فێري دروس قسه کردن ببن
چۆنيه‌تي قسه کردن له گه‌ڵ که‌ساني جۆرا و جۆر
سه‌باره‌ت به چۆنيه‌تي قسه کردن له گه‌ڵ که‌ساني جۆرا و جۆر به تايبه‌ت مندي جۆرا و جۆر سه‌ره‌تا پێوێسته بزانن ئه‌و که‌سه‌ي که ئێوه قسه‌ي له گه‌ڵ ئه‌که‌ن له کام گرووۆ و ده‌سته‌يه و دواي ئه‌وه به پێي ئه‌م ڕێنمايي له گه‌ڵيا قسه بکه .
ئه‌و که‌سانه‌ي که نێوان خۆش و گه‌رم و گۆڕن
ئه‌و که‌سانه‌ي که نێوان خۆش و گه‌رم و گۆڕن زۆر گرنگي ئه‌ده‌نه خه‌ڵک و دۆستايه‌تي له گه‌ڵ خه‌ڵکي . هه‌ستي خه‌ڵکي به‌رچاو ئه‌گرن و تێده‌کۆشن به هه‌ر شێوه‌ێيک خه‌ڵکي ناڕه‌حه‌ت نه‌که‌ن . کاتي قسه کردن له گه‌ڵ ئه‌م جۆره که‌سانه تێکۆشن :
- وت وێژي خۆتان له گه‌ڵ ئه‌وان به تاريفي ڕاستانه ده‌س پێ بکه‌ن و زوو مه‌ڕۆنه سه بابه‌تي سه‌ره‌کي .
- له گه‌ڵ ئه‌وان زۆر سه‌باره‌ت به ئه‌ژمار و کۆ کردنه‌وه‌ي زانين قسه مه‌که‌ن . له به‌ر ئه‌وه‌ي که ئه‌مانه زوو له بيستني ئه‌و جۆره قسانه ماندوو ده‌بن و باس و بابه‌ته‌که ده‌بڕن .
- ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ بير و ڕاي ئه‌وان نيت ، وشيار به هه‌ستي ئه‌وان زه‌خمار نه‌که‌ي .
- له کاتي قسه کردن له گه‌ڵ ئه‌وان خۆمانه و نا فه‌رمي قسه بکه .
شيکار گه‌ره‌کان
به شێوه‌ي سرۆشتي شيکار گه‌ره‌کان مه‌يليان به کامڵ خوازي هه‌يه . به وته‌ێيکي تر ئه‌وان هه‌موو شتێک سه‌باره‌ت به يه‌ک بابه‌ت بزانن . زانست و بڕياري ئه‌م جۆره که‌سانه به شێوه‌ي سرۆشتي وردبينانه و ژيرانه‌يه شايه‌ت هه‌ر به‌م بۆنه‌وه له بڕيار داندا هێواشن . وێڕاي ئه‌وه که ئه‌م جۆره که‌سانه هه‌ست و سۆزي خۆيان بۆ خه‌ڵکي ئاشکرا ناکه‌ن . که‌وابوو کاتي قسه کردن له گه‌ڵ ئه‌م جۆره که‌سانه (شيکار گه‌ره‌کان ) ده‌بێ :
n به‌ر له ده‌س پێکردن به قسه ده‌بێ به ته‌واوي بزاني که ده‌ته‌وێ سه‌باره‌ت به چي قسه بکه‌يت و چۆن قسه بکه‌ي .
n ڕاشکاو قسه بکه و ته‌نيا سه‌باره‌ت به بابه‌تي سه‌ره‌کي . له به‌ر ئه‌وه‌ي که ئه‌وان له کات به هه‌ده‌ردان بێزارن .
n له گه‌ڵ ئه‌واندا خۆمانه مه‌بن . تێکۆشن فرمي هه‌ڵس و که‌وت بکه‌ن له گه‌ڵيان و به ده‌نگي به‌رز قسه مه‌که‌ن .
n کاتي قسه کردن له گه‌ڵ ئه‌واندا ورد بين بن و هه‌لي ئه‌وه بده‌ن به‌وان که بزانن ئێوه متمانه‌تان پێ ده‌کرێت .
n تێ نهکۆشن بۆ ئه‌وه‌ي که له‌وان هه‌ڕه‌شه بکه‌ن يان به زماني چه‌ور که‌ڵکي خراپيان لێ وه‌رگرن .
