• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 326
  • چوار شەممه 21/12/1392
  • رۆژژمێر :

ئەگەر وەرزش دەكەيت گرنگي بە ڤيتامين E بدە

 

ڤيتامينەكان رۆڵێكي گرنگ و كاريگەريان هەيە لە سەر باشبووني تەندروستي مرۆڤ ،يەكێكيش لەو ڤيتامينەي رۆڵێكي گەورە و كاريگەري لەسەر تەندروستي مرۆڤ هەيە ڤيتامين   E يە،ئەوەشي لەم بابەتەدا باسي دەكەين رۆڵي سەرەكي ئەو ڤيتامينەيە بۆ ئەو  كەسانەي  خەريكي راهێنانە وەرزشيەكانن ،لەبەرئەوەي پێويستە وەرزشكاران بەشێوەيەكي زۆر سەرەكي گرنگي بەو ڤيتامينە بدەن .

• يارمەتي بەهێزبووني ئێسك دەدات و توانايەكي باش بەكەسە دەبەخشێت بۆ زيادبووني بەرگري و هەروەها ئۆكسجيني پێويست دەگەيەنێت بەسەرجەم بەشەكاني لاشە.

•           تواي بەرگري لەش بەهێزدەكات و كاريگەرييەكي باشي لە سەر بەرگري (مەناعەي ) مرۆڤ هەيە.

•           كاريگەرييەكي باشي هەيە لە چارەسەركردني برين و شكاويدا .

•           قەرەبووي ماددە لەدەستچووەكاني لەش دەكاتەوە كە بەهۆي راهێنانەوە لەدەستچوون .

•           رۆڵێكي گرنگي هەيە بۆ رێگريكردن لە ئۆكساندني چەورييە ناتێرەكان .

* هەروەها ڤيتامين E چەند كارێكي تري گرنگ ئەنجام دەدات لەوانە :

•           پاراستني پێست لە تيشكي سەروبنەوشەيي .

•           رێگري لە تێكچووني خانەكان دەكات .

•           پەيوەندي نێوان خانەكان بەهێزتر دەكات.

•           بەشداري دەكات لە پاراستني لاشە لە توشنەبوون بە نەخۆشييەكاني شێرپەنجە و پرۆستات و نەخۆشي لەبيرچوونەوە.

*  سەرچاوە سەرەكييەكاني دەستكەوتني ڤيتامين E :

•           زەردێنەي هێلكە

•           گۆشت

•           گەنم

•           زەيتي سەوزە

•           زەيتون

•           گەنمەشامي

•           گەڵايي  سەوزەكان

SNN – بەشي تەندروستي