ئۆباما گه‌مارۆوه نوێيه‌کان دژي ئێران ڤێتۆ ده‌کات
کۆشکي سپي ڕايگه‌ياند که باراک ئۆباما، سه‌رۆک کۆماري ئه‌مه‌ريکا هه‌رچه‌شنه په‌سندکراوێکي نوێ بۆ گه‌مارۆخستنه سه‌ر ئێران هاوپێوه‌ند به به‌رنامه‌ي ناڤۆکي ئه‌و وڵاته، ڤێتۆ ده‌کات.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس، به گێڕانه‌وه له ده‌نگي ئه‌مه‌ريکا، جه‌ي کارنه‌ي، وته‌بێژي وه‌زاره‌تي ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مه‌ريکا وتي: باراک ئۆباما هه‌رچه‌شنه په‌سندکراوێک بۆ گه‌مارۆي نوێ له‌سه‌ر ئێران ڤێتۆ ده‌کات.
به گوێره‌ي ڕێککه‌وتننامه‌ي ناڤۆکي ژێنێڤ له نێوان ئێران و شه‌ش زلهێزي جيهان له‌کاتي چوونه بواري جێبه‌جێ کردني ڕێککه‌وتننامه‌که بۆ ماوه‌ي شه‌ش مانگ نابێت گه‌مارۆي نوێ بخرێته سه‌ر ئێران.
کارنه‌ي وتي که کۆشکي سپي به شێوه‌ي به‌رده‌وام و ڕاشکاوانه له‌گه‌ڵ ياسادانه‌ران له گفتگۆدا بووه و جه‌ختي کرد که ئه‌گه‌ر ئێران پابه‌ندي به‌ڵێنه‌کاني و ڕێککه‌وتننامه‌ي ژێنێڤ نه‌بێت، کۆنگره ده‌توانێ خێرا بڕيار ده‌ربکات.
پاش ڕێککه‌وتننامه‌ي ناڤۆکي ژێنێڤ، وه‌زاره‌تي خه‌زێنه‌داري ئه‌مه‌ريکا به پێچه‌وانه‌ي خاڵه‌کاني ئه‌و ڕێککه‌وتننامه‌يه، ناوي ژماره‌يه‌ک که‌سايه‌تي و کۆمپانياي ئێراني و بياني به ليستي ڕه‌شي گه‌مارۆکان له‌سه‌ر ئێران، زياد کرد، بڕيارێک که کاردانه‌وه‌ي توندي ئێران و کشانه‌وه له دانوستاني ناڤۆکي له ئاستي کارناساني لێکه‌وته‌وه.
لێدواني وته‌بێژي کۆشکي سپي له‌مه‌ڕ ڤێتۆي گه‌مارۆي نوێ دژي ئێران له‌لايه‌ن باراک ئۆباما، سه‌رۆک کۆماري ئه‌مه‌ريکا به پێچه‌وانه‌ي پڕۆژه ياسايه‌کي نوێ له سێناي ئه‌مه‌ريکايه که ڕۆژي پێنجشه‌ممه‌ي ڕابردوو به پشتگيريي 26 سێناتۆري ديموکرات و کۆماريخواز پێشکه‌ش کرا و تێيدا گه‌مارۆي نوێ له‌سه‌ر که‌رتي وزه‌ي ئێران له‌به‌رچاو گيراوه.