• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 1987
  • چوار شەممه 29/11/1393
  • رۆژژمێر :

شێوازي ئاماده‌ كردني پيتزاي ساده‌

 

كه‌ره‌سته‌كاني بۆ 3 كه‌س:

ـ 150 گرام قيمه‌

ـ 50 گرام سۆيا

ـ 2 دانه‌ بيبه‌ري شيرين

ـ 3 كه‌وچك دۆشاوي ته‌ماته‌

ـ 200 گرام قارچ (كوارگ)

ـ 1 دانه‌ پياز

ـ 200 گرام سينگي مريشك

ـ 3 دانه‌ سيري وردكراو

ـ 2 كه‌وچك ته‌ڕه‌پياز

ـ كه‌مێك زه‌عته‌ر يان جاتره‌

ـ په‌نيري پيتزان به‌ پێي پێويست

ـ 3 دانه‌ هه‌ويري پيتزا

ـ ساسي كه‌چاپ به‌ پێي پێوست

شێوازي ئاماده‌ كردني:

1ـ پيازه‌كان له‌ ره‌نده‌ بده‌ن و له‌ناو رۆندا سووري بكه‌نه‌وه‌ و سۆيا له‌ناو ئاوي گه‌رمدا بشۆنه‌وه‌ و وشكي بكه‌نه‌وه‌ و بۆ پيازه‌كاني زياد بكه‌ن و له‌سه‌ر ئاگرێكي نه‌رم سووري بكه‌نه‌وه‌.

2ـ بيبه‌ره‌كان پاك بكه‌نه‌وه‌ و وردي بكه‌ن و بۆ سۆياكه‌ي زياد بكه‌ن و تا سوور ده‌بێته‌وه‌.

3ـ له‌ مه‌قه‌ڵيه‌كي تردا گۆشته‌كه‌ سوور بكه‌نه‌وه‌ و نه‌رمي بكه‌ن. قارچه‌كان ورد بكه‌ن و له‌ناو گۆشته‌كه‌ي بكه‌ن و كه‌مێك ئاوي ليمۆي به‌سه‌ردا بكه‌ن.

4ـ گۆشتي مريشكه‌كه‌ ورد بكه‌ن و بۆ گۆشته‌كه‌ي زياد بكه‌ن تا نه‌رم ده‌بێت و دواتر دۆشاوي ته‌ماته‌ي له‌ناو بكه‌ن.

5ـ هه‌ويره‌كه‌ له‌ناو ده‌فرێكي چه‌ور كراودا پان بكه‌نه‌وه‌ و كه‌مێك ساسي به‌سه‌ردا بكه‌ن و بڵاوي بكه‌ن.

6ـ هه‌ر دوو كه‌ره‌سته‌كان (گۆشت و سۆيا) تێكه‌ڵ بكه‌ن و ئاوه‌كه‌ي لێ بگرن و به‌سه‌ر هه‌ويره‌كه‌يدا بكه‌ن و بڵاوي بكه‌ن و سه‌ري به‌ په‌نير داپۆشن.

7ـ بۆ ماوه‌ي 10 – 20 خوله‌ك لێگه‌ڕێن بمێنێته‌وه‌ تا هه‌ويره‌كه پشوو بدات. دواتر بۆ ماوه‌ي 15- 20 خوله‌ك له‌ناو چيني ناوه‌ڕاستي فڕن دابنێن به‌ پله‌ي گه‌رمي 180 سانتي گراد.

8ـ ‌له‌ 10خوله‌كي كۆتاييدا سير و ته‌ڕه‌پياز و زه‌عته‌ري به‌سه‌ردا بكه‌ن.