• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 305
  • دوو شەممه 1/7/1392
  • رۆژژمێر :

يادداشتي بڵاوکراوە لە واشنتۆن پۆست؛ 

ئامادەيي ئێران بۆ هاوکاري سازێنەر لەگەڵ کۆمەڵگاي جيهاني

 

حەسەن ڕۆحاني، سەرۆک کۆماري ئێران بە بڵاوکردنەوەي يادداشتێک لە ڕۆژنامەي "واشنتۆن پۆست" باس لەو بابەتە دەکات کە ئێران بۆچي بەدواي هاوکاري سازێنەرە لەگەڵ کۆمەڵگاي جيهاني.

بەپێي هەواڵي کوردپرێس، حەسەن ڕۆحاني، سەرۆک کۆماري ئێران لە سەروبەندي سەفەر بۆ نيۆيۆرک، بە مەبەستي بەشداريي لە کۆبوونەوەي ساڵانەي کۆمەڵەي گشتيي ڕێکخراوي نەتەوە يەکگرتووەکان، يادداشتێکي لە گۆشەي ئازادي ڕۆژنامەي واشنتۆن پۆست بڵاوکردۆتەوە کە تێيدا وڵاتاني جيهان بانگهێشت دەکات بۆ هاوکاري سازێنەر.

وەرگێڕاوي دەقي ئەم يادداشتە بە کوردي لە خوارەوە هاتووە:

سێ مانگ لەمەوبەر ڕێبازي من بە ناوي "تەدبير و ئوميد" لەلايەن خەڵکەوە پێشوازي بەرفراواني لێکرا. ئێرانييەکان ڕەوشي من لە کاروباري ناوخۆيي و نێونەتەوەييان هەڵبژارد، لەبەر ئەوەي کە، لەسەر ئەو باوەڕە بوون ماوەيەکي زۆرە، دوور بووينەتەوە لەم چەشنە سياسەتە. من پابەندم بە جێبەجێ کردني بەڵێنەکانم بە خەڵک و لەوانە، بەڵێنم بۆ هاوکاري سازێنەر لەگەڵ کۆمەڵگاي نێونەتەوەيي.

جيهان، گۆڕاني بەسەردا هاتووە. سياسەتي نێونەتەوەيي ئيدي يارييەکي کۆ سفر نييە. بەڵکوو بۆتە گۆڕەپانێکي چەند ڕەهەندي کە تێيدا مومکينە هاوکاري و ڕکابەرايەتي لە يەک کاتدا ببێ. ئيدي قۆناغي دوژمناني خوێني بەسەرچووە، چاوەڕوانيي ئەوە لە سەرکردەکاني جيهان دەکرێت کە هەڕەشەکان بگۆڕن بۆ دەرفەت.

کۆمەڵگاي نێونەتەوەيي لەم جيهانە نوێيە، لەگەڵ زۆر کێشەدا ڕووبەڕووە لەوانە؛ تيرۆريسم، توندڕەوي، دەستێوەرداني سەربازيي بياني، قاچاخي ماددە هۆشبەرەکان، تاوانەکاني بواري سايبێري و هێرشي کەلتووري، کە هەموو ئەمانە پەنابردن بۆ هێزي سەخت و سەربازيي زياتر کردووە. ئێمە بۆ چارەسەرکردني کێشەکاني بەردەم، دەبێ سەرەنج لە ئاڵۆزبووني ئەو کێشانە بدەينەوە.

بگەڕێمەوە ئەو پێناسەيەي کە بۆ هاوکاري سازێنەر هەمە. لە جيهانێکدا کە ئيدي سياسەتە جيهانييەکان ياري کۆ سفر نين، بەرەوپێشبردني سياسەتەکان بە ئاڕاستەي بەرژەوەندييەکاني يەک لايەن، بەبێ ڕەچاوکردني بەرژوەندييەکاني لايەنەکاني ديکە، ئيدي جێگاي قبوول کردن نييە.

ستراتژييەتي سازێنەر لە ديپلۆماسي، بە ماناي لەبەرچاونەگرتني مافي ئەويدي نييە. بەڵکوو بەو مانايە دێت کە بەبنەما گرتني ڕێزگرتني بەرانبەر و پێگەي وەک يەک، لەگەڵ لايەني بەرانبەر بڕۆنە تەعامۆلەوە، بۆ ئەوەي بتوانن وەڵامي نيگەرانييە هاوبەشەکان بدەنەوە و بگەنە ئامانجە هاوبەشەکان. بە وتەيەکي دي، مسۆگەر کردني ئەنجامي سەرکەوتني هەردوولا، تەنيا ئامانجي خوازراو نييە، بەڵکوو ئامانجێکە کە دەکرێت بێتەدي. بيرۆکەي تاک ڕەهەندي و شەڕي ساردي، بە زياني هەموو لايەنەکان دەشکێتەوە.

