کوژراني بيست کەس لە بەغدا
لەبەر تەقينەوەي چەند بۆمب لە ناوچە جۆربەجۆرەکاني شاري بەغداي پێتەختي ئێراق، لانيکەم بيست کە س کوژران.
بەگوێرەي ڕاپۆرتي هەواڵدەريي فەرەنسا، کاربەدەستاني ئاسايشيي ئێراق ڕۆژي شەممە ڕايانگەياند: تيرۆريستان شەش ئۆتوموبيلي بۆمب ڕێژکراويان لە حەوت ناوچەي شيعە نشيني شاري بەغدا تەقاندەوە کە بە هۆيەوە لانيکەم بيست کەس کوژران و هەشتا کەسي ديکەش بريندار بوون .
ڕۆژي پێنج شەممە سەرچاوەکاني ئاسايشي ئێراقي ڕايانگەياند، تاقمەکاني تيرۆريستي چەند ئۆتۆموبيلي بۆمب ڕێژکراويان گواستەوە بۆ ناوخۆي شاري بەغدا ، لەم ڕووەوە لە بەغداش ڕێ و شوێني ئاسايشي سەپێندراوە.
سایتی رادیو سوورانی