په‌يامي ئايه‌توڵڵا خامنه‌يي بۆ گه‌نجاني ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ريکاي باکووري
ڕێبه‌ڕي شۆڕشي ئيسلامي ئێران له په‌يامێکدا بۆ گه‌نجاني ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ريکاي باکووري نووسي: ڕووداوه‌کاني ئه‌مدواييه له فه‌ڕه‌نسا و پێشهاته هاوشێوه‌کاني له هه‌ندێ وڵاتي ڕۆژئاوايي ديکه مني ڕانا بۆ ئه‌وه‌ي ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێوه قسه بکه‌م.
له‌و په‌يامه‌دا ئايه‌توڵڵا خامنه‌يي ڕايگه‌ياندووه که نووسراوه‌که‌ي بۆ سياسه‌توانان و به‌رپرساني حکومي ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ريکاي باکوور نييه و دايک و باوکاني گه‌نجانيشي به به‌رده‌نگ نه‌گرتووه و ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وان قسه ده‌کات.
ئايه‌توڵڵا خامنه‌يي نووسيويه‌تي: ڕووي قسه‌ي من له ئێوه سه‌باره‌ت به ئيسلامه و به تايبه‌تي له‌باره‌ي وێنه و ڕۆاڵه‌تێک که له ئيسلام بۆ ئێوه‌ي ده‌گێڕێنه‌وه. له دوو ده‌يه پێش ئێستا - واتا دواي ئه‌وه‌ي يه‌کێتي سۆڤييه‌ت هه‌ڵوه‌شايه‌وه- هه‌وڵي زۆر ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ي ئاييني پيرۆز و گه‌وره‌ي ئيسلام وه‌ک دوژمن به ئێوه بناسێندرێت.
له‌و په‌يامه‌دا هاتووه ورووژاندني هه‌ستي نه‌فره‌ت و ترس و که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م هه‌سته به داخه‌وه پێشينه‌ي له مێژووي سياسي ڕۆژئاوادا هه‌يه. من لێره‌دا نامه‌وێ ئاماژه بده‌مه ئه‌و "هه‌راسانه‌ي" که تا ئێستا سه‌باره‌ت به ئيسلام به سه‌ر بير و زه‌يني گه‌لاني ڕۆژئاوادا سه‌پاوه.
ڕێبه‌ري شۆڕشي ئيسلامي ئێران له به‌شێکي ئه‌و په‌يامه‌دا ئاماژه‌ي داوه‌ته مێژووي کۆيله‌دارێتي، ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌ي له ڕه‌نگين پێستان و په‌يڕه‌واني ئايينه‌کان جگه له مه‌سيحييه‌ت کراوه و ئه‌و سته‌م و خوێنڕێژييه‌ي به ناوي مه‌زه‌بي کاتۆليک و پرۆتستان و يان به ناوي نه‌ته‌وايه‌تي و که‌مينه‌وه له شه‌ڕه‌کاني يه‌که‌م و دووه‌مي جيهاني به سه‌ر خه‌ڵکدا به ڕه‌وايي ئه‌نجام دراوه و
ئه‌و پرسياره دێنێته ئاراوه که بۆچي له ئێستادا له بابه‌تێکي گرنگ وه‌کوو شێوه‌ي هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگ و ئه‌ندێشه‌ي ئيسلامي ڕێگري ده‌کرێت له زانياري و ئاگاداري گشتي خه‌ڵک؟ ئه‌وه‌ش ئاماژه پێده‌کات که سووکايه‌تي پێکردن، نه‌فره‌ت و هه‌راس خستنه دڵ خه‌ڵک به‌ستێنێکي هاوبه‌شه بۆ سوود وه‌رگرتني زاڵمانه.
