• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 283
  • دوو شەممه 14/11/1392
  • رۆژژمێر :

باشترين رێگه‌ي خه‌واندني‌ منداڵ

‌‌ باشترين رێگه‌ بۆ خه‌واندني‌ كۆرپه‌له‌ تا ته‌مه‌ني‌ شه‌ش مانگي‌، خه‌واندنيه‌تي‌ له‌سه‌ر پشت، ئه‌و جۆره‌ خه‌واندنه‌ش منداڵان له‌ حاڵه‌تي‌ مردني‌ له‌ناكاوو خنكان دوور ده‌خاته‌وه‌.

بۆ ئه‌وه‌ي‌ منداڵ رابێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ي‌ كه‌ شه‌و له‌ڕۆژ جياوازه‌، پێويسته‌ دايك له‌شه‌واندا روناكي‌ ژووره‌كه‌ي‌ كه‌مبكاته‌وه‌و به‌ده‌نگێكي‌ نزم، ته‌نانه‌ت باشتره‌ به‌ سرپه‌ له‌گه‌ڵ كۆرپه‌له‌كه‌يدا بدوێت‌و ئه‌گه‌ر بشكرێت زۆر قسه‌ نه‌كات له‌گه‌ڵيدا باشه‌.

پێويسته‌ منداڵي‌ خوار ته‌مه‌ني‌ شه‌ش مانگ دواي‌ پێداني‌ ژه‌مه‌ خواردنه‌كه‌ي‌ ( ئه‌و شيره‌ي‌ له‌ ئێواراندا ده‌يخوات) بخرێته‌ جێگه‌ تايبه‌ته‌كه‌ي‌ كه‌ بۆي‌ ته‌رخانكراوه‌و له‌سه‌ر پشت بخه‌وێنرێت .

‌‌ باشترين رێگه‌ بۆ خه‌واندني‌ كۆرپه‌له‌ تا ته‌مه‌ني‌ شه‌ش مانگي‌، خه‌واندنيه‌تي‌ له‌سه‌ر پشت، ئه‌و جۆره‌ خه‌واندنه‌ش منداڵان له‌ حاڵه‌تي‌ مردني‌ له‌ناكاوو خنكان دوور ده‌خاته‌وه‌.

پسپۆڕه‌كان له‌باره‌ي‌ خه‌واندني‌ له‌سه‌ر پشتي‌ منداڵان ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر منداڵ بشڕششێته‌وه‌ له‌ دره‌نگاني‌ شه‌ودا، به‌شێوه‌يه‌كي‌ لا ئيرادي‌ سه‌ري‌ به‌لايه‌كدا خوارده‌كاته‌وه‌ يان ده‌كۆكێت‌و دايك به‌خه‌به‌ر دێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر منداڵ له‌سه‌ر ته‌نيش يان له‌سه‌ر ده‌م بخه‌وێنرێت، ئه‌گه‌ري‌ ئه‌وه‌ي‌ لێده‌كرێت ده‌مو لوتي‌ قه‌پات ببێت‌و هه‌ناسه‌ي‌ بۆ نه‌درێت، كه‌ بێگومان ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆي‌ خنكاني‌.

هه‌رچه‌نده‌ به‌ته‌واوي‌ تا ئێستا هۆكاري‌ مردني‌ له‌ناكاوي‌ منداڵان له‌ سه‌ر جێگه‌كانيان نه‌زانراوه‌، به‌ڵام تێبيني‌ ده‌كرێت كه‌ ئه‌و رووداوه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ جگه‌ره‌كێشاني‌ دايكان‌و باوكان‌و به‌رزي‌ پله‌ي‌ گه‌رماي‌ ئه‌و شوێنه‌ي‌ منداڵه‌كه‌ي‌ لێ خه‌وێنراوه‌.

پسپۆڕه‌كان دايكان ئامۆژگاري‌ ده‌كه‌ن به‌وه‌ي‌، له‌كاتي‌ خه‌واندني‌ منداڵه‌كانياندا به‌ شتێك دابپۆشرێت كه‌ له‌ هه‌ردوولاي‌ راست‌و چه‌پي‌ منداڵه‌كه‌وه‌ توند كرابێت بۆ ئه‌وه‌ي‌ نه‌توانێت كۆي‌ بكاته‌وه‌و بيبات بۆ ده‌مو چاوي‌‌و دواتر ببێته‌ هۆي‌ خنكاندني‌، به‌هه‌مان شێوه‌ پسپۆڕان‌و پزيشكه‌كان ئامۆژگاري‌ دايكان ده‌كه‌ن، به‌هيچ جۆرێك منداڵه‌كانيان له‌ته‌نيش خۆيانه‌وه‌ نه‌خه‌وێنن، به‌تايبه‌ت له‌كاتێكدا كه‌ دايكه‌كان هه‌ست ده‌كه‌ن ماندوون، چونكه‌ ئه‌گه‌ر هه‌يه‌ دايكه‌كه‌ بێ‌ ئاگايانه‌ تل بدات به‌سه‌ر منداڵه‌كه‌يدا‌و ده‌مو لووتي‌ بگرێت‌و ببێته‌ هۆي‌ خنكاني‌، ياخود پله‌ي‌ گه‌رماي‌ له‌شي‌ منداڵه‌كه‌ به‌رزبكاته‌وه‌و زياني‌ پێ بگه‌يه‌نێت.

به‌پێي‌ توێژينه‌وه‌كاني‌ پێشوو، ئه‌و منداڵانه‌ي‌ پێش ته‌واوكردني‌ هه‌فته‌ي‌ 37 مين له‌دايك ده‌بن، ياخود له‌كاتي‌ له‌دايكبووندا كێشيان له‌ دوو كيلۆگرام‌و نيو كه‌متره‌، زياتر روبه‌ڕوي‌ مردني‌ له‌ناكاو ده‌بنه‌وه‌ له‌جێگه‌كانياندا.

کوردی نیوز