ڕۆحاني: 22ي ڕێبه‌ندان جه‌ژني هه‌موو ئازاديخوازاني جيهانه
سه‌رۆک کۆماري ئيسلاميي ئێران وتي: 22ي ڕێبندان ڕۆژي جه‌ژني هه‌موو ئازاديخوازاني جيهانه.
به پێي ڕاپۆرتي ڕاديۆ و ته‌له‌ڤزيۆني ئێران؛ "حه‌سه‌ن ڕۆحاني" سه‌رۆک کۆماري ئيسلاميي ئێران له ڕێ و ڕه‌سمي ڕێزگرتن له سي و پێنجه‌مين ساڵڕۆژي سه‌رکه‌وتني ئينقلابي ئيسلامي له مهيدان ئازاديي تاران وتي: ئينقلابي ئيسلامي بۆ ئه‌حکامي سه‌ربه‌رزانه و ڕێگاي ڕزگاريدهري ئيسلام له‌م وڵاته‌دا بوو.
ڕۆحاني وتيشي: 35 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له وه‌ها ڕۆژێکدا گه‌لي ئێران به ڕێبهرايهتي فهقيهي بيرمهندي دڵپاک، حه‌زره‌تي ئيمام (ره) له‌هه‌مبه‌ر زوڵم و زۆر، ديکتاتۆري و به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ي که ده‌يانه‌ويست وڵاتي ئێران له ژێڕ ڕکێفياندا بمێنێته‌وه، ڕاوهتا و سه‌رکه‌وت. ڕۆحاني ڕاشکاوانه ڕايگه‌ياند؛ سه‌رکه‌وتني ئينقلابي ئيسلاميي ئێران، سه‌رکه‌وتني هۆز، عه‌شيره‌ت، چين و يان لقێکي تايبه‌ت نه‌بوو، به‌ڵکوو سه‌رکه‌وتني هه‌موو گه‌لي ئێران بوو.
سه‌رۆک کۆماري ئيسلاميي ئێران به ئاماژه به‌وه‌ي که ئينقلابي ئيسلاميي ئێران پشتي به هيچ زلهێزێکي بياني نه‌به‌ستبوو، وتيشي: ئه‌وه گه‌لي ئێران بوو که به ويست و وره‌ي ئاييني و ئيسلامي له هه‌مبه‌ر سووکێتي کردني بيانييه‌کان ڕاوه‌ستا و کۆتايي به‌و ڕه‌وشه پڕسووکێتييه هێنا. سه‌رۆک کۆماري ئێران له درێژه‌ي قسه‌کانيدا له کۆڕي به‌شداربوواني ڕێپێواني 22ي ڕێبه‌ندان له مه‌يداني ئازاديي تاران وتيشي: ئه‌مريکاييه‌کان پێيان وابوو وڵاتي ئێران و حکومه‌تي ئێران هي ئه‌وانه و خۆيان له هه‌موو کاروباري ئه‌م وڵاته وه‌رده‌دا، که به سه‌رکه‌وتني ئينقلابي ئيسلامي، گه‌لي ئێران ده‌ستي خۆتێوهردهران و ئيستيعمارچياني له وڵاته‌که‌ي بڕي.
حه‌سه‌ن ڕۆحاني وتي: ڕۆژاوا باش بۆي ده‌رکه‌وتووه که بايکۆت ڕێگايهکي نادرووست و هه‌ڵه‌يه و هه‌ر که‌س له دووي هه‌ڕه‌شه و بايکۆتدا بێ، چاره‌نووسي ده‌بێ به چاره‌نووسي هه‌موو زاڵمان و دهسدرێژکاراني مێژوو. ڕۆحاني هه‌روه‌ها به وڵاتاني ئه‌ندامي گرووپي 1+5ي ڕاگه‌ياند: دانوستاني ئه‌تۆمي تاقيکردنهوهيهکي مێژووييه بۆ ئه‌ورووپا و ئه‌مريکا، ئه‌گه‌ر له دانوستانه ئهتۆمييهکاندا له چوارچێوي ياسا و و مافه‌کاني گه‌لي ئێران و ڕێزي به‌رامبه‌ر و ڕاهاتن و هاوکاري بجوڵێنه‌وه، له لايه‌ن ئێران و گه‌لي ئێرانه‌وه وهڵامێکي پۆزێتيڤ و شياو دهبيسن.
رادیو سورانی