• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 280
  • یەكشەممه 24/6/1392
  • رۆژژمێر :

رۆحاني : ئێران بۆ پێشگرتن بە شەڕي سووريا، هەوڵ دەدات

 سەرۆكي كۆماري ئيسلاميي ئێران پێداگري كرد : كۆماري ئيسلاميي ئێران  هەموو هەوڵي خۆي  بۆ پێشگيري كردن لە شەڕ لە سووريا و چارەسەر كردني سياسيانەي قەيراني ئەو وڵاتە، بەكار دێنێ.

بەگوێرەي ڕاپۆرتي ئيرنا،  حەسەن ڕۆحاني،  ئەمڕۆ سێ شەممە لە دووەمين رۆژ لە بيست و دوەمين كۆبوونەوەي  ئيماماني جومعەي  سەرانسەري ئێران لە تاران وێڕاي ئاماژە بە وتووێژ و ڕاوێژي  دەوڵەتي  ئێران لەگەڵ سەركردەكاني  وڵاتاني ديكە سەبارەت بە شەڕي ئەگەريي ئەمريكا  و هاوپەيمانەكاني بەدژي سووريا وتي :  دەوڵەتي ئێران لە دوو حەوتەي ڕابردوودا  هەموو هەوڵي خۆي بۆ پێشگيري كردن لە هەرچەشنە  شەڕێك لە سووريا گرتۆتە بەر .

سەرۆكي كۆماري ئيسلاميي ئێران پێداگري كرد : كۆماري ئيسلاميي ئێران هەموو هەوڵي خۆي بۆ پێشگيري كردن لە شەڕ لە سووريا و چارەسەر كردني سياسيانەي قەيراني ئەو وڵاتە، بەكار دێنێ.

ڕۆحاني وێڕاي ئاماژە دان بە  ناڕەزايەتي و نەيارەتي بيروڕاي گشتي  جيهان لەگەڵ شەڕ و دەنگي نەرێني پەرلەماني بەريتانيا وەك نيزيكترين  هاوپەيماني ئەمريكا بۆ پەلاماركردنەسەر سووريا وتي :  بەريتانييەكان  هێشتا  دواهاتي نالەباري  شەڕي ئەفغانستان و عێراقيان لە بير نەكردووە .