به‌رپرسێکي حکوومه‌تي هه‌رێم:
داعش ئاسايشي سنووره‌کاني ئيسرائيل دابين ده‌کات
وته‌بێژي وه‌زاره‌تي ئه‌وقافي حکوومه‌تي هه‌رێمي کوردستان وتي: "داعش گرووپێکي تيرۆريستييه که به هێرش کردنه سه‌ر عێراق و سووريا، ئاسايشي سنووره‌کاني ئيسرائيلي پاراستووه."
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ريي "اليوم الثامن": مه‌ريوان نه‌قشبه‌ندي له ديمانهيهکي ڕۆژنامه‌وانيدا ڕايگه‌ياند: داعش له‌ژێر ناوي ئيسلام، ده‌ستي داوه‌ته ڕهشهکوژي خه‌ڵکي بێ‌تاوان و ئه‌م گرووپه سه‌ر به هه‌ندێ وڵاتاني ناوچه‌که‌يه و سياسه‌ته‌کاني ئه‌و وڵاتانه له عێراق و سووريا جێبه‌جێ ده‌کات.
وته‌بێژي وه‌زاره‌تي ئه‌وقاف و کاروباري ئاييني حکوومه‌تي هه‌رێمي کوردستان ڕاشيگه‌ياند: ئه‌نديشه و کرده‌وه‌کاني گرووپي ده‌وڵه‌تي ئيسلامي عێراق و شام (داعش) ناتوانێت بهديهێنهري مافي عه‌ره‌ب، تورک، کورد و ئێراني و سوننه‌کان بێت و به‌هۆي کرده‌وه جينايهت و دڕندانهکاني داعش، لايه‌نگري زۆر که‌ميان هه‌يه له عێراق و ته‌نيا هه‌ندێ توندڕهوهکاني سوننه که ناڕازين له حکوومه‌تي عێراق، لايه‌نگري داعش ده‌که‌ن.
: مه‌ريوان نه‌قشبه‌ندي له ديمانهيهکي ڕۆژنامه‌وانيدا ڕايگه‌ياند: داعش له‌ژێر ناوي ئيسلام، ده‌ستي داوه‌ته ڕهشهکوژي خه‌ڵکي بێ‌تاوان و ئه‌م گرووپه سه‌ر به هه‌ندێ وڵاتاني ناوچه‌که‌يه و سياسه‌ته‌کاني ئه‌و وڵاتانه له عێراق و سووريا جێبه‌جێ ده‌کات
زياديشي کرد: ههڵگرساني ئاگري شه‌ڕي تايفهگري له عێراق له به‌رژه‌وه‌ندي ئه‌مه‌ريکا و ئيسرائيل ده‌شکێته‌وه، چونکوو له‌و کاته‌وه داعش سه‌ري هه‌ڵهێناوه، سنووره‌کاني ئيسرائيل ئارامي و ئاسايشي زياتريان به‌خۆوه بينيوه.
مه‌ريوان نه‌قشبه‌ندي وێڕاي ده‌ستخۆشي کردني هه‌ڵوێستي زاناياني ئاييني سوننه و بهرنوێژاني هه‌يني له هه‌رێمي کوردستان، بۆ وريا کردنه‌وه‌ي خه‌ڵک له‌باره‌ي "شوناسي تيرۆريستي" داعش، داواي له سه‌رجه‌م پێکهاته‌ي ئيتنيکي و سياسي عێراق کرد، به يه‌کگرتوويي و يهکپارچهيي خۆيان دژ به گرووپي داعش بوه‌ستنه‌وه و کۆتايي به‌و جينايهتانهي بهێنن که له‌ژێر ناوي ئيسلامه‌وه ئه‌نجام ئه‌درێت.