• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 251
  • سێ شەممه 26/9/1392
  • رۆژژمێر :

 چۆن پارێزگاري له‌ چاوه‌كانت ده‌كه‌يت؟

 

پارێزگاريكردن له‌ چاوه‌كان واته‌ پارێزگاريكردن له‌ هه‌موو جوانيه‌كاني ژيان چونكه‌ له‌ رێگه‌ي چاوه‌كانته‌وه‌ هه‌موو شته‌كاني ده‌وروبه‌رت ده‌بينيت،

له‌ ئێستاشدا به‌هۆي پێشكه‌وتنه‌ به‌رده‌وامه‌كانه‌وه‌ و به‌كار هێناني كۆمپيته‌ر و لاپتۆپ گرنگيه‌كي زۆري هه‌يه‌ بۆ مرۆڤ به‌ڵام به‌كارهێناني به‌شێوه‌يه‌كي دروست ده‌بێت هۆي پارێزگاريكردن له‌ تواناي بينين و هه‌روه‌ها خراپ به‌كارهێناني ده‌بێته‌ هۆي كزبوون يان له‌ده‌ستداني هه‌ستي بينين بۆ ئه‌وه‌ي بتوانيت خۆت به‌دووربگريت له‌ ده‌ستداني چاوه‌كانت  ئه‌وا ئه‌م هه‌نگاوانه‌ جێبه‌جێ بكه‌:

•           له‌ هه‌ر سه‌عاتێكدا 10 خوله‌ك پشوو بده‌.

•           سه‌يري په‌نجه‌ره‌ ياخود ديمه‌ني ده‌ره‌وه‌ بكه‌ كه‌ جياوازي ره‌نگي هه‌بێت له‌گه‌ڵ شاشه‌ي كۆمپيته‌ره‌كه‌دا.

•           دڵنيابه‌ره‌وه‌ له‌وه‌ي كه‌ رووناكي ژووره‌كه‌ت گونجاوه‌،بۆيه‌ هه‌وڵ مه‌ده‌ ته‌نها له‌به‌ر روناكي شاشه‌ي كۆمپيته‌ره‌كه‌ت دابنيشيت.

•           هه‌وڵ بده‌ زوو چاوه‌كانت بتروكێنيت نه‌وه‌ك چاوت هه‌ر به‌كراوه‌يي بهێڵيته‌وه‌.

•           هه‌موو كات دڵنيابه‌ له‌ پاكوخاوێني شاشه‌ي كۆمپيته‌ره‌كه‌ت.

•           هه‌وڵ بده‌ زۆرترين شله‌مه‌نيه‌كان بخۆيته‌وه‌.

•           دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ دانيشتني  ژوورێك كه‌ دوكه‌ڵ يان گونجاونييه‌ .

•           هه‌وڵ بده‌ چاوت له‌ شاشه‌ي كۆمپيته‌ر نزيك نه‌كه‌يته‌وه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێويسته‌ 50 سانتيمه‌تر دووربيت له‌ شاشه‌كه‌وه‌.

•           به‌شێوه‌يه‌ك دابنيشه‌ كه‌ سه‌رت له‌ ئاستي شاشه‌ي كۆمپيته‌ره‌كه‌ به‌رزتربێت به‌مشێوه‌يه‌ش سود به‌ ته‌ندروستي چاوت ده‌گه‌يه‌نێت و نابێته‌ ماندوبووني چاوه‌كانت .

   ته‌ندروستي

SNN – محمد طيب