گيانم له پێناوي يه‌کيه‌تي نێوان موسڵمانان داده‌نێم
سه‌رۆکي زانستگاي دين و ئاينزاکان له وتووێژ له‌گه‌ڵ کوردپرێس:
گيانم له پێناوي يه‌کيه‌تي نێوان موسڵمانان داده‌نێم/ زانستگاي ئاينزاکان پێگه و جێگهيهکي به‌که‌ڵکه بۆ وتووێژي دينهکان پێکه‌وه
به‌ڕێز مامۆستا سيد ابوالحسن نواب ساڵي 1337ي هه‌تاوي له شا ڕه‌زا له دايک بووه، له دهيهکاني په‌نجادا بۆ فێربووني زانسته ئيسلامييهکان چووه‌ته فێرگهي حهققاني.
ئه‌و له هاوڕێياني عه‌لي قودووسي و سه‌ييد محه‌مه‌د حسێني به‌هه‌شتي بووه و زۆرتر خه‌ريکي چالاکيي فه‌رهه‌نگييه و بۆ سه‌ردان چووه‌ته زۆربه‌ي وڵاتي جيهان، و زۆربه‌ي زانايان و بيرمه‌نداني موسڵمان له نزيکه‌وه ده‌ناسێت و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکي به‌شێکي زۆر له وڵاتاني ئيسلامي دۆست و براده‌ره.
دوکتۆر نواب بناغه‌دانه‌ر و سه‌رپه‌رشتياري زانستگاي دين و ئاينزاکانه، ئه‌م زانستگايه توانيويه له ماوه‌ي که‌متر له پانزه ساڵ ته‌مه‌ني دا، بێته ناوه‌ندێکي گه‌وره‌ي تۆژينهوهي باوه‌ڕ پێکراو له جيهاندا.
نواب که که‌سايه‌تييه‌کي جيهانييه له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ريي نێونه‌ته‌وه‌يي کوردپرێس ده‌ڵێت: له پێناوي دامه‌زراندني يه‌کيه‌تي له نێوان موسڵمانان له هيچ هه‌وڵ و تهقهللايهک ده‌س کۆتايي ناکات و ئاماده‌يه گياني خۆي له‌م ڕێگايه‌دا به‌خت کات. ئه‌مه‌ش ده‌قي ئه‌و وتووێژه:
* کوردپرێس: به سه‌رنج دان به هه‌ل و مه‌رجي ئێستا و شه‌ڕي خوێناويي له ڕۆژهه‌ڵاتي ناوين، بير و بۆچوونتان سه‌باره‌ت به يه‌کڕيزي و برايه‌تي له نێوان موسڵمانان چيه؟
وڵام: من پێم وايه بۆ پرسي يه‌کيه‌تي نابێ گوێ بده‌ينه هه‌ل و مه‌رجي ئێستا به‌م مانايه وابزانين چون شه‌ڕ و هه‌را و پێکدادان هه‌يه له ڕۆژهه‌ڵاتي ناوين و کێشه هه‌يه له نێوان موسڵمانان، ئێمه‌ش ناچارين يهکيهتيمان هه‌بێ!
نه، به‌م چه‌شنه نيه. ئێمه ده‌بێ هه‌م له هه‌ل و مه‌رجي شه‌ڕدا و هه‌م له هه‌ل و مه‌رجي ئاشتيدا، تێکوشين بۆ پته‌و کردنه‌وه‌ي بنه‌ڕه‌تي يهکييهتي و يه‌کڕيزي نێوان موسڵمانان و ئه‌م يه‌کيه‌تي و يهکڕيزييه له به‌رچاو بگرين.
يه‌کيه‌تي له‌سه‌ر بنه‌مايه‌کي ئيسلامي و قورئاني دامه‌زراوه و نابێ به چاوي تاکتيک و سازاندن سه‌رنجي بده‌ين، ده‌بێ له هه‌موو هه‌ل و مه‌رجێکدا له‌سه‌ري پێداگري بکه‌ين.
