چۆن تواناي مێشكت زياد دەكەيت ؟
چۆن بتوانين بيرەوەريمان بەهێزبكەين و تووشي لەبيرچوونەوە نەبين؟
يەكێك لەو كێشە بڵاوانەي ئێستا زۆر كەس بەدەستيەوە دەناڵێنن لاوازي بيرەوەريە بەتايبەت لاي خوێندكاران ، بۆ ئەوەش بتوانيت بە ئاساني كۆنترۆڵي لەبيرچوونەوە بكەيت ئەوا گرنگي بەو خۆراكانە بدە تاوەكو بيتە خاوەن تەندروستيەكي بەهێز و بيركردنەوەيەكي باش .
• چاي سەوز : رۆژانە خواردنەوەي دوو كوپ چاي سەوز يارمەتي مێشك دەدات بە دەستكەوتني دژە ئۆكسيدەكان وەك ڤيتامين E و بەمەش پارێزگاري لە تێكچووني مێشك دەكات كە تووشي لە نەخۆشييە بڵاوەكاني مێشك دەدات وەك زەهايمەر و لەبيرچوونەوە .
• چەرەساتەكان : بادەم و فۆلي سۆداني لەو خۆراكە بەسودانەن كە يارمەتي باشبووني بيرەوەري دەدەن بەهۆي بووني مادە دژە ئۆكسيدەكان و ئۆميگا-3 ،بادەميش بەهۆي بووني مادەي فينيل ئانين دەبێتە هۆي باشبووني مەزاج و باشبووني كردارەكاني مێشك .
• سەوزەواتەكان : سپێناخ و برۆكلي و كەلەرم لەو سەوزەواتە گرنگانەن دەبنە هۆي چالاكبووني مێشك ئەمەش بەهۆي بووني ترشي فۆليك بەمەش تواناي بيرەوەري زياد دەكات .
• زەردەچەوە : دەبێتە هۆي پاراستني مێشك و مرۆڤ لە هەڵچوون دەپارێزێت ،جگە لەوەش بەسودە بۆ چالاككردني سوڕي خوێن و بەهێزبووني مێشك .
• ڤيتامين B ي تێكەڵ : خواردني ڤيتامين B ي تێكەڵ كاردەكات بۆ باشتركردني چالاكييەكاني مێشك و بەهێزبووني بيرەوەري ،مرۆڤيش دەتوانێت لە مۆز و ناندا دەستي بكەوێت.
• زەيتي ماسي : بەهۆي بووني ئۆميگا-3 يارمەتي چالاككردني مێشك دەدات و تواناي بيرەوەري مرۆڤ زياد دەكات .
SNN – بەشي تەندروستي