ئايه‌توڵڵا خامنه‌يي له به‌شێکي په‌يامه‌که‌يدا ڕاده‌گه‌يێنێت: "ئێستا من ده‌مه‌وێت ئێوه ئه‌وه پرسياره له خۆتان بکه‌ن که بۆچي سياسه‌تي کۆني ترساندن و چاندني تۆي نه‌فره‌ت، ئه‌مجاره به‌رفراوانتر و توندتر له ڕابردوو ئيسلام و موسڵماناني کردووه‌ته ئامانج؟ بۆچي پێکهاته‌ي ده‌سه‌ڵات له جيهاني ئه‌مڕۆدا ده‌يه‌وێ ئه‌ندێشه‌ي ئيسلامي له په‌راوێزدا بێت؟ بۆچي کام چه‌مک و بايه‌خي ئيسلامه، که ڕێگري ده‌کات له به‌رنامه و پلانه‌کاني زلهێزه‌کاني جيهان و چ به‌رژه‌وه‌ندييه‌ک له چه‌واشه‌کاري بۆ به پێچه‌وانه‌ي نيشانداني وێنه‌ي ئيسلام، دابين ده‌بێت؟ که‌واته داخوازي من ئه‌مه‌يه ئێوه لێکۆڵينه‌وه له ئه‌نگێزه‌کاني ئه‌م ڕه‌شنوێنييه دژي ئيسلام بکه‌ن."
ڕێبه‌ري باڵاي ئێران داواي کردووه که گه‌نجان هه‌وڵ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ي ناسينێکي ڕاسته‌وخۆ و ورد له ئايين وه‌ده‌ست بێنن و ڕاده‌گه‌يێنێت "لۆژيکي دروست ئه‌وه‌يه لانيکه‌م بزانن ئه‌وه‌ي ئێوه لێ ده‌ترسن چييه. من پێداگري ناکه‌م که ئێوه خوێندنه‌وه‌ي من يان هه‌ر خوێندنه‌وه‌يه‌کي تر له ئاييني ئيسلام قبووڵ بکه‌ن به‌ڵکوو ده‌ڵێم ڕێگه مه‌ده‌ن ئه‌م ڕاستييه کاريگه‌ره له جيهاني ئه‌مڕۆدا، به چه‌واشه‌کاري و ئامانجي له پێش داڕێژراو به ئێوه بناسێندرێت. ڕێگه مه‌ده‌ن ڕياکارانه، تيرۆريسته ده‌ستوپه‌يوه‌نده‌کاني خۆيان وه‌ک نوێنه‌راني ئيسلام به ئێوه بناسێنن. ئيسلام له ڕێگاي سه‌رچاوه‌ي سه‌ره‌کي و ڕووناکي خۆيه‌وه وه‌ربگرن. ئيسلام له ڕێگاي قورئان و ژياني پێغه‌مبه‌ري گه‌وره(د.خ) بخوێننه‌وه."
ئايه‌توڵڵا خامنه‌يي له به‌شێکي ئه‌و په‌يامه‌دا داواي کردووه گه‌نجاني ڕۆژئاوايي ڕێگه نه‌ده‌ن به وێناسازي ناحه‌ز و درۆ له نێوان ئێوه و ڕاستييه‌کاندا له‌مپه‌ڕي هه‌ستي دروست بکه‌ن و ده‌رفه‌تي داوه‌ري کردني بێلايه‌نانه له ئێوه بگرنه‌وه و له ئه‌مڕۆدا که ئامێره‌کان بۆ پێوه‌ندي گرتن سنووره جوگرافياکاني شکاندووه، ڕێگه مه‌ده‌ن ئێوه له سنووره ده‌ستکرده زه‌ينييه‌کاندا ببه‌ستنه‌وه.
که‌واته ئه‌م ده‌رفه‌ته بۆ تێگه‌يشتني دروست و بێ پێش داوه‌ري له ئيسلام، له ده‌ست مه‌ده‌ن ڕه‌نگه به‌هۆي ئه‌م به‌رپرسيارێتييه‌ي ئێوه له به‌رانبه‌ر ڕاستييه‌کاندا له ئه‌ستۆتان گرتووه، به‌ره‌ي داهاتوو ئه‌م قۆناغه له مێژووي هه‌ڵسوکه‌وتي ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ ئيسلام به ويژدانێکي ئاسووده‌تر بنووسێته‌وه.
کوردپرێس