* کوردپرێس: له‌م چهرخهي ئێستادا، ئێمه ڕووبهڕووين له‌گه‌ڵ ديارده‌ي جيهانگيري و ياسا کارتر بڵێم جيهاني سازيدا، ديزاين و دۆزي وه‌حده‌ت و يه‌کيه‌تي تا چ ڕاده ئاماژه ده‌کاته پاراستني بايه‌خه‌کاني ئيسلامي بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ي ئه‌م دياردهيهوه تا چ ڕاده بۆ پاراستني ئه‌وان هه‌وڵ ده‌دات؟
وڵام: ئێمه ئه‌گه‌ر بتوانين يه‌کيه‌تي خۆمان بپارێزين و بنهڕهتهکاني پتهوکهينهوه ده‌توانين له پڕۆسه‌ي جيهانگيري دا، بايه‌خه‌کاني خۆمان بپارێزين و له‌و پڕۆسه‌يه‌دا نهتوينهوه، ئه‌گه‌ر وانهکهين و به شێوه‌ي چه‌ن تاقمێکي بچووک خۆمان دهرخهين که پێکه‌وه کێشه‌مان هه‌بێ، بێگومان له‌م پڕۆسه‌يه‌دا ئاسه‌وارمان نامێنێ.
گه‌لي موسڵمان ئه‌گه‌ر بتوانێ تێکڕا خۆي بنوێنێ و يه‌کيه‌تي و يه‌کڕيزي خۆي به جواني بپارێزێ، ده‌توانێ له پڕۆسه‌ي جيهانگيريدا هه‌م خۆي و هه‌م بايه‌خه‌کاني بپارێزێ، ئه‌گينا ئه‌گه‌ر له قهوارهي ورده فه‌رهه‌نگدا خۆمان دهرخهين، ئه‌و کاته له نێوان ديکه‌ي فه‌رهه‌نگه‌کاندا، دهتوێينهوه و تێدادهچين و ئاسه‌وارێکمان نامێنێ. حهوتووي وه‌حده‌ت ده‌توانێ مسۆگهري ڕاوه‌ستان و ماندگاري ئێمه بێ له‌م ده‌ورانه‌دا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ي ئه‌و ديارده‌يه که گوتمان.
* کوردپرێس: به بڕواي ئێوه په‌ره‌سه‌ندني چالاکي تاقمه تهکفيرييهکان و وههابييهکان، ئايا ده‌توانێ مێمڵێ بێ دژي يه‌کڕيزي موسڵمانان و هه‌ڕه‌شه‌يه‌ک بێ دژي يه‌کيه‌تي ئه‌وان؟
وڵام: په‌ره ئهستاندني ئه‌م چالاکييانه، پێويست بووني يه‌کڕيزي و يه‌کيه‌تي نێوان موسڵمانان دوو چه‌ندان ده‌کاته‌وه. ئه‌م تاقمانه نه‌ته‌نيا له جيهاني ئيسلام‌دا به‌ڵکه له سه‌رانسه‌ري جيهاندا، کايه ده‌که‌ن به ئابڕووي ئيسلام.
ئێمه له هيچ جێگايهکي جيهاندا، خوێنڕشتن بهدي ناکه‌ين، ته‌نانه‌ت له وڵاتاني ئهفريقاييشدا. ئه‌گه‌ر له ئه‌مڕۆدا ده‌بينين له جێگايه‌ک کوشتن و بڕينه و خوێنڕشتن، ئه‌م کوشتن و بڕين و خوێنڕشتنانه له لايه‌ن هێزه‌کاني ڕێکخراوي (القاعده)وه له وڵاتاني ئيسلاميدا، دێنه ئه‌نجام.
له ئێستادا زۆربه‌ي کوشتار و خوێنڕشتنه‌کان له سووريا، عێراق، لوبنان، ئه‌فغانستان و پاکستان ڕوو ده‌ده‌ن. پێنج وڵاتي ئيسلامي به بيانووي کێشه و ناکۆکي نێوان شيعه و سوننه بوونه‌ته گهردوونهي توندوتێژي و بارگرژي و کوشتار و قه‌ڵاچۆ له جيهاني ئيسلام‌دا.
