ئه‌و گرفتانهوا هه‌ڕه‌شه لهمێرمنداڵان ده‌كه‌ن!
قۆناغي مێرمنداڵي تايبه‌تمه‌ندي جياوازي ههيهو كێشهوگرفتي جياواز له‌گه‌ڵ خۆي‌دا دێنێ. بڕِێك له‌م گرفتانه پێويستيان به‌ده‌ستێوه‌ردان نييه به‌ڵام برێكيان لهئاستي ناكۆكيو نهخۆشيني دهروونيو كۆمهڵايهتيدايهو پێويستي بهچارهسهري و ده‌ستێوه‌ردان هه‌يه.
قۆناغي مێرمنداڵي تايبه‌تمه‌ندي جياوازي ههيهو كێشهوگرفتي جياواز له‌گه‌ڵ خۆي‌دا دێنێ. بڕِێك له‌م گرفتانه پێويستيان به‌ده‌ستێوه‌ردان نييه به‌ڵام برێكيان لهئاستي ناكۆكيو نهخۆشيني دهروونيو كۆمهڵايهتيدايهو پێويستي بهچارهسهري و ده‌ستێوه‌ردان هه‌يه.
نه‌بووني ههلو ئيمكاني په‌روه‌رده‌ي گونجاو و نه‌زانيني پێويستي رۆحيو تايبه‌تمه‌ندي مێرمنداڵان له‌لايه‌ن باوك‌و دايك‌و مامۆستاكان‌و هه‌روه‌ها قۆناغي منداڵي پڕ لهكێشهوگرفت، سهرهكيترين هۆكاره‌كاني بهديهاتني كێشه‌ي گه‌وره‌ن له‌قۆناغي مێرمنداڵيدا.
دياره ئه‌م قۆناغه ده‌ورێكي سه‌ره‌كي هه‌يه لهپێگهيشتنو داهاتووي مرۆڤدا وزۆربهي برِياره گرنگه‌كان له‌م قۆناغه‌دا ئهگيردرێو پێويسته به‌رگري بكرێ له‌سه‌ر هه‌ڵداني كێشه‌ي گه‌وره له‌م قۆناغه‌دا.
رهنگهلهم قۆناغه‌دا ئاستي پاش دامانو دابه‌زيني ڕاده‌ي سه‌ركه‌وتني خوێنده‌واري زۆرتر بێت. به‌رپرساني فێرگهكانو مامۆستايان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كاندا باسي پاش دامانو بنكهوتني خوێنهواري منداڵان ئه‌كه‌ن له‌قۆناغي مێرمنداڵيدا.
له‌م قۆناغه‌دا پێگهيشتني جينسي يان ره‌گه‌زي ڕوو ئهداتو ئه‌مه‌ش زۆرجار هه‌ندێ گرفت له‌گه‌ڵ خۆي‌دا دێنێ. له‌م قۆناغه‌دا جيا لهچهواشهبوونو لادانه جينسييهكان خۆڕازيكردني جينسي زۆرتر ئهبينرێو ئه‌م شته‌ش له‌ناو كوڕه‌كاندا زۆرتره هه‌ر بۆيه پێويسته بهشێوازي گونجاو ڕێ له‌م شته بگيردرێت.
دياره له‌قۆناغي مێرمنداڵيدا هه‌ڵچووني لايه‌ني ههستو سۆز‌و هه‌روه‌ها پێگهيشتني جينسي، مێرمنداڵ هانئهدرێ بۆ ئه‌وه‌ي له‌گه‌ڵ جينسيتردا پێوه‌ندي ساز بكات. هه‌ر بۆيه پێويستهلهم بابه‌ته‌وه به‌جواني وشيار بكرێنه‌وه.
