• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 722
  • شەممه 12/11/1392
  • رۆژژمێر :

منداڵ و نەخۆشي شەكرە  

نەخۆشي شەكرە لە منداڵ و گەورەدا جياوازيەكي ئەوتۆي نيە، بەڵام پێويستە هەندێك روونكردنەوە باس بكەين كە تايبەتە بە منداڵان لەوانەش:

-1  شەكرە تووشي منداڵي بچوكو ساواش دەبێت، واتە منداڵيش ئەم نەخۆشيە دەگرن، بۆماوەش رۆڵێكي ئەوتۆي نييە بەڵكو رۆڵەكەي هەروەكو منداڵاني ترە.

-2 جياوازيەكي زۆر نييە لە شەكرەي منداڵ و گەورەكاندا، تەنانەت لەنيشانەكاني تووشبووەكەشدا.

-3هەندێك نيشانەي شەكرە لە منادڵدا بەئاساني دەستنيشان ناكرێت بە بەراورد لەگەڵ گەورەكاندا، وەكو تێبينيكردني زۆر ميزكردن كە لەوانەيە بووني شەكر لە ميزي منداڵدا بە شلاوگي ريخۆڵەكان لەقەڵەم بدرێت لەلايەن بينەرەكانيەوەو هەرواش لێكبدرێتەوە، دوورنيە دابەزيني كێشي ئاسايي منداڵي تووشبوو بە شەكرە هەروەكو دەرئەنجامێكي بەدخۆراكي لێك بدەنەوە.

بۆ چارەسەركردنيش كتو مت چارەسەرەكاني منداڵي تووشبوو وەكو منداڵي گەورەتر نيە، بەڵكو چەند جياوازيەكي گرنگ هەيە، لەوانەش:

ئەم منداڵانە پێويستيان بە (ئەنسۆلين) هەيە هەروەكو منداڵە گەورەكان، بەڵام بڕەكەي پەيوەندي بەكێشي منداڵەكەوە هەيە، ئەوەي گرنگە سيستمي خۆراكيانەي منداڵەكەيە لەگەڵ ئەو بڕە شەكرو نيشاستەيەي تيايەتي، واتە دەبێت لەخشتەي خۆراكي منداڵدا رێژەي پێويست شەكرو نيشاستە هەبێتن لەڕاستيدا منداڵ زۆر حەزي لەشيرينيە، بەڵام دەبێت زيادە رەوي نەكرێت لەپێداني بە منداڵ.

لێرەدا پێويستە دايك يان مامۆستايي دايەنگەو باخچەي ساوايان شارەزايي هەبێت لەسەر ئەو كۆمەڵە خۆراكەي لەژەمەكانو نێوان ژەمەكاندا بدات بەمنداڵ، بەكورتي ئاماژە بەو كۆمەڵە خۆراكانەو پێكهاتەي جۆرايەتيان دەكەين.

يەكەم:- كۆمەڵەي شيرەمەنيەكان: شير، بەڵام لەجۆري كەم چەوري. پەنير، بەهەمانشێوە لەجۆري كەم چەوري. ماست، لەجۆري كەم چەوري.

لە نەريتي هەڵەي خۆراكيدا ئەوەيە كە هەندێك لە دايكان و بەخێوكاراني منداڵ هەمان جۆرە خۆراكي ژەمي ئاسايي خۆيان پێشكەشي منداڵەكانيان دەكەن، بۆ نموونە پەنيري خۆماڵي كە بە (پەنيري كوردي) ناسراوە لە لاي خۆمان مەترسيدارە بۆ منداڵ، چونكە رێژەي چەوريەكەي بەرزە.

دووەم: كۆمەڵەي گۆشتەكان:  گۆشتي سوور، واتە گۆشتي رەشە وڵاخو مەڕ، ئەمەش دەبێت بەزو دوگ و چەوريەكەي لەگەڵدا نەبێت. گۆشتي سپي، وەكو ماسي، مريشك، رۆبيان.  هێلكە.

نەريتي هەڵە ئەوەيە كە ئەم گۆشتانە لە رۆني زۆردا سوور بكرێنەوە، ياخود هێلكە بكرێتە هێلكەو رۆني چەور.