تاقمه چه‌کداره تهکفيرييهکان بوونه‌ته هۆي ئه‌وه ئێمه نه‌ته‌نيا له ناوخۆوه کز و لاواز بين، به‌ڵکوو ئابڕووي ئيسلاميش به‌هۆي کرده‌وه‌کاني دزێو و ناشيريني ئه‌م تاقمانه‌وه، پايهماڵ و ساکۆسيابێ. ئێستا ئيتر هيچمان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه.
* کوردپرێس: ئێوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و تيابردني ئه‌م تاقمانه چ پێشنيازێکتان هه‌يه؟
وڵام: به بڕواي من، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ي ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌يه پێويسته هه‌موو ميانهڕهوهکان جيهاني ئيسلام، ژن و پياو، پير و لاو، مامۆستاي ئاييني و زانکۆ، وه‌رزشوان و تاقمي ڕۆشنبيران، هه‌موو چين و توێژهکاني کۆمه‌ڵ پێکه‌وه بکه‌ونه وتووێژ. ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ي ئه‌م ناکۆکييانه له ئارادانه نه‌مێنن و ئه‌م کێشه‌يه له جيهاني ئيسلام دا چاره‌سه‌ر بکرێ، ئه‌گينا ئه‌م کوشتاره بێ به‌زه‌ييانه ئابڕووي ئيسلام له جيهاندا ده‌بات. قسه‌ي ئێمه پێداگرييه له‌سه‌ر وتووێژ له‌گه‌ڵ يه‌کتر به پاڵپشتي ئه‌مه‌ي که 98% له سه‌دا بيروباوهڕمان هاوبه‌شه.
* کوردپرێس: ئێوه سه‌باره‌ت به پاتهوهبووني سه‌ده‌کاني نێوه‌ڕاست له ئێران هۆشدارتان دا، ئايا مه‌به‌ستتان نه‌بووني يهکيهتييهکي ماناداره له نێوان موسڵمانان دا؟
وڵام: کێشه‌ي سه‌ره‌کي جيهاني ڕۆژئاوا له سه‌ده‌کاني ناوه‌ڕاست ئه‌وه‌بوو که کليسا ملي نه‌ئه‌دا، ملهوڕ بوو، قسه‌ي که‌سي قبووڵ نه‌ده‌کرد، ده‌يويست بيروباوه‌ڕي خۆي بسه‌پێنێ به سه‌ر خه‌ڵکي دا، که‌چي هه‌ر ئه‌م کاره سه‌ره‌نجام بووههۆي تياچووني خودي کليسا و بووههۆي ئه‌وه که ڕۆژئاوا ڕوو بکات له عيلمانييهت و خه‌ڵکيش دينيان له به‌رچاو که‌وێ، جا ئه‌وه بوو که ڕۆژئاوا ده‌ستي له دين هه‌ڵگرت و نه‌چووه قهرهي ديندا.
ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ڕێ وڕچهي کليسا بگرينه‌به‌ر، بێگۆمان ئێمه‌يش هه‌ر به‌و دهردهگيرۆده ده‌بين. بۆ وێنه هێندێ له ههڵسووکهوتي ئه‌لقاعيده له وڵاتاني جۆراوجۆردا، هه‌ر ئه‌و کارانهيه که کليسا له سه‌ده‌کاني ناوه‌ڕاست دهيکرد.
ئه‌م تاقمه تهکفيرييانه ده‌يانه‌وێ ته‌نيا بيروباوه‌ڕي خۆيان داسه‌پێنن و نه‌وعێک ئيستيبدادي ئاييني پاوه‌جێي بکه‌ن. ئه‌وه‌يه ده‌بينن ئه‌لقاعيده له هه‌ر جێگايه‌ک که ده‌سه‌ڵات په‌يدا ده‌کات، ڕۆيشتن بۆ نوێژي هه‌يني فه‌رز ده‌کات له‌سه‌ر خه‌ڵک و ده‌يکاته پێويستي سهرشانيان هه‌روه‌ها شهللاق ده‌ده‌ن له‌و که‌سانه‌ي که نوێژ ناکه‌ن.
