پرشنگێك له‌بنه‌ماڵه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی
ڕێبه‌ری مه‌زنی ئینقلابی ئیسلامی له لێدوانێكدا له باره‌ی كه‌سایه‌تیی حه‌زره‌تی زه‌ینه‌بی كوبرا(س) ڕایانگه‌یاندووه كه"" بایهخو مه‌زنایه‌تیی حه‌زره‌تی زه‌ینه‌ب(س) له‌به‌ر هه‌ڵوێست و جوڵانه‌وه‌ی شكۆمه‌ندی مرۆڤی‌و ئیسلامیی ئه‌و حه‌زره‌ته له سه‌ر بنه‌مای ئهركبهجێهێنان و ته‌كلیفی ئیلاهیه‘ زه‌ینه‌ب(س) ئافره‌تێك نه‌بوو كه له زانست و مه‌عریفه‌ت بێبه‌ری بێت‘ باڵاترین زانست و دانستهترین تایبه‌تمه‌ندی و مه‌عریفه‌ت له‌ده‌ستی ئه‌و مه‌زنه‌دا بوو‘له‌و چركه‌ساته ئاڵۆزانه‌ی كاره‌ساتی كه‌ربه‌لادا كه گهورهترینو به‌هێزترین مرۆڤه‌كانیش نازانن ده‌بێ چبكه‌ن ئه‌و زانی ده‌بێ چبكات و پشتی ئیمامی خۆی به‌ر نه‌دا"".
له‌ساڵڕۆژی له‌دایك بوونی گهورهخاتوونێكداین كه ئاگری توڕه‌یی و بێزاری دژی بهتاڵو ناحه‌قی بڵێسه‌دارتر كرد و دنیای سته‌مكارانی تێكوپێك دا. ئهوحهزرهته زه‌ینه‌بی كوبرا(س) بوو‘پرشنگێك له‌بنه‌ماڵه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی‘ كچه‌زای خۆشه‌ویشتی پێغه‌مبه‌ری نازدار(ص)‘ كچی عه‌لی (ع) و حه‌زره‌تی زه‌هرا(س).
ئه‌م خاتوونه مه‌زنه له قۆناغێكی هه‌ستیاری مێژووی ئیسلامدا ئه‌ركی خۆی له پێناوی ئه‌و به‌رپرسایه‌تیه هه‌تاهه‌تاییه‌ی كه به ئه‌ستۆیه‌وه بوو به‌وپه‌ڕی نیازپاكی و له‌خۆبردووییه‌وه جێبه‌جێ كرد.كه‌سایه‌تیی زه‌ینه‌ب به‌جۆرێك پێگهییشتبوو كه فهزیلهتو كه‌ماڵی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و باوك و دایكی به‌ڕێزی له وجوودی دا ڕه‌نگی دابووه‌وه. له‌ڕوانگه‌ی زه‌ینه‌ب(س)ه‌وه به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی ئیلاهی‘ خۆڕاگری له پێناوی حه‌قیقه‌ت‘خه‌باتی دژی ستهمو گیان به‌خت كردن له‌ڕێی ئامانجهبهرزهكان جوانه‌و ئه‌م جوانیه‌ش بۆ هه‌تا هه‌تایه شكۆمه‌ندو هه‌رماوه.هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه حه‌زره‌تی زه‌ینه‌ب(س) له به‌رامبه‌ر دڵته‌زێنترین دیمه‌ن و ڕووداوه‌كانی ژیانیدا بهچۆك دا نه‌هات و به سه‌برو تاقه‌ته له‌بن نه‌هاتووه‌كه‌ی بوغرایی و قه‌به‌یی دوژمنی تێك‌شكاند.حه‌زره‌تی ئایه‌توڵڵا عوزما خامه‌نه‌یی ڕێبه‌ری مه‌زنی ئینقلابی ئیسلامی له باره‌ی مه‌عریفه‌تو شكۆداریی زه‌ینه‌ب(س)ه‌وه فه‌رموویه‌تی: بایهخو مه‌زنایه‌تیی حه‌زره‌تی زه‌ینه‌ب(س) له‌به‌ر هه‌ڵوێست و جوڵانه‌وه‌ی شكۆمه‌ندی مرۆڤی‌و ئیسلامیی ئه‌و حه‌زره‌ته له سه‌ر بنه‌مای ئهركبهجێهێنان و ته‌كلیفی ئیلاهیه‘ئه‌و كاره‌و شێوازی جوڵانه‌وه‌ی ئه‌و مه‌زنایه‌تیه‌ی پێ به‌خشی‘زه‌ینه‌ب (س) ئافره‌تێك نه‌بوو كه له زانست و مه‌عریفه‌ت بێبه‌ری بێت‘ باڵاترین زانست و دانستهترین تایبه‌تمه‌ندی و مه‌عریفه‌ت له‌ده‌ستی ئه‌و مه‌زنه‌دا بوو‘له‌و چركه‌ساته ئاڵۆزانه‌ی كاره‌ساتی كه‌ربه‌لادا كه گهورهترینو به‌هێزترین مرۆڤه‌كانیش نازانن ده‌بێ چبكه‌ن ئه‌و زانی ده‌بێ چبكات و پشتی ئیمامی خۆی به‌ر نه‌دا"".
وێڕای پیرۆزبایی كردن به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵگه‌ڕی له‌دایك بوونی متفهڕكی حه‌زره‌تی زه‌ینه‌ب(س) له‌ناخی دڵه‌وه ڕێزی تایبه‌تیمان بۆ پێغه‌مبه‌ری نازدازی ئیسلام(ص) و بنه‌ماڵه‌ی خۆشه‌ویستی ئه_و حه‌زره‌ته ده‌ر ده‌بڕین.
تەلەفیزیۆنی کوردی سەحەر