مالکي: عه‌ره‌بستان، سه‌رچاوه‌ي تيرۆر
سه‌رۆک وه‌زيراني ئێراق، عهرهبستاني به‌هۆکاري په‌ره‌ي ڕهشهکوژيي له‌ناوچه‌ي خۆرهه‌ڵاتي ناوه‌ڕاست زاني.
"نووري مالکي"سه‌رۆک وه‌زيراني ئێراق ڕۆژي يه‌کشه‌ممه لهديمانه له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕي هه‌واڵده‌ريي ئێراقي سومريهنيوز، وتي: عه‌ره‌بستان ، سه‌رچاوه‌ي تيرۆريزمهو ئه‌وه له‌حاڵێکدايه که هه‌روا دان نانێ بهههڵهکاني له‌مه‌ڕ پشتگريي له ڕهشهکوژيي، چونکه هۆگريي تايفي هه‌يه. نووري مالکي وتي: وڵاتاني ديکه‌ي وه‌ک قه‌ته‌ر و تورکياش پشتگريي دراڤي و چهکهمهني ده‌که‌ن له تيرۆريستان لهسوورياو ئێراق. سه‌رۆک وزيراني ئێراق جه‌ختي کرد؛ به‌پێي ڕاپۆره‌کان، تيرۆريستان تێده‌کۆشن له‌ئێراق وسوورياو لهسنوورهکاني ئه‌و دوو وڵاته، حکومه‌تي به‌ناو"ئيسلامي"پێک بێنن به‌ڵام ناتوانن. ههرلهوچوارچێوهدا، "موه‌فه‌ق ڕوبهيعي"ڕاوێژکاري پێشووي ئاسايشي نيشتمانيي ئێراق وتي: عه‌ره‌بستان، هۆکاري توندوتيژيي له‌ئێڕاق، سووريا، يه‌مه‌ن و ميسر و به‌رپرسي په‌لاماره تيرۆريستييه‌کان له‌ناوچه‌ي خۆرهه‌ڵاتي ناوه‌ڕاسته. موه‌فه‌ق ڕوبهيعي داواي لهعهرهبستان کرد خۆببوێرێ لهبرهوپێداني بيروهزري تهکفيري.
رادیو کوردی