ئه‌م جۆره کارانه ده‌بنه‌هۆي ئه‌وه که خه‌ڵکي له دين بێزيان هه‌ڵسێت. ئێمه نابێ ئه‌وانه له خۆمان دوور خهينهوه که هاوديني ئێمه نين، يان به کافريان بزانين و به چاوي سووکي سه‌يريان بکه‌ين. بۆ وێنه کاتۆليکهکان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوون که جگه فه‌له‌کان هه‌موو که‌س کافر و له دين وه‌رگه‌ڕاون، له کۆمه‌ڵ ده‌ريان کردن، ئه‌م کاره‌ي ئه‌وان هيچ قازانجێکي نه‌بوو جگه ڕوو وه‌رگێڕاني خه‌ڵک له ئاييني مهسيحيهت. ئێستا ڕۆژئاوا و ئورووپا دين و ئايينيان لانيه. ئه‌و کاره‌ش تاقمه موسڵمانه توندڕه‌وه‌کان ده‌يکه‌ن، ده‌مانخاته‌وه بيري سه‌ده‌کاني ناوه‌ڕاست و شۆڵه و تيشکي ئيسلام ده‌کوژێنێته‌وه و له ئاکامدا ئيسلام ناتوانێ ڕواڵه‌تي خۆي به جيهانيان پيشان بدات.
من ئاماژه‌م به سه‌ده‌کاني ناوه‌ڕاست کرد ئێستاش هه‌ر پێداگري له‌سه‌ر ده‌که‌م که ئێمه نابێ به‌و ڕێگايه‌دا بڕۆين چونکه ڕۆژئاوا تووشي زيانێکي گه‌وره هات.
* کوردپرێس: ئێمه زۆر جاران به چاوي خۆمان ده‌بينين که شيعه‌کان له‌و وڵاتانه‌دا که شيعه نين، داب و نه‌ريتي ئاييني خۆيان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، به‌تايبه‌ت له وڵاتاني ڕۆژهه‌ڵاتي ناوين، وه‌ک هه‌ڵداني خێوهتي حسێني له وڵاتاني غهيره ئيسلامي و شيعهدا، ئايا وه‌ها شتێ ئه‌توانێ ده‌ور و نهقشي هه‌بێ له برهوپێداني يه‌کيه‌تي نێوان موسڵمانان دا؟!
وڵام: ئه‌گه‌ر ئێمه له داب و نه‌ريتي شيعهيي خۆمان دا، به‌ڕاستي شێوازي پێغه‌مبه‌ري خودا، ياران و پێشه‌واياني ئاييني له به‌رچاو بگرين، ئه‌م کۆڕانه سه‌رئه‌نجام ده‌بنه‌هۆي نێزيکبوونهوهي بير و باوه‌ڕمان له يه‌کتر.
ته‌ماشاکه‌ن بنه‌ماڵه‌ي پاکي پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام (د.خ) چييان ده‌کرد. حه‌زره‌تي عه‌لي (ع) نێوي منداڵه‌کاني خۆي به نێوي خولهفاي راشيدين: عومه‌ر، عوسمان و ئه‌بووبه‌کر ناونا، ته‌ماشاکه‌ن پێوه‌نديي ئيمامي عه‌لي له‌گه‌ڵ ڕۆڵه‌ي ئه‌سحابه‌کان به چ شێوه‌يه‌ک بووه.
به‌ڕێز محه‌ممه‌دي کوڕي ئه‌بووبه‌کر والي و فه‌رمانبه‌ري حه‌زره‌تي عه‌لي بووه. به‌ڕێز عه‌بدوڵڵاي نو‌عمان پێوه‌ندييه‌کي زۆر نێزيکي له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ي پێغه‌مبه‌ردا هه‌بووه، بنه‌ماڵه‌ي پێغه‌مبه‌ر له‌گه‌ڵ خهليفهکان دا پێوه‌ندييه‌کي نێزيکيان هه‌بووه. له مێژووي شيعه و سوننه‌دا نووسراوه که ئيمامي عه‌لي چه‌نێ هه‌وڵي دا بۆ پاسه‌واني له ماڵي خه‌ليفه‌ي سێهه‌م له کاتي شۆڕشدا؟ حه‌زره‌تي عه‌لي ئيمام و پێشه‌واي باوهڕپێکراوي شيعه و سوننه‌يه، خه‌ليفه‌ي هه‌موو موسڵماناني جيهانه، جا ئه‌گه‌ر له‌و کۆڕ و کۆبوونه‌وانه‌دا که ساز ده‌کرێن، شێواز و ڕێبازي ڕاسته‌قينه‌ي بنه‌ماڵه‌ي پاکي پێغه‌مبه‌ر شي بکرێنه‌وه، ئه‌م کۆڕانه‌دا قسه‌ي دووبه‌ره‌کي هێنه‌ر و پڕ له توندوتيژي بکرێ، سه‌رئه‌نجام کار به‌پێچه‌وانه دێته‌وه.