سێيەم:- كۆمەڵەي ميوەو سەوزەكان: هەموو جۆرە ميوەيەك بەسوودە بۆ منداڵ وەكو: سێو، هەرمێ، ترێ، هەنارو ....هتد. سەرجەم سەوزەكان وەكو:باميە، گێزەر، خەيار....هتد.

نەريتي هەڵە ئەوەيە كە دايكەكە هاني منداڵەكەي نادات بۆ خواردني سەوزەو ميوە بەتايبەتيش سەوزە، چونكە لە بنەڕەتدا زۆربەي منداڵان حەزيان لە خواردني سەوزە نيە لەبەرئەوەي پێويستە هەر لە منداڵيەوە رابهێنرينو فێربكرێن، ئەو ڤيتامينە دەستكردانەي لەشێوەي داو دەرمانو شەربەتي وشكدا لە بازاڕدا هەيە بەسوود نين بۆ منداڵ  بەهێندي شێوە سروشتيەكەيان، تەنانەت هەندێك شەربەتي ميوەو ترێو پڕتەقاڵي گوشراو لە بازاڕدا هەيە كە ماددەي پارێزەرو رەنگو تامي دەستكرديان تێدەكرێتو سووديان نييە بۆ منداڵ، باشتر وايە بە گوشەري ميوە خۆمان شەربەتي ئاوي ميوەيان بۆ دروست بكەين.

پێويستە سەوزەو ميوەكان بكەينە هاوڕێي هەميشەيي بۆ منداڵەكانمانو دۆستي هەردەمي سەر خوانەكانمان بن، بەڵام دەبَت ئەمانە هەميشە زۆر تازەو خاوێن بنو كۆكراوەي چەند رۆژەي ناو بەستەرەو بەفرگر نەبن، واباشە هەميشە سەبەتەيەكي پڕ لە ميوەي گەشو تازەو شۆراوە لەبەردەستي منداڵدا هەبێتو ئەو ياريانەي بۆي دەكڕيت با زۆربەي لەشێوەي ميوەكاندا بن، هاوكات گرنگە دەزگاكاني راگەياندنو وەزارەتەكاني تەندروستيو پەروەردەو كشتوكاڵ بەپلان كار بكەن بۆ هانداني منداڵ لەسەر خواردني سەوزەو ميوەو هۆشياركردنەوەي دايكان لەبارەي سيستمي خۆراكيانەي منداڵو دايكي شيردەر، بێگومان رێكخراوە فەڕميە نێودەوڵەتيەكانيش رۆڵي سەرەكيان هەيە.

چوارەم:- كۆمەڵەي نانو دانەوێڵە: برنج، مەكرۆنە، گەنم، جۆو... هتد. ناني سپي، كەپەك، قارچك.

دانەوێڵە وەكو نيسك، ماش، لۆبيا، فاصۆليا.

پێنجەم: كۆمەڵەي رۆن و چەوريەكان: زەيتي رووەكي زۆرباش و بەسوودە، چونكە لە جۆري ساردەو تێر نييە. رۆني ئاژەڵي وەكو، رۆنە كەرەو سەرتوێژ ئەمانە لەجۆرێكي باش نين، چونكە لەجۆري گەرمو تێرن.

راستە منداڵ چەوري پێويستەو رەگەزێكي گرنگە بۆ گەشەكردنەكەي، بەڵام دەبێت لەسنووري دياريكراو بێت، هەر كەسەو بەپێي جۆري جوڵەو چالاكييەكاني وزەي پێويستە بڕي كالۆريەكەش لە كەسێكەوە بۆ كەسێكي تر دەگۆڕێت، بۆ نموونە ئەو منداڵي كە وەرزش دەكات و جوڵەي زۆرە بڕێكي زياتر لە وزەي پێويست دەبێت واتە بڕێكي زياتر لە چەوري كار دەكات، لەبەرئەوەي بڕي چەوريە خۆراكيەكەي جياوازە لە هي منداڵێكي تر كە جوڵەو  چالاكي كەمترە، ئەوەش بڕي ئەنسۆليني ناو خوێني دياري دەكات.

ئیستا نیوز