• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 752
  • دوو شەممه 21/11/1392
  • رۆژژمێر :

چه‌ند لێ گێڕانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ حه‌زره‌تي مه‌عسوومه‌ ( سلام الله عليها )

روى القاضى نور اللّه عن الصادق عليه السلام قال:

ان للّه حرماً و هو مكه ألا انَّ لرسول اللّه حرماً و هو المدينة ألا وان لاميرالمۆمنين عليه السلام حرماً و هو الكوفه الا و انَّ قم الكوفة الضغيرة ألا ان للجنة ثمانيه ابواب ثلاثه منها الى قم تقبض فيها اموأة من ولدى اسمها فاطمه بنت موسى عليهاالسلام و تدخل بشفاعتها شيعتى الجنة با جمعهم .

واته‌ : قازي نووره‌ڵڵا له‌ پێشه‌وا سادێقه‌وه‌ ( س  ) ده‌گێڕێته‌وه‌ که‌ فه‌رووي :

خوا حه‌رمێکي هه‌يه‌ که‌ ئه‌وه‌ش مه‌ککه‌يه‌ پێغه‌مبه‌ر ( د .خ ) حه‌رمێکي هه‌يه‌ که‌ ئه‌وه‌ش مه‌دينه‌يه‌ حه‌زره‌تي عه‌لي حه‌رمێکي هه‌يه‌ که‌ ئه‌وه‌ش کووفه‌يه‌ وه‌ قۆميش کووفه‌ي بچووکه‌ که‌ له‌ 8 درگاي به‌هه‌شت سێ درگاي به‌ره‌و قۆم ده‌کرێته‌وه‌ - ئافره‌تێک له‌ منداڵاني من له‌ شاري قۆم کۆچي دوايي ده‌کات که‌ ناوي فاتێمه‌ کچي مووسايه‌ و به‌ تکاي ئه‌و هه‌موو شێعه‌کاني من ده‌چنه‌ به‌هه‌شت .

عن سعد عن الرضا(ع) قال: يا سعد من زارها فله الجنة ثواب الأعمال و عيون اخبار الرضا(ع): عن سعد بن سعد قال: سالت اباالحسن الرضا(ع) عن فاطمه بنت موسى بن جعفر (ع) فقال: من زارها فله الجنة

سه‌عد له‌ پێشه‌وا ڕه‌زا ( س .خ ) ده‌گێڕێته‌وه‌ که‌ فه‌رووي :

سه‌عد ! هه‌ر که‌س زياره‌تي فاتێمه‌ي مه‌عسوومه‌ ( سلام الله عليها ) بکات پاداشتي ئه‌و به‌هه‌شته‌ .

كامل الزيارة:عن ابن الرضا عليهماالسلام قال:

من زار قبر عمتى بقم فله الجنة

امام صادق (ع):

من زارها عارفاً بحقّها فله الجنة(1)

کامێل ئه‌لزياره‌ : له‌ ئيبن ڕه‌زا ( س .خ ) ده‌گێڕێته‌وه‌ که‌ فه‌رووي :

پێشه‌وا جه‌واد ( س  ) فه‌رووي : هه‌ر که‌س زياره‌تي پووره‌ فاتێمه‌م بکات بکات پاداشتي ئه‌و به‌هه‌شته‌ .

پێشه‌وا سادێق ( س  ) :

که‌سێ که‌ ئالي عه‌لي ( س .خ ) زياره‌ت بکات له‌ حاڵێکدا که‌ پێگه‌ و جێگه‌ي ئه‌وان بناسێت ئه‌وه‌ ده‌چێته‌ به‌هه‌شت .

پێشه‌وا سادێق ( س ) :

«الّا انَّ حرمى و حرم ولدى بعدى قم» (2)

ئاگادار بن که‌ حه‌ره‌مي من و حه‌ره‌مي منداڵاني دواي من قۆمه‌ .

***

پێگه‌ و جێگه‌ي حه‌زره‌تي مه‌عسوومه‌ ( سلام الله عليها )

نازناوي " مه‌عسوومه‌ " پێشه‌وا ڕه‌زا ( س .خ ) ناويه‌تي به‌ خۆشکي خۆيه‌وه‌ :

ئه‌و حه‌زره‌ته‌ له‌ لێگێڕانه‌وه‌يێکدا ده‌فه‌رموێت :

«مَنْ زَارَ الْمَعصُومَةَ بِقُمْ كَمَنْ زَارَنى.» (3)

" هه‌ر که‌س مه‌عسوومه‌ له‌ قۆم زياره‌ت بکات ، وه‌کوو ئه‌وه‌ وايه‌ مني زياره‌ت کردبێت . "

ئه‌م نازناوه‌ که‌ له‌ لايه‌ن پێشه‌واێيکي مه‌عسوومه‌وه‌ دراوه‌ته‌ ئه‌و خاتوونه‌ گه‌وره‌ ، نيشانه‌ي جێگه‌ و پێگه‌ي به‌رزي ئه‌وه‌ .