ئه‌م هه‌وڵ و تهقهللايانه له پێناوي يه‌کيه‌تي دا دێنه ئه‌نجام، چونکه بانگهێشتن بۆ يه‌کيه‌تي يادگار و ميراتي به‌جێماو له ئيمام خومه‌ينييه که ئه‌م يادگاره بڕانهوهي بۆ نييه.
* کوردپرێس: ئێوه خۆتان تا ئێستا به‌شداريتان هه‌بووه له ده‌يان کۆڕ و کۆبوونه‌وه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ي وڵات‌دا. بفه‌رموون تا ئێستا بۆ برهوپێداني يه‌کيه‌تي و ناساندني حهوتووي وه‌حده‌ت به ديکه‌ي موسڵمانان چيتان کردووه؟
وڵام: ئێمه که تابلۆي زانستگاي دين و ئاينزاکانمان به‌رز کردوه‌ته‌وه، ماناي وايه ته‌واوي پهيڕهواناني دين و ئاينزاکان بانگهێشتن ده‌که‌ين بۆ يه‌کيه‌تي، يه‌کڕيزي و هاوبيروڕاي به پشتبه‌ستن به‌و شتانه‌ي که هاوبه‌شن له ناو هه‌مووماندا.
زانستگاي دين و ئاينزاکان پێگه و بنکهيهکه بۆ وتووێژي دينهکان. ئێمه له 95% له سه‌دا هاوبهشيمان هه‌يه: خودا يه‌که، پێغه‌مبه‌ر يه‌که، قورئان يه‌که، ڕۆژوو يه‌که، ڕووگه يه‌که، حه‌ج يه‌که، وه‌رن با پێکه‌وه بين و ناکۆکي وهلانين. ئاشکرايه زانستگاي دين و ئاينزاکانيش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بهدي هاتووه، به‌هێزکردني سوڵح و ئاشتي، که‌مکردنه‌وه‌ي ڕه‌نج و مهينهتهکاني کۆمه‌ڵ، په‌ره‌پێداني مهعنهوييهت له‌سه‌ر بنه‌ماي وانهکاني بنه‌ماڵه‌ي پاکي پێغه‌مبه‌ر.
ئێمه پهندێکي پێشينياني فارسيمان هه‌يه که پێم وايه براياني خۆشه‌ويستي کورديشمان ئه‌م پهندهيان هه‌بێ که ده‌ڵێت: (چونکه صد آمد نوده‌م پيش ماست). کاتێ ئێمه ئه‌مانه که ئه‌م هه‌مووه ناکۆکييهيان پێکه‌وه هه‌يه بانگهێشتن ده‌که‌ين بۆ وتووێژ، جگه له‌وه‌ي که بنهماڵهيهکي هاوبه‌شين ده‌توانێ چ مانايهکي ديکه‌ي هه‌بێ.
ڕێزگرتني ئێوه براده‌راني کورد له بنه‌ماڵه‌ي پاکي پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام (د.خ) که‌متر له ئێمه‌ي شيعه نيه. ئێمه پێکه‌وه گهردوونهي وه‌حده‌تي زۆرمان هه‌يه. زانستگاي دين و ئاينزاکانيش تا ئێستا گه‌لێک خزمه‌تي له‌م بواره‌دا ئه‌نجام داوه.
