ڕێککه‌وتني ڕووسيا و ئه‌مه‌ريکا له‌مه‌ڕ سووريا
وه‌زيراني ده‌ره‌وه‌ي ڕووسيا و ئه‌مه‌ريکا له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌ي کونتڕۆڵي جيهازاتي کيميايي سووريا ڕێککه‌وتن.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس: جان کێري و سێرگه‌ي لاڤرۆف له کۆتايي سێهه‌مين ڕۆژي دانوستانه‌کانيان له ژێنێڤ له کونفرانسێکي ڕۆژنامه‌وانيدا ورده‌کارييه‌کاني ڕێککه‌وتني نێوان مسکۆ و واشنتۆن هاوپه‌يوه‌ند به سووريايان خسته‌ڕوو.
له‌مباره‌وه ئاژانسي بي بي سي ڕايگه‌ياند: ڕووسيا و ئه‌مه‌ريکا جه‌ختيان کردووه که سووريا ده‌بێ ڕێگه به سه‌رجه‌م پێشکێنه‌راني نێونه‌ته‌وه‌يي بدات جيهازاتي کيميايي ئه‌و وڵاته ڕاده‌ستيان بکرێت.
کێري و لاڤرۆف گه‌ڵاڵه‌يه‌کي شه‌ش خاڵيان خسته‌ڕوو که به‌و پێيه سووريا ده‌بێ ليستي ته‌واوي جيهازاته کيميايه‌کان له ماوه‌ي حه‌وته‌يه‌کدا ئاشکرا بکات.
جان کێري ڕايگه‌ياند: تيمي پێشکێنه‌ران ده‌بێ تا نۆڤمبێري داهاتوو (دوو مانگي ديکه) له سووريا بن.
وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مه‌ريکا ڕايگه‌ياند: ئامانج له‌م گه‌ڵاڵه له ناو بردني به ته‌واوه‌تي جيهازاتي کيميايي سووريايه تا ناوه‌ڕاستي ساڵي 2014ي زاييني.
سێرگه‌ي لاڤرۆف، وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ڕووسيا ڕايگه‌ياند: له ڕێککه‌وتنه‌که‌دا ئاماژه به‌وه نه‌کراوه که له ئه‌گه‌ري پابه‌ندنه‌بووني سووريا به‌م خاڵانه هێزي سه‌ربازي يان زۆره‌مڵي به‌کار بهێنرێت.