رۆژي 10 دانه فندوق بخۆن
به بڕواي پسپۆڕێكي خۆراك به خواردني 10 دانه فندوق هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت رێژه‌يه‌كي زۆر له ڤيتامين E بۆ له‌شي دابين بكات، به‌ڵام به‌هۆي كالۆري به‌رز زۆر خواردني ده‌بێته هۆي قه‌ڵه‌وي.
فندوق له‌م ميوانه‌يه كه به خێرايي هه‌رس ده‌بێت و فندوقي وشك نزيكه‌ي 70%ي كێشه‌كه‌ي چه‌وري و 15 ـ20% پرۆتيني هه‌يه و به‌هۆي نه‌بووني ماده‌ي هيدرۆكاربۆني ئامۆژگاري نه‌خۆشاني شه‌كره ده‌كرێت به خواردني.
فندوق ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤيتامين A، B1، B2، C، E و كاليسيۆم و فسفۆر و ئاسن و گۆگرد و مه‌گنسيۆم و زينك و پۆتاسيۆم. هه‌روه‌ها له هه‌ر 100 گرام ناوكي فندوق 600 كالۆري هه‌يه.
فندوق ده‌بێته هۆي به‌هێز كردني گه‌ده و ريخۆڵه‌كان و ژه‌هري له‌ش ده‌رده‌داته ده‌ره‌وه و باشتر له كاتي برسيه‌تي بخورێت.
هه‌روه‌ها دواي توێژينه‌وه‌كاني زانكۆكاني ئه‌مريكا ئه‌وه ده‌ركه‌وت كه به‌هۆي بووني ڤيتامين E بۆ نه‌خۆشاني هه‌ناويش به‌سوده.