ملکەچی گوشارەکانی جیهانی نابین بۆ پاشەکشە لە ناوچەی جۆلان .

نەتانیاهۆ لە درێژەی لێدوانە دنە دەرانەکەی لە بارەی بەرزاییە داگیرکراوەکانی جۆلان لە سوریا ، لە کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی داوایکرد دەستەڵاتدارەتیی ئیسرائیل بە سەر جۆلاندا بە فەرمی بناسن .

ڕژێمی زایۆنی کە لە شەڕی ساڵی ١٩٦٧ لەگەڵ عەرەبەکان بەشێک لە بەرزاییەکانی جۆلانی سوریای داگیر کرد بوو ، لە ساڵی ١٩٨١ وەکوو بەشێک لە خاکی ناوچە داگیر کراوەکانی دیکە ڕایگەیاند ،دیارە ئەمەش هەنگاوێکە کە قەت لە لایەن کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتییەوە بە فەرمی نەناسراوە .

قسەکانی ئەمدواییەی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی لە بارەی دەستەڵاتی ئەو ڕژێمە بە سەر بەرزاییەکانی جۆلان لە حالێکدا هاتووەتە ئاراوە کە میدیاکانی ئەو ڕژیمە لە ڕۆژانی ئەمدواییە بە جاران باسی نیگەرانیی کاربەدەستانی زایۆنی لە بارەی گەڕانەوەی ئەو ناوچەیە بۆ سوریایان کردبوو.

هاوکات لەگەڵ خولی نوێی هەوڵەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ پەرە خوازی و داگیرکردنی سەرزەوینەکانی ناوچەکە ،وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە نامەیەک دا بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشت وێڕای وریایی دان لە بارەی خولی نوێی شەرئاشۆییەکانی ڕژیمی زایۆنی لە ناوچەکانی عەرەبی داوای لێکردن هەتا بە خۆ تێگەیاندنی خێرا ، پێش بگرن بە پەرەخوازییەکانی ئەو ڕژێمە . بە ووتەی میدیا زایۆنییەکان ، بەرپرسە ئیسرائیلییەکان لەوە دەترسن کە ئەگەر بێتو لایەنەکانی هاوپێوەند لە وتوویژەکانی ئاشتی کە ئێستا لە ژینێڤ دا درێژەی هەیە لە بارەی داهاتووی سوریاوە پێکەوە ڕێککەون، ئیسرائیل بۆ پاشەکشە لە بەرزاییەکانی جۆلان بەرەو ڕووی گوشارەکانی کۆمەڵگەی جیهانی بیتەوە.

هەر بۆیە سوپای ڕژێمی زایۆنی هاوڕەوت لەگەڵ کردەوەکانی فڕەخوازانەی لە ناوچەکەو چالاکییەکان لە ناوچەکانی ژێر ڕکێفی خۆی وەکوو جۆلان لە حەوتەکانی ئەمدواییە وێڕای بە هێز کردنەوەی ئامادە بوونی سەربازیی خۆی لە بەرزاییەکانی جۆلان ، مەشقی سەربازیی جۆر بە جۆری لەو ناوچەیە دا بەڕێوە بردووە . لە ڕاستی دا تووندتر بوونەوەی پەرەخوازی و پیلانگێرییەکانی ڕژیمی زایۆنی دژی سوریا لەو برگە هەستیارەدا باس لە درێژەی تەماحکارییەکانی ئەو ڕژیمە دژی دیمەشق دەکات و ئەو بابەتەش ئەو ڕاستیەمان بۆ دەردەخات کە ڕژێمی زایۆنی و لاگرانی بە تایبەت ئەمریکا لە پشت پەردەی قەیرانی سوریا بە تایبەت پیلانی ئەمدواییە لە بارەی ناوچەی داگیر کراوی جۆلانەوە .

ئەو پیلانگێرییە لە حالێک دایە کە بە گوێرەی بڕیارنامەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان ، ڕژێمی زایۆنی وەکوو ڕژێمێکی داگیرکەر قەدەغەی هەرچەشنە کردەوەیەکی لە ڕەوتی بەدی هێنانی گۆڕان لە داڕشتی حەشیمەت و داڕشتی جۆگرافیایی ناوچە داگیر کراوەکان لێ کراوە،بەڵام ڕژیمی زایۆنی کە پێبەندی هیچ یاساو ڕێساو بڕیارنامەیەکی نێو دەوڵەتی نییە ،بە پیلانی جۆربەجۆر سیاسەتەکانی لە ڕەوتی چەسپاندنی جێ و شوێنی خۆێ لە ناوچە داگیر کراوەکان لەوانە ناوچەی جۆلان لە سوریا لە ڕێگای گۆڕینی داڕشتی حەشیمەتی و سنوور بەندییەکانی ئەو ناوچەیە پێ و شوێن دەگرێ .

سایتی سەحەر-بەشی کوردی