داخراني تێپەڕگەي بازرگانيي لە کەرتي غەززە
تاکە تێپەڕگەي بازرگانيي لە کەرتي غەززە تا کاتێکي ناديار داخرا.
بە پێي راپۆرتي کاناڵي ئاسمانيي سەحەر، ''موشە يالون'' وەزيري شەڕي رژێمي زايۆنيي رۆژي سێشەممە دواي هێرشە بەربڵاوەکاني ئەم رژێمە بۆ سەر کەرتي غەززە، فەرماني دا سنوري بازرگانيي ''کرم ابو سالم'' لە کەرتي غەززە وەک تەنيا سنوري بازرگانيي لەم ناوچەيە و بە هۆي ئامادەباشي سەربازەکاني ئەم رژێمە داخرێت.
تاکە تێپەڕگەي بازرگانيي لە کەرتي غەززە تا کاتێکي ناديار داخرا.
دامەزراوەي خۆبەڕێوبەر، دەوڵەتي هەڵبژاردەي فەلەستين لە غەززەو هەروەها بزوتنەوە جياجياکاني فەلەستين لەوان حەماس، فەتح، جيهادي ئيسلاميي و ليژنەکاني خۆراگريي لە بەياننامە گەلێک دا هێرشە بەربڵاوەکاني رژێمي زايۆنيي بۆ سەر کەرتي غەززە،يان ئيدانە کردو و رژێمي زايۆنيي،يان بە بەرپرسي ئەم هێرشانە زاني.''بان کي مۆن'' سکرتێري گشتيي رێکخراوي نەتەوەکانيش وێڕاي شەرمەزارکردني ئەم پەلامارانە، جەختي لە سەر پێويستيي دامەزراندني ئاگربڕلە نێوان غەززە و رژێمي زايۆنيي کردەوە.