فهتواي ئايه‌تووڵڵا سيستاني بۆ جههادي ئێراقييهکان دژ به داعش
مهرجهعي باڵاي شيعهکاني ئێراق به ده‌رکردني فهتوايهک دژ به گرووپي تێرۆريستيي ده‌وڵه‌تي ئيسلاميي ئێراق و شام (داعش) ، "جههادي کهفايي" ڕاگه‌ياند.
به پێي ڕاپۆرتي ماڵپه‌ڕي ئێراقيي سوومريه؛ "عهبدولمههدي کهربهلايي" نوێنه‌ري مهرجهعي باڵاي شيعهکاني ئێراق له که‌ربه‌لا له خوتبه‌کاني نوێژي هه‌ينيي شاري که‌ربه‌لادا وتي؛ ئايه‌تووڵڵا سيستاني مهرجهعي باڵاي شيعهکاني ئێراق داواي له خه‌ڵکي ئه‌م وڵاته کردووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ي تێرۆرستان چه‌ک بگرنه ده‌ست و به‌رگري بکه‌ن له ئێراق.
مهرجهعي باڵاي شيعهکاني ئێراق به ده‌رکردني فهتوايهک دژ به گرووپي تێرۆريستيي ده‌وڵه‌تي ئيسلاميي ئێراق و شام (داعش) ، "جههادي کهفايي" ڕاگه‌ياند.
عهبدولمههدي کهربهلايي وتيشي: ئه‌م مهترسييهي ئێستا ئێراق به‌ره‌وڕووي بۆته‌وه ته‌نيا به هاتنه مهيدان و ئيسار و گيانبهخت کردني شاروومه‌ندان و هاوکاري کردنيان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منييه‌کان پووچه‌ڵ ده‌بێته‌وه. نوێنه‌ري ئايه‌تووڵڵا سيستاني له که‌ربه‌لا وتيشي: تێرۆريستان هه‌وڵ ده‌ده‌ن کۆنترۆڵي به‌غدا و که‌ربه‌لا بگرنه ده‌ست و شاروومهنداني ئێراقي بکوژن و ئه‌م مه‌سه‌له ئه‌رک و به‌رپرسايه‌تي نيشتماني و شهرعي له سه‌ر شاني خه‌ڵکي ئێراق قورس‌تر ده‌کات.
سایتی رادیو کوردی