بۆ پاراستني جگه‌ر
وه‌ك ئاشكرايه كاري سه‌ره‌كي جگه‌ر پاككردنه‌وه‌ي له‌شه لهمادهي زيان بهخشو ژه‌هراويبوون, بۆيه ئه‌گه‌ر جگه‌ر له‌ته‌ندروستي باش‌دا بێت كاري خۆي ده‌كات, به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ي جگه‌ره‌ده‌كێشن ده‌بێ ئاگاداربن كه جگهري ئه‌وان ناتواني به‌باشي كاره‌كاني بكات, ماڵپه‌ڕي (مرئه عه‌ره‌بيه) ئاماژه به‌چه‌ند خۆراكيك ده‌كات بۆ چالاكتر كردني جگه‌ر:
1- مانگۆ: ده‌وڵه‌مه‌نده به‌جۆرێك لهچهوري سروشتي كه پارێزگاري له‌پێكهاته‌ي جگهردهكاتو ڕزگار بونه لهمادهي زيان به‌خش.
2- سير: كارێكي چاكه كه سير بكرێته خۆراكێكي سهرهكيو بكرێته زه‌ڵاته‌وه يان هه‌ر بهتازهي بخورێت, پێكهاته‌ي سير كبريتي تێدايه ئه‌بێته هۆي چالاككردني ئهنزيمهكاني جگه‌ر له‌گه‌ڵ ماده‌ي( ئهسيلينو سيلينيوم ) كه پارێزگاري لهدڵيش دهكاتو ڕێگره له‌توشبوون به‌شێرپه‌نجه.
وه‌ك ئاشكرايه كاري سه‌ره‌كي جگه‌ر پاككردنه‌وه‌ي له‌شه لهمادهي زيان بهخشو ژه‌هراويبوون, بۆيه ئه‌گه‌ر جگه‌ر له‌ته‌ندروستي باش‌دا بێت كاري خۆي ده‌كات
3- زه‌رده‌چه‌وه: يه‌كێكه له‌خواردنه هنديهكان ده‌توانرێت له‌زۆر خواردندا به‌كاربهێنرێت به‌وه دهناسرَتهوه كه دژي هه‌مو جۆره هه‌وكردنێكه, زه‌رده‌چه‌وه جگه‌ر لههيلاك بون دهپارێزێتو زيندو كردنه‌وه‌ي خانه‌ي مردوي جگه‌ره, پارێزگاري له‌له‌ش ده‌كات له‌هه‌مو ژه‌هراوي بونێك.
4- ئاوي ليمۆ: باش‌ترين چاره‌سه‌ره بۆ ڕزگاربوون له‌هه‌موو جۆره ژه‌هراوي بونێك, لێكۆڵينه‌وه پزيشكيه‌كان ئاشكرايان كردوه كه جگه‌ر زۆر چالاك تر ده‌بێت, ئه‌گه‌ر پێش نان خواردن يه‌ك په‌رداخ ئاوي ليمۆ بخوريێتهوه.
5- مه‌عده‌نوس: تواناي له‌ناو بردني ماده‌ي زيان به‌خشي ده‌وري جگهري هه‌يه, سهوزهيهكي هه‌رزانه‌و ده‌ورێكي گرنگي هه‌يه بۆ كردنهدهرهوهي ئه‌و ماده زيان بهخشانهي له‌گه‌ڵ خواردني تردا خوراوه .
ئه‌مانه‌ي باس كراون ده‌توانرێت به‌به‌رده‌وامي به‌كاربهێنرێت بۆ پارێزگاري كردن له‌جگه‌ر له‌گه‌ڵ دور كه‌وتنه‌وه له جگه‌ره كێشان و وه‌رزش كردني به‌رده‌وام .
ئاژانسي هەوالي ناۆخۆ