• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 311
  • سێ شەممه 26/9/1392
  • رۆژژمێر :

شێوازێكي خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشي دڵ

 

 

رۆژانە خواردني تەنيا دوو سێو، يارمەتي پاراستني ژنان دەدات لە تووشبوون بە نەخۆشييەكاني دڵ،

رۆژانە خواردني تەنيا دوو سێو، يارمەتي پاراستني ژنان دەدات لە تووشبوون بە نەخۆشييەكاني دڵ، ئەويش بە نەهێشتني بەرزبوونەوەي رێژەي كۆليسترۆڵ لە خوێنياندا.

زانايان بەپێي لێكۆڵينەوەيەكي نوێ ئاشكرايان كرد كە سێو بەشێوەيەكي بەرچاو چەوري خوێن دادەبەزێنێ لەو ژنانەدا كە گەيشتوونەتە تەمەني نائومێدي، كە زۆرترين مەترسييان لەسەرە بۆ تووشبوون بە نەخۆشييەكاني دڵ و جەڵتە.

رۆژانە خواردني ميوە بە بەردەوامي بۆ ماوەي 6 مانگ، دەبێتە هۆي دابەزاندني رێژەي كۆليسترۆڵ بە رێژەي 25%. گەورەترين كەمبوونەوە بينراوە لە رێژەي كۆليسترۆڵي خراپدا، كە دەبێتە هۆي تەسككردنەوەي خوێنبەرەكان و دواتريش جەڵتە دروستدەكات.

رووبه‌رنێت –