پێشه‌وا ڕه‌زا ( س .خ ) له‌ لێگێڕانه‌وه‌يێکي تردا ده‌فه‌رموێت :

هه‌ر که‌س نه‌يتواني بێ بۆ زياره‌تي من ، ئه‌وه‌ بڕوات بۆ زياره‌تي برکه‌م له‌ شاري ڕه‌ي يان بۆ زياره‌تي خۆشکم له‌ شاري " قۆم " که‌ ئه‌وه‌ پاداشتي زياره‌تي مني هه‌يه‌ .

نازناوێکي ديکه‌ي حه‌زره‌تي مه‌عسوومه‌ ( سلام الله عليها ) " که‌ريمه‌ي ئه‌هلي به‌يته‌ " . ئه‌م نازناوه‌ش به‌ پێي خه‌وني ڕاستي يه‌کێک له‌ گه‌وره‌ پياوان ، له‌ لايه‌ن ئالي به‌يته‌وه‌ دراوه‌ته‌ ئه‌م خاتوونه‌ گه‌وره‌ . ڕووداوي ئه‌مه‌ش به‌ شێوه‌ي خواره‌وه‌يه‌ :

خوالێ خۆش بوو ئايه‌تۆڵڵا سه‌ي مه‌حموو مه‌رعه‌شي نه‌جه‌في ، باوکي به‌ڕێزي ئايه‌تۆڵڵا سه‌ي شه‌هابه‌ دين مه‌رعه‌شي ( ر. خ ) زۆر پێي خۆش بوو بزانێ گڵکۆي پيرۆزي حه‌زره‌تي تاهێره‌ زه‌هرا ( سلام الله عليها ) له‌ کوێيه‌ . خه‌تمێکي به‌ ئه‌زمووني په‌يدا کرد و 40 شه‌و خه‌ريکي ئه‌وه‌ بوو . شه‌وي چ‌له‌م دواي کۆتايي خه‌تم و ته‌وه‌سۆلي زۆر ، پشووي دا . له‌ خه‌ودا گه‌يشته‌ خزمه‌تي پێشه‌وا باقر ( س .خ ) وه‌ يان پێشه‌وا سادێق ( س .خ ) .

پێشه‌وا به‌وي فه‌رموو :

«عَلَيْكَ بِكَرِيمَةِ اَهْل ِ الْبَْيت ِ.»

واته‌ :  " بڕۆ داوێني که‌ريمه‌ي ئه‌هلي به‌يت بگره‌ . "

ئه‌و وايزاني مه‌به‌ستي پێشه‌وا ( س .خ ) حه‌زره‌تي زه‌هرايه‌( س .خ )  ، گۆتي : " به‌ قۆربانت بم ، من ئه‌م خه‌تمه‌م بۆ زانيني گڵکۆي پيرۆزي ئه‌و حه‌زره‌ته‌ کردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ي زياتر بڕۆمه‌ خزمه‌تي بۆ زياره‌ت . "

 پێشه‌وا ( س .خ ) فه‌رمووي : " مه‌به‌ستي من ، گڵکۆي پيرۆزي حه‌زره‌تي مه‌عسوومه‌يه‌‌ ( سلام الله عليها ) له‌ قۆم . " دواي ئه‌وه‌ گۆتي : " به‌ هۆي مه‌سڵحه‌ت خواي گه‌وره‌ ده‌يه‌وێت گڵکۆي حه‌زره‌تي زه‌هرا ( سلام الله عليها )  شاراوه‌ بێت ؛ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ گڵکۆي حه‌زره‌تي مه‌عسوومه‌ي ( سلام الله عليها ) کردوه‌ به‌ ته‌جه‌ليگاي گڵکۆي حه‌زره‌تي زه‌هرا ( سلام الله عليها )  . ئه‌گه‌ر ڕێکه‌وت بوايه‌ گڵکۆي ئه‌و حه‌زره‌ته‌ ديار و ئاشکرا بوايه‌ . خو هه‌ر ئه‌و گه‌وره‌يي و مه‌زنيه‌ي پێ ده‌دا که‌ به‌ حه‌زره‌تي مه‌عسوومه‌ي ( سلام الله عليها ) به‌خشيوه‌ . " خوالێ خۆش بوو ئايه‌تۆڵڵا سه‌ي مه‌حموو مه‌رعه‌شي کاتێک له‌ خه‌و ڕاپه‌ڕي ، قه‌سدي زياره‌تي حه‌زره‌تي مه‌عسوومه‌ي ( سلام الله عليها ) کرد . ئه‌و به‌ بێ ماتڵي له‌ گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ي له‌ نه‌جه‌في ئه‌شره‌فه‌وه‌ ئۆغري کرد بۆ زياره‌تي حه‌زره‌تي مه‌عسوومه‌ ( سلام الله عليها ) له‌ ُشاري قۆم .

په‌ڕاوێزه‌کان :

1- بحار ب 48 ل 3ظ 7

2- بحار ب 6ظ  ل 216

3- ناسخ التواريخ ، ب 3، ل 68، به گێڕانه‌وه‌ له‌ که‌ريمه‌ي ئه‌هلي به‌يت ، ل 32

4- زبدة التصانيف ، ب 6، ل 159، به گێڕانه‌وه‌ له‌ که‌ريمه‌ي ئه‌هلي به‌يت ، ل 3