• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 500
  • دوو شەممه 12/11/1394
  • رۆژژمێر :

وتاری  ڕێبەری سەبارەت بە ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی ئێران

 

وتاری ڕێبەری

1. کۆماری ئیسلامی ئێران نموونەیێک لە دەسەڵاتی مەعنەوییە، کە ھێمانە سەرەکییەکەی خەڵک و پێداگری لە بایەخە بە نرخەکانە.
2. کۆماری ئیسلامی ئێران ھەموو توانای خۆی لە سەر کەڵک وەرگرتنی درووست و شیاو لە دەرفەتەکان داناوە ھەر بۆیە لە سەر خەڵک سالاری دینی جەخت دەکات و لەم فەرمانەی ئیسلام پاشەکشە ناکات.
3. کۆماری ئیسلامی لە سەر پایەی مەنتقی عەقڵانی و بە پشتوانەی دەسەڵاتی مەعنەوییەوە، بە شوێن پشتگیری لە شوناسی نەتەوەیی و ئیسلامی و مافی نەتەوەکەی خۆی ھیچکات لە باوڕە بەرزەکانی ئینقلاب دەست ھەڵناگرێت.
4. ھەستانەوە لە دنیای ئیسلام و سەربەرزی و گەورەیی و پێشکەوتنی وڵاتی ئێمە و خەڵکەکەمان، داھاتی وشەی پاک داری پاکی "جومھوری ئیسلامییە" .
5. ھەموو دەبێت ئینقلاب و وڵات لە خۆیان بزانن؛ ھەموو دەبێت کۆماری ئیسلامی لە خۆیان بزانن؛ ھەموو ئوممەتی جومھووری ئیسلامین. ئێمە ئەو کەسانە بە غەریبە دەبینین؛ و لەم بازنە بە دەریان دەزانین، کە بۆ دوژمن کار دەکەن. 
6. نەخشی ئینقلاب لە "جومھووری ئیسلامی" و لە "یاسای سەرەکی جومھوری ئیسلامیە" . نووسەرانی یاسای سەرەکی کە لە ڕەھەند و باوڕەکانی ئیمام و مەکتەبی ئیمام دەرسیان وەرگرتووە، لە خودی ئەم یاسایەدا گوزاری مانەوەی ئینقلابیان داناوە: پڕکێشی لەسەر یاساکانی ئیسلامی و دیان دانان لە سەر یاسا، بەو شەرتەی کە لە سەر ئیسلام و کێشەی ڕێبەری بێت.

7. ڕێبەری شکۆمەندی ئینقلابی ئیسلامی :ئەم ئینقلابە شکست ناھێنێت؛ ئەم ئینقلابە نایێتە خوارەوە؛ ئەم ئینقلابە لە ھاتوو چووی خۆی ڕاناوەستێت، چونکا کۆمەڵگای ئێمە کۆمەڵگایێکی باوڕدار و دینیە و دین و باوڕی ئیسلامی لە ناخی دڵی خەڵک دا، لە ھەموو چین و توێژێک جێی خۆش کردووە؛ خەڵک بە مانای ڕاستەقینەی وشە باوڕیان دین ھەیە. ھەر لەبەر ئەوە ئەو شتەی کە بەشێک لە باوڕە دینیەکانە بۆ خەڵک باوڕ پێ کراو و جێی متمانەیە و پارێزگاری لەو کە لە یاسادا ھاتووە بە ڕای خەڵک ئەرکێکی تایبەتە.


8. ئەمڕۆ ڕژیمی ئیسلامی،  کۆماری ئیسلامی ، نەتەوە و لاوانی ئێران لە دنیای ئیسلام دا وەکوو ئەستێرەیێک دەدرەوشنەوە. چاو لە ئێوە دەکەن و دڵیان بە ئێوە قورسە. ھۆشتان بە خۆتانەوە بێت. یەکیەتی خۆتان بپارێزن. ھیواتان بە داھاتوو ببێت.
9. کۆماری ئیسلامی بوو کە ئازادی بەخشی بەم نەتەوەی کە بە درێژایی چەند سەدە لە ژێر پەنجەی ڕژیمە چەوسێنەر و دەمار بەرزەکان دەس و پای لێ دەدا، بێ ئەوەی کە ئازادی مافە گشتییەکان و شێنەیی گشتی لە ناو ببات و بینێتە ژێر پاوە. 
10. ئەو شتەی کە دنیای ئیسلام پی خۆشە لە ئێمە نەتەوی ئێران بیبینێت ئەوەیە کە ئێمە ئاڵای ئیسلام – کە ئاڵای سەربەرزی ئوممەتی ئیسلامییە و ئێمە ھەڵمان داوە – توند و بەمتمانە ڕای بگرین. 

11. ئینقلاب زیندووە و ھەر بەو ھۆوە دوژمنی ھەیە. ھەر بەو ھۆوە سەرکەوتنی ئینقلاب و لە دایک بوونی ھاوڕێ بوو لەگەڵ بەرەنگار بوونەوەی دوژمنان، درێژەی ئینقلاب و پابە جێ مان و شوێن دانانی ھاوکاتە لەگەڵ دوژمن درووست بوون و دوژمنی کردن. 

 12. ئینقلاب بە ئێمەی فێر کرد کە یەک نەتەوە دەتوانێت لە سەرەکی ترین کێشەکانی جیھان ،قسە و شوێن پێیێکی ببێت و بە ئاشکرایی و بێ گرینگی دان بە ملھۆڕ و زل ھێزەکانی دنیا کە چیان پێ خۆشە قسەی خۆی بکات و لە سەری پێ داگری بکات.

13. کۆمەڵگای ئێمە دوای سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی ھەستی بە شوناس کرد؛ یانی کەسیەتی خۆی دۆزیەوە. ئێمە وەکوو بەشی نەوەد و نۆھوم لە ناو مەوجی جیھانی دا ون بووین؛ ئینقلاب ئێمەی زیندوو کردەوە و کەسیەتی پێمان بەخشی.
14. ئینقلابی ئێمە کە سەرکەوت، بە ھۆی پیت و بەرەکەتی سەفا و پاک و بێ گەردی و کار لە بەر ڕەزای خودا و دەست کێشان لە مەنافعی مادی و تاکە کەسی بوو.
15. سەربازانی ئینقلاب تەنیا کەسانێک نین کە لە کاتی سەرکەوتنی ئینقلاب دا بوون و دەیان توانی پارێزگاری بکەن. لاوە بڕوادار و تازە بیر و ئازاد بیر و داوێن پاکەکانی ئەمڕۆی ئێمە و بەرەی داھاتوویش سەربازی ئینقلابن. چون ئینقلاب ڕاستییێکی بێ بڕانەوەیە. ئینقلاب ئاڵای یەکسانی و ئازادی و سەربەخۆیی سەربەرزیە. ئینقلاب ئاڵای ئیسلامە. 
16. ئینقلابی ئیسلامی سەرەتای ڕێگەیێکی پڕ لە شانازی و فەڕ و شکۆ بوو. ھەموو ئەو کەسانەی کە لە نابەرابەری ڕەنجیان کێشاوە و تینووی یەکسانین. ئەم (ڕێگە) بەرچاوەیان بە گیان و دڵ خۆش دەوێت و بۆ سەربەرزی ھەوڵ دەدەن.