به‌رهه‌م ساڵح بژاردهي به‌هێزي کورد بۆ سه‌رۆک کۆماريي عێراق
وته‌بێژي پێشووي هاوپه‌يمانيي کوردستاني وتي: بڕياره سه‌رۆکي هه‌رێمي کوردستان به‌م زوانه ناوي پاڵێوراوي کورد بۆ پۆستي سه‌رۆک کۆماري عێراق ئاشکرا بکات.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس، موئهييد ته‌ييب له لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامه‌ي "الشرق الاوسط" چاپي له‌نده‌ن به گێڕانه‌وه له فازڵ ميراني، سکرتێري مه‌کته‌بي سياسي پارتي ديموکراتي کوردستان ڕايگه‌ياند: پارته سياسييهکاني کوردستان داوايان له مه‌سعوود بارزاني کردووه، به‌رهه‌م ساڵح که ڕکابهري له‌گه‌ڵ نه‌جمه‌دين که‌ريم پارێزگاري که‌رکووک ده‌کات و سهرکردهيهکي يه‌کێتي نيشتيمانييه، وه‌کوو پاڵێوراوي کورده‌کان بۆ پۆستي سه‌رۆک کۆماري عێراق دياري بکات.
ته‌ييب وتي: به‌رهه‌م ساڵح بهختێکي زياتري بۆ وه‌رگرتني پۆستي سه‌رۆک کۆماري عێراق هه‌يه.