* کوردپرێس: وه‌ختي وا هه‌يه له ڕووي ده‌سه‌ن قه‌س، يان به هه‌ڵه، پێيان وايه مه‌به‌ست له يه‌کيه‌تي گۆڕيني مه‌زه‌به، ده‌کرێ له‌م باره‌وه ڕوون کردنه‌وه‌تان هه‌بێ بۆمان؟
وڵام: ئه‌وانه‌ي که بناغهدانهري يه‌کيه‌تي بوون واته: ئايهتوڵڵاي گه‌وره برووجردي، فه‌رموويان يه‌کيه‌تي و يه‌کڕيزي به ماناي ئه‌وه نيه که سوننه بێته شيعه يان به پێچه‌وانه‌وه. يه‌کڕيزي (تقريب) به ماناي له يه‌کتر نێزيک کردنه‌وه‌ي بيروبۆچوونهکانه، به ماناي پاڵدان به‌و شتانه‌وه که هاوبه‌شن.
بۆ وێنه شه‌هيد (حسن البنا) ڕێبه‌ري مه‌زني ئێخوانولموسلمين له کۆبوونهوهيهکي يهکڕيزيدا که نوێنه‌ري ئايه‌توڵڵا گه‌وره برووجردي له وڵاتي ميسر سازي کردبوو، به‌شداري ده‌کرد، هه‌ر به‌م کاره‌ي پيشاني ده‌دا که لايه‌نگري يهکيهتييه، له‌و کاته‌وه تا به ئه‌مڕۆ ئه‌م ميراته به يادگار ماوه و خاوه‌ني په‌يامێکه: پاڵدان به‌و شتانه‌وه که هاوبه‌شن، خۆگرتنه‌وه له کێشه و دووبه‌ره‌کي.
ئێمه هێشتا له‌سه‌ر ئه‌و ميراتهين. من ساڵي ڕابردوو له کۆنفڕانسي ئه‌سته‌نبۆڵ دا، له وه‌ڵامي به‌ڕێز (ڕاشدين الغنوشي) ڕێبه‌ري ئاييني تونس‌دا، که ئه‌م پرسياره‌ي هێنايه ئاراوه، گوتم: ئێوه به سه‌ييد قوتبه‌وه شانازي ده‌که‌ن، ئێمه‌ش هه‌روه‌ها پێوه شانازي ده‌که‌ين و به ئايه‌توڵڵا گه‌وره برووجرديش هه‌ر شانازي ده‌که‌ين. ئه‌م به‌ڕێزانه مه‌به‌ستيان ئه‌و نه‌بوو که مه‌زه‌به‌کان هه‌موو ببنه يه‌کێ، يان داڕووخان ڕوويان لێ بکات، به‌ڵکوو ئامانجيان برايه‌تي و يه‌کڕيزي نێوان موسڵمانان بوو.
* کوردپرێس: ئايا ديزان و دۆزي يه‌کيه‌تي مه‌به‌ستي پێکهوهناني حکوومه‌تي جيهاني ئيسلامه؟!
وڵام: ئه‌مه يه‌کێ له ئامانج و ئارهزوهکاني ئێمه‌يه، به‌ڵام پێکهوهناني يه‌ک ده‌وڵه‌تي ئيسلامي نه‌ک چه‌ن سهنديکايهک. ئێستا دونيا دونياي سهنديکاکانه: يه‌کيه‌تي ئه‌ورووپا، يه‌کيه‌تي ئه‌فريقا، يه‌کيه‌تي وڵاتاني ئاسياي باشووري خۆرهه‌ڵات ناسراو به (آسهآن) و ... وڵاتاني ئيسلاميش پێويسته سهنديکايهک پێکه‌وه نێن تا بتوانن به باش‌ترين شێوه ژيان به‌رنه‌سه‌ر.
* کوردپرێس: ئێوه که پێوه‌ندي ده‌که‌ن به ڕووناکبيران و زاناياني جيهاني عه‌ره‌به‌وه، ئايا ئه‌وان تێگه‌يشتوون که يه‌کيه‌تي چه‌نده پێويسته؟
وڵام: به‌ڵێ، تاقمێکي زۆر له وردبيران بڕوايان به‌م پرسه هه‌يه. به‌تايبه‌ت ئه‌و بيرمه‌نده عهرهبانهي له وڵاتاني غهيره عه‌ره‌ب ده‌ژين، ئه‌وانه زۆرتر بڕوايان به‌م پرسه هه‌يه. بۆ وێنه له ئه‌ورووپادا فرهيهک له براده‌راني شيعه و سوننه پێکه‌وه ناوه‌ندێکي گه‌وره‌ي ئيسلامي هاوبهشيان هه‌يه و براده‌راني سوننه له ئاهه‌نگ و داب و نه‌ريتي عاشووراي ئێمه‌دا به‌شداريي ده‌که‌ن.
