19کوژراو و بريندار له ئاکامي په‌لاماري ڕه‌شه‌کوژان له ئێراق
هه‌وڵه تيرۆريستييه‌کاني پێته‌ختي ئێراق، 19 کوژراو و برينداري لێکه‌وته‌وه.
به‌پێي ڕاپۆرتي هه‌واڵده‌ريي ئهسواتولعێراق؛ سه‌رچاوه‌يه‌کي وه‌زاره‌تي نێوخۆي ئێراق ڕايگه‌ياند؛ شه‌وي هه‌يني به‌هۆي ته‌قينه‌وه‌ي ئۆتۆمبيلێکي بۆمب ڕێژکراو له‌ناوه‌ڕاستي بازاڕي تيجاري لهمهدائين، پێنج که‌س کوژران و14که‌سيش بريندار بوون.
هه‌روه‌ها به‌پێي ههواڵێکي ديکه، هێزه‌کاني پۆليسي ئێراق له هه‌ڵمه‌تێک له‌شاري فه‌لوجه لهستاني ئه‌نبار هه‌ڵکه‌وتوو له ڕۆژاواي ئه‌و وڵاته، سهرکردهيهکي تيرۆريستانيان گرت که لهڕهوتي لێپرسينه‌وه له‌و، ناوبراو داني نا به تيرۆري24ئهفسهري پۆليسي ئه‌و شاره‌و تهقاندنهوهي چه‌ندين ماڵ به‌ده‌ست ده‌س و پێوه‌ندييه‌کاني.
هه‌روه‌ها"سه‌عيد ئهلجياشي"کارناسي ئاسايشيي ئێراقي به‌ئاماژه به‌وه‌ي که گرووپه ڕهشهکوژهکاني چالاک له ئێراق سه‌ر به ڕژيمي ئالي سهعوودن و ئه‌نداماني ئه‌و گرووپانه له شارومهنداني عهرهبستاني پێک دێن، وتي: لانيکه‌م سه‌تي60ي چه‌کدارانێک که له‌ساڵي2005وه هه‌تا ساڵي2008 بۆ ئه‌نجامداني په‌لاماري تيرۆريستي هاتوونه‌ته ئێراق، خه‌ڵکي عه‌ره‌بستان بوون.
عه‌ره‌بستان لهوێنهي تاوانباراني سه‌ره‌کيي قه‌يران نانه‌وه له ئێراقه، و گيراني ده‌يان تيرۆريست که خاوه‌ن ناسنامه‌ي عهرهبستانين ، ئه‌و بابه‌ته پشت ڕاست ده‌کاته‌وه.