• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 533
  • دوو شەممه 4/12/1393
  • رۆژژمێر :

سەركردەی داعش لە كۆبانی كوژرا


 
 
سەركردەی داعش لە دەورووبەری كۆبانێ كوژرا و چەكداران ناوچەی زەهرایان لە حەلەب گوللەباران كرد .
 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی كەناڵی جیهانی سەحەر بەگێڕانەوە لە تەلەفزیۆنی مەیادین، سەركردەیەكی داعش ناسراو بە ئەبوو عەبدوڵڵا كوزوویی لە تێكهەڵچوون لەگەڵ هێزی كورد لە دەوروبەری كۆبانێ كوژرا .

پەیامنێری مەیادینیش ڕاپۆرتی دا تاقمە چەكدارەكان ناوچەكانی باشووری ناوچەی زەهرایان لە حەلەب بەكەڵك وەرگرتن لە كەپسووڵی تەقینەوەی گاز و هاوه‌ن داوەتەبەر پەلامار . لیژنەی جەماوەری لەم ناوچەیە وڵامی پەلاماری چەكدارانیان داوەتەوە. ناوچەكانی خالدیە و كەرەم تەرەب و عامرییە لە باشووری ڕۆژاوای حەلەبیش شایەتی تێكهەڵچوونگەلێك بوو كە لەودا چەكی قورس و نیوە قورس كەڵكی لێ ورگیرا. سوپای سووریاش بنكەی چەكدارانی لەم ناوچەگەلە بە تۆپخانەی قورس داوەتەبەر پەلامار.