چاره‌سه‌ري تۆکمه وتهواوي پرسي ناڤۆکي ئێران له شه‌س مانگي داهاتوودا
وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئێران ڕۆژي دووشه‌مه له شوێني ئه‌نجوومه‌ني پێوه‌نديه‌کاني ده‌ره‌وه‌يي ئاڵمان هيواداري ده‌ربڕي که له شه‌ش مانگي داهاتوودا به ئه‌نجامي وتووێژه‌کاني به‌بڕ و پڕ ناوه‌ڕۆک و به بردنهسهري به‌ڵێنه‌کان له هه‌ردوو لا و زۆرکردني هاوکاريهکان له‌گه‌ڵ ئاژناسي نێونه‌ته‌وه‌يي وزه‌ي ناڤۆکي پرسي ناڤۆکي وڵاته‌که‌مان به ته‌واوي چاره‌سه‌ر بێ .
به پێي ڕاپۆرتي هه‌واڵنێري ئيرنا محه‌مه‌د جه‌وادي زه‌ريف له ڕه‌وتي سه‌فه‌ري بۆ ئاڵمان له کۆڕي ديپلۆماتهکان ، سياسه‌توانان و کارناساني سياسي ئه‌م وڵاته ئاماده بوو و هه‌ڵوێسته کاني کۆماري ئيسلامي ئێران له باره‌ي مه‌سه‌له ناوخۆييه‌کان و نێونه‌ته‌وه‌يي شي کرده‌وه و وتي چاره‌سه‌ري تۆکمه وتهواوي مه‌سه‌له‌ي ناڤۆکي کۆماري ئيسلامي ئێران ويستي سه‌ره‌کي ده‌وڵه‌تي يانزدهههم و سه‌رۆک کۆماري نێوانهڕۆي ئه‌و بووه و مافي تکنۆلۆژياي ناڤۆکي هێڵي سووره . زه‌ريف له‌م ديداره‌دا وڵامي پرسياره‌کان له باره‌ي به‌رنامه‌ي ناڤۆکي ، وتووێژه‌کاني داهاتوو له‌گه‌ڵ تاقمي پێنج کۆ يه‌ک ، قه‌يراني سوورياو پێوهنديهکان له‌گه‌ڵ وڵاتاني دراوسێ دايه‌وه. وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئێران ئێواره‌ي دووشه‌مه و له‌کۆتايي چوارڕۆژ چالاکي ديپلۆماتيکي چڕ و پڕ له گۆڕه‌پاني سياسه‌تي ده‌ره‌وه‌يي پاش وتاردان و وتووێژي دوو کاتژمێري له کۆڕي هه‌واڵنێران ، سياسه‌توانان ، کارناساني سياسي و هه‌روه‌ها ئه‌نداماني ئه‌نجوومه‌ني پێوه‌نديه‌کاني ده‌ره‌وه‌يي ئاڵمان ، برليني به‌ره‌و تاران به جێ هێشت .
رادیو سورانی