داعش و به‌ره‌ي نوسره به شه‌ڕ هاتن
هێزه‌کاني ده‌وڵه‌تي ئيسلامي له عێراق و شام (داعش) و به‌ره‌ي نوسره له‌گه‌ڵ يه‌ک به شه‌ڕ هاتن و له‌و شه‌ڕه‌دا داعش ناچار بوو له ناوچه‌ي ئه‌دله‌ب پاشه‌کشێ بکات.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس، به گێڕانه‌وه له که‌ناڵي ته‌له‌فزيۆني CNN turk: له ماوه‌ي 48 کاژێري ڕابردوودا له چه‌ند ناوچه‌ي سنووريي سووريا شه‌ڕ و پێکداداني توند له نێوان گرووپه توندڕه‌وه‌کان و به‌ره‌ي نوسره ڕوويداوه.
له ئه‌نجامي ئه‌م شه‌ڕانه‌دا داعش ناچار بووه له ناوچه‌ي ئه‌دله‌ب پاشه‌کشێ بکات.
به گوێره‌ي هه‌واڵه‌کان چه‌ند کهتيبهي سوپاي ئازادي سووريا له‌گه‌ڵ داعش به شه‌ڕ هاتوون و له‌م نێوه‌دا گرووپێکي توندڕه‌وي ديکه به ناوي ئه‌حرارولشام ههلهکهيان قۆستۆته‌وه و ناوچه‌ي ژێر ده‌سه‌ڵاتي داعشيان کۆنتڕۆڵ کردووه.
چاودێراني سياسي له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که شه‌ڕ و پێکدادانه‌کاني ئه‌مدواييه له نێوان هێزه توندڕهوهکاني بهرههڵستکاري سووريا له سه‌روبه‌ندي کۆنفڕانسي ژێنێڤ-2 له به‌رژه‌وه‌ندي ده‌وڵه‌تي به‌شار ئه‌سه‌د ده‌شکێته‌وه و ئه‌و ڕووداوانه ده‌بێته هۆي ئه‌وه‌ي که کۆمه‌ڵگاي نێوده‌وڵه‌تي مهيلێکي زياتر به مانه‌وه‌ي حکوومه‌تي ئێستا له سووريا نيشان ده‌دات.