مخابن مەيل بەلاي ڕوانگە و سياسەتي يەکلايەنە، پتر سێبەري خستۆتەسەر سياسەتي سازێنەر. بڕيار دەرکردن و سياسەت داڕشتن بۆ دابين کردني ئاسايش لە بەرانبەر خستنە مەترسي ئاسايشي ئەويدي و بە بەهايەکي گران، پەيڕەو دەکرێت. زياتر لە دە ساڵ بەسەر 11ي سێپتێمبێردا تێپەڕيوە، دوو شەڕ دواي ئەو ڕووداوە دەستيپێکردووە و ئەلقاعيدە و گرووپە توندڕەوەکاني ديکە بەردەوامن لە وێرانکارييەکانيان. سوورياي نگيني شارەستانييەتي مرۆڤايەتي، ئەمڕۆکە توندوتيژيگەليکي دڵتەزێن لەوانە، کەڵک وەرگرتن لە چەکە کيمياييەکان بەخۆوە دەبينێ، کە ئێمە ئەوە بە توندي ئيدانە دەکەين. لە عێراقدا 10 ساڵ پاش هێرشێک کە بە سەرۆکايەتي ئەمەريکا ئەنجامدرا، هێشتاکە بە ڕۆژانە دەيان هاووڵاتي لە توندوتيژييەکاندا گيانيان لەدەست دەدەن. ئەفغانستانيش لەگەڵ خوێنڕشتني هاوشێوە و ئەڵبەت تايبەت بە خۆي، دەست بە بەرۆکە.

ڕوانگە و سياسەتي تاکلايەنە کە ستايشي کەڵک وەرگرتن لە هێزي سەربازي دەکات و لەگەڵ خۆي توندوتيژي دێنێ، بە ئاشکرا ناتەوانە لە دۆزينەوەي رێگەچارەيەک بۆ ئەو مەسەلانەي کە هەموومان لەگەڵيدا ڕووبەڕووين، لەوانە توندڕەوي و تيرۆريسم.

لەم سۆنگەوە ئەم کێشانە بە گشتگير دەزانم و لەسەر ئەو باوەڕەم کە هيچ کەس لە توندوتيژيي لە ئەنجامي توندڕەوي، پارێزراو نييە، تەنانەت ئەگەر بە هەزاران مايل دووربن لێ، ئەمەريکييەکان 12 ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ ئەم ڕاستييە ڕووبەڕووبوونەوە.

من لە بەرنامە و ڕێبازم لە سياسەتي دەرەوەدا بەدواي ئەوەوە دەبم کە ئەم کێشانە لە ڕێگاي ديراسەي هۆکارە ڕيشەييەکاني دەرکەوتنيان چارەسەر بکەم. ئێمە دەبێ شانبەشاني يەکتر هەوڵ بدەين بۆ کۆتايي هێنان بە ڕکابەرايەتي ناتەندروست و ئەو دەستێوەردانانە کە توندتر بوونەوەي توندوتيژييەکاني لێ دەکەوێتەوە و ئێمە لەيەک دووردەکاتەوە.

جگە لەمە، ئێمە دەبێ سەرنج بدەينە سەر بابەتي شوناسيش وەکوو هۆکارێکي سەرەکي لە دروستبووني کێشە و ململانێي لە ڕۆژهەڵاتي ناڤين و دەرەوەي ئەم ناوچەيە.

هەموو ئەو شەڕ و پێکادانەي کە لە سووريا، عێراق و ئەفغانستان هەيە، لە بنەمادا لەسەر شوناسي ئەو وڵاتانە و دەوريان لە ناوچە و جيهاندايە. پانتايي ناوەندێتيي شوناس، بەرنامەي ناڤۆکي ئێمەش دەگرێتەوە. بۆ ئێمە گەيشتن بە لێهاتوويي تەواو لە چەرخەي سووتەمەني ناڤۆکي و وەبەرهێناني تواناي ناڤۆکي لە هەمان ئاست کە لە ڕووي گەيشتن بە جۆراوجۆريي لە سەرچاوەکاني وزە گرينگە لە ڕوانگەي گەلي ئێرانەوە، وەکوو هەوڵێک بۆ بەدەستهێناني پلە و پايە، ڕێز و دەستڕاگەيشتن بە پێگەي ڕاستەقينە لە ئاستي جيهاندا، گرينگي هەيە. بەبێ دەرک کردن بە ڕۆڵي شوناس، زۆرێک لەو بابەتانەي کە لەگەڵياندا ڕووبەڕووين بە چارەسەر نەکراويي دەمێننەوە.

پێش هەرشتێک، ئێمە دەبێ لەپێناو هەوڵێکي سازێنەر بەمەبەستي هاتنەدي ديالۆگي نيشتيماني چ لە سووريا و چ لە بەحرەين، پێکەوە کار بکەين. دەبێ کەشێک بڕەخسێنين کە تێيدا خەڵکي ناوچە بتوانن خۆيان بڕيار لەسەر چارەنووسيان بدەن، وەکوو بەشێک لەم گەڵاڵەيە من ئامادەيي دەوڵەتەکەم بۆ ئاسانکاريي بەمەبەستي بەڕێوەچووني دانوستان لە نێوان دەوڵەتي سووريا و بەرهەڵستکاران ڕادەگەيێنم.