له‌قۆناغي مێرمنداڵيدا بوار‌و ههلێكي گونجاو هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ي مێرمنداڵ تووشي لادان و چه‌واشه‌بوون بێت. چونكوو له‌لايه‌ني رۆحيو ده‌رونييه‌وه حه‌ز بهسهربهخۆيي و خۆپيشاندانو ئه‌ندامبوون له‌ناو تاقم‌و ده‌سته‌كاندا ئهكاتو بۆي هه‌يه بۆ گه‌يشتن به‌م مه‌به‌ستانه به‌ره‌و هه‌ڵاتن لهفێرگه، هه‌ڵاتن لهماڵو كه‌وتنه داوي ماده سرِكهرهكان هه‌ڵبژێرێ.
له‌باس‌و بابه‌تي پێوه‌نديدار بهمێرمنداڵان، ئه‌بێ به‌ها بهخهسارناسي دهرونيش بدرێت. به‌گشتي كێشه‌و گرفتهڕهواني و ده‌رونييه‌كان بريتين له‌مانه:
1- گرفتي ره‌نگدانه‌وه جياوازهكان لههاوسازبوون يان ناسازبوونو ناكۆكيدا.
2- گرفتي وه‌كوو خهمۆكيو ترس.
3- گرفتي ده‌روني – جه‌سته‌يي وه‌كوو بێمهيلي ده‌روني به‌خواردن .
4- گرفتي كه‌سايه‌تي وه‌كوو هيستريك.
5- گرفتي سايكۆتيك وه‌كو ئێسكيزۆفێرني.
له‌ناو ئه‌م گرفتانه كهباسيان لێكرا، خهمۆكيو ترس له‌ناو مێرمنداڵاندا زۆرتره‌و ئه‌بێ بهشێوازي جۆراوجۆر چاره‌سه‌ر بكرێت.
هۆكاري زۆر ده‌وري هه‌يه لهباسي پێگهيشتني جينسي لهمێرمنداڵاندا هۆكاري ژێنتيك، لهشو جه‌سته، جۆري خواردن و لهشساغيو هۆكاري فه‌رهه‌نگي به‌گشتي زوو پێگهيشتني جينسي له‌ناو كچانداو دره‌نگ پێگهيشتني جينسي له‌ناو كوڕاندا گرفتي زۆر له‌گه‌ڵ خۆي‌دا دێنێ.
به‌گشتي خاڵي گرنگ‌و جێگاي تێڕامان له باس‌و بابه‌تي مێرمنداڵاندا، ئاشناييو زانياري باوك‌و دايك‌و مامۆستاكانه لهنزيكبوونهوه له‌گه‌ڵ كێشه‌كاني ئه‌واندا. دياره ئه‌بێ لهوپهري ههستياريو دڵسوزيدا له‌گه‌ڵ تايبه‌تمه‌ندي جياوازه‌كاني ئه‌م قۆناغه‌دا نزيك ببينهوهو هه‌وڵ بده‌ين له‌هه‌ر قۆناغێكدا به‌پێي ههلو مه‌رجي پێويستي هه‌نگاو هه‌ڵبگرين. بۆ وێنه له‌باس‌و بابه‌تي وه‌كوو سهربهخۆخوازي و نوێخوازي مێرمنداڵان، بنه‌ماڵه‌و باوك‌و دايك ده‌وري گرنگي ههيهو ئه‌توانێ به‌شێوه‌يه‌كي ژيرانه له‌م بابه‌ته نزيك بێته‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر كێشه‌كان قووڵتر ببنه‌وه ئه‌وا ڕاوێژكاراني ده‌روني ئه‌توانن يارمه‌تي ده‌ربن. ده‌نا لهشێوازي خراپتردا كهمێرمنداڵان تووشي تاوان‌و پێشێلكردني ياسا ده‌بن ناوهندو مهڵبهندهكاني ڕاهێناني تاوانباراني مێرمنداڵ، دێنه ئاراوه‌و لهشێوازيتر كهڵكوهردهگرن بۆ چاره‌سه‌ركردني كێشه‌كان.
سایتی رووناک