داواي پێکهێناني پارێزگاي کوردستاني باکوور به ناوهندێتي مه‌هاباد ده‌کرێت
نوێنه‌ري خه‌ڵکي مه‌هاباد له مه‌جليسي شۆراي ئيسلامي ئێران داواي کرد پارێزگاي کوردستاني باکوور به ناوهندێتي شاري مه‌هاباد پێکبهێنرێت.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس، به گێڕانه‌وه له ئاژانسي هه‌واڵي کۆماري ئيسلامي ئێران (ئيرنا): عوسمان ئه‌حمه‌دي، نوێنه‌ري خه‌ڵکي مه‌هاباد ڕۆژي يه‌کشه‌ممه 5ي جانيڤێري/ 15ي به‌فرانبار، له وتارێکي له مه‌جليس، داواي له ده‌وڵه‌تي حه‌سه‌ن ڕۆحاني کرد بهڵێنهکاني به خه‌ڵکي کورد و سوننه جێبه‌جێ بکات.
ناوبراو به جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ي که خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردنه‌کاني 24ي جۆزه‌ردان حهماسهتيان خولقاند، وتي: به‌و چهشنهي که ڕێبه‌ري باڵاي شۆڕش له ڕۆژاني هه‌ڵبژاردندا فه‌رموويان به چه‌شنێک مه‌بن پاش چوار ساڵ کاتێک که دروشمهکاني ڕۆژاني هه‌ڵبژاردن بهبيرتان ده‌هێندرێته‌وه، بکه‌ونه پاساوهێنانه‌وه.
نوێنه‌ري مه‌هاباد به به‌رده‌نگ گرتني سه‌رۆک کۆماري ئێران به جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ي ده‌نگي سه‌رووي 80 لهسهدي شاره کوردنشين و سوننه‌کان به ئێوه، له ئاستي وڵات‌دا بێ وێنه بوو، وتي ئه‌و ده‌نگه ده‌نگ به بيري ميانهڕهوي و چاک‌سازي بوو و "نا" وتنێک بوو به توندڕه‌وي و پاوانخوازي.
ئه‌ندامي کۆميسيۆني ئابووري مه‌جليسي شۆراي ئيسلامي ئێران زيادي کرد: ده‌نگي 79 لهسهدي کورد له ئازه‌ربايجاني ڕۆژئاوا که جياوازييهکي ماناداري له‌گه‌ڵ ده‌نگي پێکهاتهکاني ديکه هه‌يه، له‌لايه‌ني پۆزه‌تيڤي خۆي، نيشاني دا که متمانه‌ي ئه‌م خه‌ڵکه به حکوومه‌تي کۆماري ئيسلامي وه‌کوو باش‌ترين نموونه‌ي حوکمڕانييه و له‌لايه‌ني سلبييهوه خۆياي هه‌ندێ ناڕه‌زايه‌تي و چاوهڕوانييه.
نوێنه‌ري مه‌هاباد وتيشي: موهکيلهکاني من له شاري مه‌هاباد وه‌کوو هاووڵاتي کورد و سوننه‌ي ئێراني ئيسلامي له چوارچێوه‌ي ياساي بنه‌ڕه‌تي چاوهڕوانيگهلێکي له‌سه‌ر حهقيان هه‌يه که له دروشمه‌کان له کاتي پڕوپاگه‌نده‌کان و جاڕنامهي ئه‌خلاقي و مافي هاووڵاتي دوکتۆر ڕۆحاني ڕه‌نگي دايه‌وه.
ئه‌حمه‌دي به ئاماژه به‌وه‌ي که هه‌ندێ له خاڵهکاني ياساي بنه‌ڕه‌تي وڵات هێشتاکه جێبه‌جێ نه‌کراوه، وتي: چاوه‌ڕواني ئه‌وه له ده‌وڵه‌تي تهدبير و ئومێد هه‌يه که خاڵه جێبه‌جێ نهکراوهکاني ياساي بنه‌ڕه‌تي له‌وانه؛ 15 و 19 جێبه‌جێ بکات.
ناوبراو وێڕاي پشتگيري له داڕشتني ڕهشنووسي جاڕنامهي مافي هاووڵاتي له ده‌وڵه‌تي ڕۆحاني ئه‌وه‌ي له چوارچێوه‌ي جێبه‌جێ کردني ياساي بنه‌ڕه‌تي لێکدايه‌وه و وتي: هيوادارين ئه‌م جاڕنامهيه دروست دابڕێژرێت و دهستهبهريي جێبه‌جێ کردني ببێت.
ئاژانسي هه‌واڵي خوێندکاراني ئێران (ئيسنا) بڵاوي کرده‌وه که نوێنه‌ري خه‌ڵکي مه‌هاباد داواي له وه‌زيري ناوخۆ کردووه به سه‌ره‌نجدان به ديمانهيهکي ئه‌مدواييه‌ي له‌مه‌ڕ زيادکردني 10 پارێزگا به پارێزگاکاني وڵات، پارێزگاي کوردستاني باکوور به ناوهندێتي شاري مه‌هاباد له‌به‌رچاو بگيردرێت.
هه‌روه‌ها داواي له پارێزگاري ئازه‌ربايجاني ڕۆژئاوا کردووه به له‌به‌رچاوگرتني هاوسه‌نگي حه‌شيمه‌تي، له هه‌ڵبژاردني به‌ڕێوه‌به‌راني گشتي پارێزگا و جێگرهکاني سوود له که‌سايه‌تي و نوخبهکاني کورد له شاره‌کاني باشووري پارێزگا ببينرێت که پوتانسييهلێکي زۆريان هه‌يه.