پاشان دەبێ چارەيەک بدۆزينەوە بۆ ئەو نادادپەروەري و ڕکابەرێتييە بەرفراوانانە کە توندبوون و بەرفراوانبووني توندوتيژي و ململانێکاني لێکەوتۆتەوە. لايەنێکي سەرکي لە بەڵێني من بۆ کردەوەي بەرانبەري سازێنەر، هەوڵدان لەپێناو هاوکاري لەگەڵ دراوسێيەکان و گەلاني ديکەيە، بە مەبەستي گەيشتن بە ڕێکاري سەرکەوتني دوولايە.

ئێمە و هاوبەشە نێونەوەييەکانمان کاتێکي زۆرمان تەرخان دا بۆ باس لەو شتانەي کە نامانەوێت، نەک ئەو شتانەي کە دەمانەوێت. ئەمە تەنيا تايبەت بە پێوەندييە دەرەکييەکاني ئێران نييە. لە بارودۆخێکدا کە سياسەتي دەرەوە پاشکۆيەکي ڕاستەوخۆيە لە سياسەتە ناوخۆييەکان، خۆسەرقاڵ کردن بەو شتانەي کە نامانەوێت، ئاسان ترين ڕێگايە بۆ چارەسەرکردني بابەتە دژوارەکاني بەردەم زۆرێک لە سەرکردەکاني جيهان. هێنانە سەر زماني ئەوەي کە کەسێک دەيەوێت، بوێرييەکي زۆرتري دەوێت.

پاش دە ساڵ بەرەوە پێش و دواوە چوون، ئێستاکە ئەوەي هەموو لايەنەکان هاوپێوەند بە بەرنامەي ناڤۆکي ئێمە دەيانەوێت، دياري بووە. بووني جووڵێنەرێکي هاوشێوە لە ستراتژييە داڕێژراوەکان لەمەڕ سوورياش دەبينرێت.

ئەم ستراتژييە پێدەچێ وەڵامدەر بێ بە پێشگرتن لە گۆڕيني ململانێيە سياسييەکان بۆ ململانێي سەربازيي. بەڵام بۆ دەربازکردني ئەم بنبەستە لەمەڕ مەسەلەگەليک وەکوو سووريا، بەرنامەي ناڤۆکي وڵاتەکەم و بابەتي پێوەندي لەگەڵ ويلايەتە يەکگرتووەکان، دەبێ ستراتژييەتيکي نوێتر و سەرووتر لەم ستراتژييەتە بگرينەبەر. لەجياتي ئەوەي تەرکيز بکەينە سەر چۆنيەتي پێشگرتن لە خراپتربووني بارودۆخ، دەبێ گفتوگۆ و بير لەسەر ئەوە بکرێتەوە کە چۆن دەکرێت بارودۆخەکە باشتر بکرێت. لەم پێناوەدا ئێمە دەبێ بە شێوەي شەفاف، ورد و ڕاستبێژانە ئەوەي کە دەمانەوێت دياري بکەين و ئيرادەي سياسي بخەينە خزمەت هاتنەدييان. ئەمە چيەتي و سروشتي سەرەکي ستراتژييەتي من بۆ هاوکاري سازێنەرە.

لەحاڵێکدا بۆ بەشداريي لە کردنەوەي کۆبوونەوەي ساڵانەي ڕێکخراوي نەتەوە يەکگرتووەکان بەرەوە نيۆيۆرک بەڕێ دەکەوم، ئەم ڕاسپاردە دەخەم بەردەم هاوتاکانم کە کەڵک لەو دەرفەتە ببينن کە هەڵبژاردنەکاني ئەمدواييانەي ئێران ڕەخساندوويەتي. پێيان ڕادەگەيێنم کە کەڵک وەرگرن لەو دەسەڵاتەي کە خەڵک بۆ تەعامول و هاوکاري پارێزەرانە بە منيان داوە و ڕاستبێژانە وەڵامي هەوڵەکاني دەوڵەتەکەم بدەنەوە بۆ دروستکردن و برەودان بە گوتار و وتمانەيەکي سازێنەر. زياتر لە هەرشتێک پێيان ڕادەگەيێنم کە ڕوانگەيەکي سەرووتر لە نيگەرانييان ببێ و ئەوەندە بوێرييان ببێ کە نەک لەبەر بەرژوەنديي نەتەوەييان، بەڵکوو لانيکەم لەبەر ميراتێک کە لەوانەوە بەجێ دەمێنێتەوە، لەبەر ڕۆڵەکانمان و لەبەر نەوەکاني داهاتوو بڵێن چييان دەوێت؟