ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتيواني ههمهلايهنهي عێراق
خالد ئهلعوبهيدي وه‌زيري به‌رگري عێراق که سه‌رداني تاراني کردووه که‌مێک پێش ئێستا له‌گه‌ڵ عه‌لي شهمخاني نوێنه‌ري ڕێبه‌ري باڵاي شۆڕشي ئيسلامي ئێران و سکرتێري ئه‌نجومه‌ني باڵاي ئاسايشي نيشتيماني ديدار و گفتوگۆي کرد.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس: له‌م ديداره‌دا عه‌لي شهمخاني به ئاماژه به‌وه‌ي که تيرۆريسته تهکفيرييهکان ستهمي زۆريان له سوننهکاني عێراق کردووه جه‌ختي کرده سه‌ر زهروورهتي ئازاد کردني ناوچه سوننهنشينهکاني عێراق له‌لايه‌ن خودي سوننه‌کان و گه‌ڕانه‌وه‌ي ئاواره‌کان بۆ سه‌ر ماڵ و ساماني خۆيان.
ڕاشيگه‌ياند: ئێران پشتيواني هه‌مه‌لايه‌نه له عێراق ده‌کات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ي تيرۆريزمي تهکفيري و ئه‌مه‌ش ڕاسپاردهييهکي ئايينييه و هيچ جياوازييه‌ک له نێوان شيعه و سوننه‌دا بۆ ئێران نييه.
شهمخاني به ئاماژه به هاوکارييه ستراتێژيک و بهرفراوانهکاني نێوان دوو وڵات به تايبه‌تي له بواره‌کاني به‌رگري و ئه‌مني، پاوه‌جێي و ئاسايش له عێراق وتي: له‌سه‌ر بنه‌ماي ديالۆگي شۆڕشي ئيسلامي، ئێران خوازياري ئارامي و ئاسايشي ناوچه‌که‌يه.
شهمخاني هه‌روه‌ها جه‌ختي کرد له‌سه‌ر په‌ره‌پێداني هاوکارييه‌کاني نێوان ئێران و عێراق له هه‌موو بواره‌کاندا به تايبه‌تي بواري ئابووري و بازرگاني.
وتيشي: له ئێستادا داعش لاواز بووه و ئه‌گه‌ر يارمه‌تي نهێني سه‌ربازي و دارايي هه‌ندێ وڵاتي ده‌ره‌وه‌ي ناوچه‌که له‌م گرووپه ببڕدرێت به‌مزووانه ده‌بينين داعش ده‌ڕووخێت و سه‌رجه‌م ناوچه‌کاني ژێر کۆنتڕۆڵي ئازاد ده‌کرێت.
نوێنه‌ري ئايه‌توڵڵا خامنه‌يي به جه‌خت له‌سه‌ر ئيراده‌ي کۆماري ئيسلامي بۆ به‌رده‌واميدان به پشتيواني هه‌مه‌لايه‌نه له ده‌وڵه‌تي عێراق بۆ ڕيشهکێش کردني فيتنهي تيرۆريزم له‌م وڵاته زيادي کرد: ته‌نانه‌ت يه‌ک بست له خاکي عێراقيش نابێت له ده‌ستي گرووپه تيرۆريستييهکاندا بمێنێته‌وه.
لاي خۆيه‌وه خالد مهتعهب ياسين ئهلعوبهيدي وه‌زيري به‌رگري عێراق ڕاپۆرتێکي له‌سه‌ر دوايين بارودۆخي ئۆپراسيۆنهکاني سوپا و هێزه ئه‌منييه‌کاني عێراق بۆ پاککردنه‌وه‌ي ناوچه داگيرکراوهکاني عێراق له تيرۆريستاني داعش، وتي: پشتيوانييه ههمهلايهنهکهي کۆماري ئيسلامي ئێران له هێزي چه‌کداري عێراق بووه‌ته هۆي يه‌کڕيزي زياتري هێزه‌کان و کاريگه‌ري زۆر ئيجابي بووه له سهرکهوتنهکاني سوپاي عێراق له ناوچه جياوازه‌کان.