• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 668
  • دوو شەممه 16/10/1392
  • رۆژژمێر :

حه‌ز ده‌كه‌يت مناڵه‌كه‌ت باڵاي به‌رز بێت

‌‌ به‌ گوێره‌ي گوێره‌ي نوێترين توێژينه‌وه‌كاني لێكۆڵه‌ران، ئه‌و دايكانه‌ي كه‌ له‌ كاتي دووگيانيدا شير ده‌خۆن، منداڵه‌كانيان باڵابه‌رزتر ده‌بێت.

لێكۆڵه‌ران دۆسيه‌ي پزيشكي چه‌ندين منداڵيان تاوتوێ كردووه‌ و گه‌يشتوونه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ي كه‌ئاستي گه‌شه‌كردني باڵاي منداڵان په‌يوه‌سته‌ به‌ خواردني شير له‌ لايه‌ن دايكه‌كانيانه‌وه‌ له‌ كاتي دووگيانيدا.

له‌و توێژينه‌وه‌دا هاتووه‌: ئه‌و كۆرپه‌ڵانه‌ي كه‌ دايكيان له‌ كاتي دووگيانيدا رۆژانه‌ په‌رداخێك شيريان خواردۆته‌وه‌ له‌ سه‌رده‌مي ميرمنداڵيدا باڵابه‌رزترن ده‌بن.

تيمێكي پێكهاتوو له‌ پزيشكاني ئايسله‌ندا، دانيمارك و ئه‌مريكا زانياري پزيشكي 809 كۆرپه‌ڵه‌ و بڕي خواردني شير له‌ لايه‌ن دايكه‌كانيانه‌وه‌ له‌ كاتي دووگيانيدا له‌ نێوان ساڵه‌كاني 1988 بۆ 1989 زايني تاوتوێ كردوه‌.

لێكۆڵه‌ران دۆسيه‌ي پزيشكي چه‌ندين منداڵيان تاوتوێ كردووه‌ و گه‌يشتوونه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ي كه‌ئاستي گه‌شه‌كردني باڵاي منداڵان په‌يوه‌سته‌ به‌ خواردني شير له‌ لايه‌ن دايكه‌كانيانه‌وه‌ له‌ كاتي دووگيانيدا.

ئه‌نجامي ئه‌و توێژينه‌وه‌يه‌ ئاشكراي كردوه‌: ئه‌و كۆرپه‌ڵانه‌ي كه‌ دايكيان له‌ كاتي دووگياني دا رۆژانه‌ 150 ميلي ليتر شيريان خواردۆته‌وه‌، له‌ ميرمنداڵيدا باڵايان به‌رزتربووه‌.