دهربڕههکان
ئه‌م جۆره که‌سانه پێيان خۆشه کاتێکي خۆشيان هه‌بێت ، پڕ له گه‌رما و خاوه‌ني نوێکارين و زۆر سه‌خت ئه‌توانن ئه‌و که‌ساني که وه‌کوو خۆيان نين ، وه‌ربگرن . له کاتي وت وێژ و قسه کردن له گه‌ڵ دهڕبڕهکان له بيرتان نه‌چێ :
- کاتيان پێ بده‌ن که له قسه کردن چێژ ببه‌ن و هێندێک له کاتي قسه کردنتان تايبه‌ت بده‌ن به قسه کردن سه‌باره‌ت به وت وێژي دۆستانه و ئشنا بوون .
- سه‌باره‌ت به ئامانهکاني ئه‌وان و ئه‌وه‌ي که ئه‌وان خۆشحاڵ ده‌کات ، قسه بکه‌ن .
- له کاتي قسه کردن له گه‌ڵ ئه‌وان سه‌رد و بێ هه‌ست مه‌بن و ياسايان بۆ دامه‌نێن .
- داوايان لێ بکه‌ن بير و ڕاي خۆيان ده‌ربڕن .
ده‌سه‌ڵات سهپێنهکان ( ديکتاتۆره‌کان )
ده‌سه‌ڵات سهپێنهکان که‌سانێکي به هيز ، يه‌ک قسه و ئاکام گه‌ران که هێندێ جار سه‌باره‌ت به خۆاين و که‌ساني تر جه‌ردي و سه‌خت ده‌گرن . ئه‌م که‌سانه به شێوه‌ي سرۆشتي هه‌ست و سۆزي خۆيان دهرناخن بۆ که‌س و به هێچ شێوه‌ێي خۆشيان ناێي له‌و که‌ساني که به قسه کردني بێ سوود کاتي خۆيان به فێڕۆ ئه‌ده‌ن . له کاتي قسه کردن له گه‌ڵ ئه‌م جۆره که‌سانه ئه‌م شتانه به‌رچاو بگرن :
- ته‌نيا به بابه‌تي سه‌ره‌کي سه‌رنج بده‌ن و سه‌باره‌ت به بابه‌تي جۆرا و جۆر قسه مه‌که‌ن .
- ڕوون و مه‌نتێقي له گه‌ڵيان قسه بکه‌ن .
- کاتي قسه کردن له گه‌ڵ ئه‌وان بێ په‌يره‌و و بێ نه‌زم مه‌بن .
- تێ نهکۆشن فرمانيان پێ بده‌ن ، چونکوو بهرنگارتان ده‌بنه‌وه .
ئه‌مڕۆ زۆرێ له دروون ناسان له سه‌ر ئه‌و بڕوان که توانايي پێوه‌ندي له گه‌ڵ خه‌ڵکي ڕۆڵي زۆر گرنگي هه‌يه له سه‌رکه‌وتني مرۆڤدا چ له ژياني کاريدا وه چ له ژياني شهخيسي و تايبه‌تيدا .
چه‌ن شێوازێکي ساکار هه‌يه که يارمه‌تيتان ئه‌دات که چاکتر له گه‌ڵ خه‌ڵکي پێوهنديتان هه‌بێت و دۆستايه‌تي و پێکه‌وه بوونتان له گه‌ڵ ئه‌وان بپارێزن . بۆ نموونه ئه‌وه‌ي که به قسهکاني به‌رانبه‌ره‌که‌تان پێ خۆش بوون نيشان بده‌ن . بڕواي دژايهتي و ڕه‌خنه‌ي خۆتان جۆرێ باس بکه‌ن که به‌رانبه‌ره‌که‌تان ناڕه‌حه‌ت نه‌بێ . به نيشانه‌کاني تري جگه له قسه کردن زۆرتر سه‌رنج بده‌ن وه گرنگتر له هه‌موو ئه‌وه که تێکۆشن له قسه کردندا به ئه‌ده‌ب بن .
سه‌رچاوه : گۆفاري 7 روز زندگي ژماره 111