له‌م لايشهوه براده‌راني شيعه به‌شداريي ده‌که‌ن له نوێژي هه‌يني براده‌راني ئه‌هلي سوننه‌دا. ئه‌مه نيشانه‌ي ئه‌وه به پاڵدان به شتاني هاوبه‌شه‌وه کاره‌کان به باشي ده‌چنه پێشه‌وه.
* کوردپرێس: به سه‌رنجدان به‌وه‌ي که يه‌کيه‌تي به پێويست زانراوه، ئه‌ي بۆچي ده‌وڵه‌ته ئيسلامييهکان بۆ پێکهێناني ئه‌و سهنديکايهي که ئێوه ئاماژه‌تان پێ‌کرد، هه‌نگاو هه‌ڵناگرن؟
وڵام: ده‌وڵه‌ته ئيسلامييهکان، تاقمێک ده‌وڵه‌تي سه‌ره‌ڕۆن که پێيان وايه يه‌کيه‌تي و يه‌کڕيزي به زياني به‌رژه‌وه‌ندييه‌کاني ئه‌وانه. ته‌ماشاکه‌ن له جيهاني ئيسلام‌دا وڵاتانێکي پێشکه‌وتوو هه‌ن وه‌ک تورکيا و ئێران که به شێوه‌ي ديموکراسي به‌ڕێوه ده‌چن و له ڕێگاي هه‌ڵبژاردنه‌وه. جا ئه‌مانه ئه‌گه‌ر بيانه‌وێ بچنه نێو سهنديکايهکي هاوبه‌شه‌وه، خه‌ڵکي ئه‌م وڵاتانه ده‌ڵێن بۆچي ده‌بێ پادشا يان ده‌وڵه‌تي ئێمه هه‌ر به ميرات بۆمان به‌جێ بمێنن، دانيشتواني ئه‌و وڵاته ده‌ڵێن بۆچي ده‌بێ پادشايهک ساڵههاي ساڵ به سه‌رماندا حکوومه‌ت کات، که‌وايه ئه‌م ولاتانه به قازانجي خۆيان نازانن که بچنه ڕيزي ئه‌م سهنديکايهوه.
* کوردپرێس: له کۆتايي دا، ئايا ده‌توانين ڕابووني ئيسلامي له جيهاني عه‌ره‌ب دا، به يه‌کێ له ده‌سکه‌وته‌کاني حهوتووي يه‌کيه‌تي بزانين؟!
وڵام: به‌ڵێ، ڕابووني ئيسلامي له ده‌سکه‌وته‌کاني يهکيهتييه، به‌ڵام هه‌ر به‌و جۆره که مه‌قامي پايهبهرزي ڕێبهرايهتي هۆشداريان داوه به‌داخه‌وه ئه‌مه‌ريکا ڕابووني ئيسلامي تاپۆ کردووه و بوهتههۆي کێشه و ناکۆکيي له وڵاتاني ئيسلامي دا.
ئه‌م ناکۆکييانه بوونههۆي ئه‌وه که وڵاتاني ئيسلامي بکه‌ونه نێو داوي کێشه و دووبهرهکييهوه و له ئاکامدا له‌گه‌ڵ ئاسته‌نگ و گيروگرفتي زۆرتردا ڕووبه‌ڕوو بن.
* کوردپرێس: سوپاس بۆ ئێوه که کاتي خۆتان به ئێمه‌دا.
وڵام: ئهمنيش سوپاسي ئێوه ده‌که‌م.
وتووێژ له: حه‌سه‌ن مه‌عرووف پوور
وه‌رگێڕان: سه‌ييد ئيسماعيل حسێني